یه‌ک شه‌مه‌ 16 گوڵان 2724

چل و چوار ٤٤ ساڵ پێش، نەتەوەی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ، لە لایەن ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە

پارتی سەربەستیی کوردستان
چل و چوار ٤٤ ساڵ پێش، نەتەوەی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ، لە لایەن ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە

چل و چوار ساڵ پێش: واتە لە ٢٨ی گەلاوێژی٢٦٧٩ی کوردی. بەرامبەر بە١٩/ ٨/١٩٧٩ی زاینی. کە ئەو کات کۆماری ئیسلامی ئێران٤مانگ بوو دەستبەک

کوردی ،،،،،،،،،،، عربی…….English

چل و چوار ٤٤ ساڵ پێش، نەتەوەی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ، لە لایەن ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە، جینووساید کرا؟

44 years ago, the Kurdish nation of Eastern Kurdistan was genocided by the Iranian regime.

قبل ٤٤ عاما" النظام الإيراني يشن حملات الإباده الجماعيه ضد الأمه الكورديه في شرق كوردستان بناء على فتوى للخميني.

چل و چوار ساڵ پێش: واتە لە ٢٨ی گەلاوێژی٢٦٧٩ی کوردی. بەرامبەر بە١٩/ ٨/١٩٧٩ی زاینی. کە ئەو کات کۆماری ئیسلامی ئێران٤مانگ بوو دەستبەکار ببوو، سوپای پاسدارانی وەک هێزێکی سەرکووپکەری * ئایدۆلۆژیایی* نەک نیشتیمانی! تازە درووستکردبووە. هەر لە سەرەتای تەمەنی هێزی سوپای پاسدارانی شۆرشی بە ناو ئیسلامی، یەکەم دەسپێکی چالاکی هێزەکە، پەلاماردانی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و بە قەتڵ و عامی ئەو خەڵکە بوو.

لەو پەلامارە دڕندانەیە کە لە سەر ڕێنمای و فتوای خومەینی ئیمامیان، لە ژێر ناوی کورد کافرە، بە ئەمری ئاخوند خاڵخاڵی جێبەجێکار. بە هەزاران کەسیان قەتڵ وعام بەندی کرد، بە سەدان هەزاریش بە ناچاری ئاوارەو پەریوەی وڵاتانی دەرەوە کرا. تا ئیستاش ئەو کارەساتانە بەشێوەی جۆراوجۆر بێ ڕاوەسەتان درێژەی هەیە.

با ئەم مێژووە تاڵەی ٤٤ ساڵ پێش، بکەینە ئەزموونێک بۆ هاتنە سەرکاری هەر ڕێژیمێکی نۆێتری ئێرانی داگیرکەر. بە زمان و لەفزی شیرینیان بڕوا نەکەین، تا دیسانەوە هێزە تێکشکاوەکانیان پوخت و پۆشتە نەکەنەوە و پەلامارمان نەدەنەوە.

پێوسیتە لە هەنگای یەکەم لە بیری یەکخستنی هێزەکانی پێشمەرگەی ڕۆژهەڵاتی نیشتیمان بین، ڕێگە نەدەین هێزەکانی داگیرکەر جارێکی دیکە بێنەوە سەر خاکی وڵاتمان.

بەو هیوایە هەموو لایەنەکانی سیاسی و مەدەنی و چالاکوانان و ڕۆژنامەنووسانی رۆژهەڵاتی کوردستان، لە هەوڵی کۆکردنەوەی بەڵگەو زانیاری بە کەڵک لە سەر ئەو رۆژە کارەساتبارەدا بن. بۆ ئەوەی لە سەردەمانی پێویستدا بدرێت با دادگای جینوساید و قەتڵ و عامی جیهانی، تا ئەو بەڵگە ڕەشەی ئێرانی داگیرکەر بخرێتە لیستی تاوانەکانیان لە سەر نەتەوەی کورد و کوردستان.

سەربەرزی و سەروەری بۆ بنەماڵەی شەهیدانی کوردستان. سەرشۆڕی و ڕسوایی بۆ داگیرکەرانی تاران. بەڵێ بۆ خەباتی یەکگرتووانە لە پێناو سەربەخۆیی یەکجاریی کوردستان.

 

عارف باوەجانی / سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان / ١٨ / ٨ / ٢٠٢٣

2023/09/03 22:24:53
8 مانگ و 6 کاتژمێر و 11 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ :
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوەجانی
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوه‌جانی
بەیاننامەی هاوبەشی ٣ پارتی کوردستانی
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان
کاناڵی ئەلیوم

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©