پێویستە بە هەموو کوردێکی خاوەن هەڵویستی نەتەوەیی بگووترێت *سەبری ئەیوبت* هەبێت.

عارف باوەجانی
پێویستە بە هەموو کوردێکی خاوەن هەڵویستی نەتەوەیی بگووترێت *سەبری ئەیوبت* هەبێت.

مێژووی بە سەرهاتەکە بەو شێوەیە، کە حەزرەتی ئەیوب هەموو مناڵەکانی دەمرن و هەموو سەروەت و مووڵکەکەشی لە دەستدەدات، لە پاش ئەو هەموو

پێویستە بە هەموو کوردێکی خاوەن هەڵویستی نەتەوەیی بگووترێت *سەبری ئەیوبت* هەبێت.

نووسینی عارف باوەجانی

 

ئەو پەند و ڕستەیە کە لە پێکهاتەکانی خۆرهەڵاتی ناڤین و هەروەها لە نێو ئایینەکانی ئیسلام, جوو یەهوودی, باوە! ئەوەیش ئەوەیە کە لە ئاست ئارامگری و خۆڕاگری مڕۆڤەکان دەگووترێت “دەبێت سەبری ئەیوبت“ هەبێت.

سەبری ئەیوب لە چییەوە هاتووە:

لەوانەیە زۆر کەس تەنیا پەندەکەیان بیستبێت، بەڵام ناوەڕۆک و مێژووەکەی نەزانن. داستانی حەزرەتی ئەیوب دەگەڕێتەوە بۆ پێش ئاشکرابوونی ئایینی ئیسلام، واتە ناوبراو لە نەوەی ئیبراهیم باوکی گشت ئایینەکانە.حەزرەتی ئەویوب یەكێك بووە لەپەیامبەرەكانی ئایینی (یەهوودی، جوو) کە ناوەندەکەیان لە ئیسرائیل و ناوچەکانی دەوروبەری بووە.

بە پێێ هێندێک لە سەرچاوەکان ناوبراو بۆ خۆی لە ناوچەیەکی ئۆردون لە دایکبووە، لەو سەردەمەدا ئەو سنوورانە هەموو پێکەوە بوون و وڵاتێک بەو ناوە نەبووە. هەروەها دواتریش لە ناوچەی ئورفای باكووری كوردستان كۆچی دوایی كردوە.

مێژووی بە سەرهاتەکە بەو شێوەیە، کە حەزرەتی ئەیوب هەموو مناڵەکانی دەمرن و هەموو سەروەت و مووڵکەکەشی لە دەستدەدات، لە پاش ئەو هەموو نەهامەتیە، بۆخۆشی تووشی نەخۆشییەکی زۆر خراپ دەبێت و بە تەواوی جەستەی لاواز دەبێت. بەڵام دوای ئەو هەموو کارەساتە هەر نائۆمێد نابێت و کؤڵ نادات، بەردەوام سوپاسی خوای گەورە دەکات و داوای ڕەحمەتی لێدەکات. خەڵکی ئەو سەردەمەش زۆر بەو خۆڕاگرییە سەرسام دەبن. لە کۆتاییدا خوای گەورە ڕەحمی پێدەکات و لە نەخۆشییەکەی چاکی دەکاتەوەو تەواوی سەرمایەکانی بە زیاترەوە بۆ دەگەڕێتەوە، هەروەها چەندین مناڵی دیکەی پێدەبەخشێت. ئیتر ئەو بە سەرهاتە لە هەموو پەرتووکە ئایینی و مێژووییەکاندا، وەک سیمبوولی مڕۆڤی کۆڵنەدەر و خۆڕاگری لە نێو کۆمەڵگاکانی خۆرهەڵاتی ناڤیندا ئاماژەی پێکراوە، بە سەرهاتەکە تا ئێستاش هەر ماوەتەوە، کە کۆمەڵگای کوردستانیش بەشێکن لە خۆرهەڵاتی ناڤین بەو داستانە ئاشنان.

سەبری ئەیوب بۆ نەتەوەی کورد و کوردستان.

نەتەوەی نیشتیمان داگیرکراوی کورد و کوردستانیش سەدانساڵە بە دەست زوڵم و زۆری داگیرکەرانەوە، بە نەهامەتی و ناخۆشیەوە ژیان تێپەڕ دەکات. لانیکەمیش٨٠ ساڵە لە کێشەی ناوخۆیی و ناکۆکی و یەک خۆشنەویستن، ژیان تێپەڕ دەکات. ئێستاش وای لێهاتووە کە بە هاوکاری پایتەختی داگیرکەرانەوە بە دژی دەسکەوت و دەسەڵاتی خۆماڵی سەنگەر دەگرین. هەموو کێشە ناوخۆییەکانمان دەبەینە بەر دەستی داگیرکەران، بەوان دەڵێین بۆمان چارەسەر بکەن. ئەوانیش کە هەمیشەو ئاوات و ئارەزوویانە وا نەتەوەکەمان بە لاوازی و پڕ کێشە ببینن، بەویستی خۆیان پیلانی بۆ دەپێن و دەست بە کار دەبەن.

سەرەڕای ئەو هەموو ناخۆشی و نەهامەتییانە، تێکۆشەران و دڵسۆزانی نەتەوەکەمان هەر کۆڵنەدەرانە لە تێکۆشانداین. ئایا ئێستا دەبێت بگووترێت گەلەکەمان دەبێت سەبری ئەیوبی هەبێت لە ئاست ئەو هەموو زووڵمو زۆرەی داگیرکەران، یا دەبێت بگووترێت خوایە سەبری ئەیوبمان پێببەخشە لە ئاست کێشەی ناوخۆیی و دژایەتی کردنی یەکتری.

من لە کۆتاییدا دەڵێم پێویستە بە هەموو کوردێکی خەباتگێڕ و خاوەن هەڵویستی نەتەوەیی بگووترێت، لە ئاست هەردوو ناخۆشییەکان*سەبری ئەیوبتان* هەبێت. دڵنیابن ڕۆژگارێک دێت بە سەر هەردوو ناخۆشییەکان تێپەڕ دەبین و نەوەی داهاتوومان دەحەسێنەوە.

٢٨ / ٧ / ٢٠٢٣

2023/09/03 22:03:57
8 مانگ و 18 کاتژمێر و 55 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ :
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوەجانی
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوه‌جانی
بەیاننامەی هاوبەشی ٣ پارتی کوردستانی
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان
کاناڵی ئەلیوم

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©