پیرۆزبایی پارتی ڕزگاری کوردستان به بۆنه‌ی یادی یه‌کساڵه‌ی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان
حزبی رزگاریی کوردستان
به‌ڕێزان! ساڵیادی هه‌ر رێکخراوێکی سیاسی به‌رله‌وه‌ی به‌رز رابگیرێ و یادی بکرێته‌وه،خۆی له خۆیدا واتا و لێکدانه‌وه‌ی تایبه‌ت له‌خۆ ده‌گرێ، ساڵرۆژی دامه‌زراندنی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستانیش لێکدانه‌وه‌ی ره‌نگاوره‌نگی وه‌به‌رهه‌مهێناوه، ئه‌م یادکردنه‌وه‌یه هه‌م راشکاوانه پێمان ده‌ڵێ که کاروانی سه‌ربه‌خۆخوازی له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان
نیشتیمانێکی سه‌ربه‌خۆ کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی به‌خته‌وه‌ر جیهانێکی باش
حزبی رزگاریی کوردستان Rizgary Party of Kurdistan
به‌ڕێز کاک عارف باوه‌جانی سکرتێری پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان.
به‌ڕێزان رێبوارانی رێگه‌ی رزگاری و سه‌ربه‌خۆیی.
هێژایان نوێنه‌رانی رێکخراوه‌کان، ئاماده‌بووانی خۆشه‌ویست.
سڵاوی رزگاری و سه‌رخۆبوونتان لێ بێ!
له ده‌ستپێکدا به‌بۆنه‌ی یه‌که‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان به ناوی نوێنه‌رایه‌تی حزبی رزگاریی کوردستان له ئه‌سکه‌نده‌ناڤیا جوانترین و رازاوه‌ترین په‌یامی پیرۆزبایی پێشکه‌ش به ئێوه‌ی به‌ڕێز ده‌که‌ین، به خۆشحاڵیشه‌وه له‌م ئاهه‌نگه‌دا به‌شداریتان له‌گه‌ڵدا ده‌که‌ین، سه‌رکه‌وتن و پێشکه‌وتنی زیاترتان بۆ به ئاوات ده‌خوازین.
به‌ڕێزان! ساڵیادی هه‌ر رێکخراوێکی سیاسی به‌رله‌وه‌ی به‌رز رابگیرێ و یادی بکرێته‌وه،خۆی له خۆیدا واتا و لێکدانه‌وه‌ی تایبه‌ت له‌خۆ ده‌گرێ، ساڵرۆژی دامه‌زراندنی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستانیش لێکدانه‌وه‌ی ره‌نگاوره‌نگی وه‌به‌رهه‌مهێناوه، ئه‌م یادکردنه‌وه‌یه هه‌م راشکاوانه پێمان ده‌ڵێ که کاروانی سه‌ربه‌خۆخوازی له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌رفراوانتر بووه‌و و به‌ره‌و داهاتووێکی پرشنگدار رێگه‌ی گرتووه، هه‌م کرۆکی راستینی ره‌وایه‌تی دۆزی کوردستانی بۆ دۆست و دوژمن خۆیاتر کردووه. جاران ئه‌گه‌ر پرۆسه‌ی خاپاندنی نیشتمانپه‌روه‌ران له په‌نای یه‌کپارچه‌یی خاکی وڵاته ده‌ستکرده‌کانه‌وه بره‌وی پێده‌درا و کاری بۆ ده‌کرا، ئێستا ئه‌مڕۆ به‌هۆی ده‌ستبه‌کاربوون و ئه‌کتیڤبوونی رێکخراوه سه‌ربه‌خۆخوازه‌کانه‌وه واخه‌ریکه به‌خێرایی ته‌می ئه‌و سته‌مه ده‌ڕه‌وێته‌وه. جاران ئه‌گه‌ر به‌ئه‌نقسه‌ت دۆستایه‌تی نێوان گه‌ل و نه‌ته‌وه‌کان ده‌شاردرایه‌وه‌و بانگه‌شه‌ی برایه‌تی درۆیینی نێوان نه‌ته‌وه‌کان ده‌کرا، ئێستا له‌سایه‌ی باڵاکردنی بیری سه‌ربه‌خۆخوازیدا په‌یامی وه‌کهه‌ڤی نێوان نه‌ته‌وه‌کان به‌رزکراوه‌ته‌وه. جاران ئه‌گه‌ر چه‌مکی باڵایی هه‌بوونی نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌ست و که‌مبه‌هایی نه‌ته‌وه ژێرده‌سته‌کان له‌سیاسه‌تی داگیرکه‌ر و خۆبه‌زلزاناندا بره‌وی پێده‌درا، ئێستا مرۆڤایه‌تی ئه‌و چه‌مکه ره‌تده‌کاته‌وه. ئه‌مڕۆ مرۆڤایه‌تی په‌یامی یه‌کسانی و وه‌کهه‌ڤی و هاوتابوونی نێوان گه‌ل و نه‌ته‌وه‌کان په‌سند ده‌کات. بزاڤی رزگاریخوازی گه‌لی کوردستانیش له پێناو کۆتاکردنی ده‌ستی داگیرکا‌ر، بۆ رزگاری نه‌ته‌وه‌یی و بۆ سه‌ربه‌خۆیی نیشتمانه‌که‌ی لێبڕاوانه تێده‌کۆشی و له ئارمانجه‌کانی خۆی نزیک ده‌بێته‌وه. جاران ئه‌گه‌ر رزگاریی و پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ به‌خه‌ون و خه‌یاڵ داده‌نرا، ئێستا پڕۆژه‌ی کوردستانێکی سه‌ربه‌خۆ له رۆژه‌ڤدایه.
به‌ڕێزان! ئه‌مڕۆ هه‌موومان لێره‌دا کۆبووینه‌ته‌وه و به‌شداری له ئاهه‌نگی ساڵیادی دامه‌زراندنی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ده‌که‌ین، که‌چی له‌ولاشه‌وه دوژمنانی گه‌له‌که‌مان شێتگیرانه له دژی ماف و ده‌سته‌که‌وته‌کانی باشووری کوردستان پیلانی ژه‌هراوی داده‌ڕێژن، هه‌ڕه‌شه له گه‌له‌که‌مان ده‌که‌ن، پرۆسه‌ی ترساندن و تۆقاندن بره‌و پێده‌ده‌ن، بۆیه پێویسته که‌له‌م رۆژه‌دا هه‌موومان یه‌کده‌نگ و یه‌کهه‌ڵوێست دژ به پیلانه‌کانی دوژمنان رابوه‌ستین، دڵسۆزانه‌و راستگۆیانه له‌پێناو پته‌وکردنی ریزه‌کانی کوردستانیان تێ‌بکۆشین. مێژوو لێمانده‌خوازێ تا به‌رژه‌وه‌نده‌کانی باڵای گه‌ل و نیشتمان له‌سه‌ر مه‌شقی کار‌و چالاکیه‌کانماندا ره‌نگیان پێبدرێته‌وه، قۆناغه‌که داواده‌کات که ئیدی هاوێرکاری و جیاکاری و دابڕانی نێو بزاڤی رزاگاریخوازی ریشه‌کێش بکرێن. هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌وه ئێمه له حزبی رزگاریی کوردستاندا قوڵکردنه‌وه و پته‌وکردنی پێوه‌ندی نێوان لایه‌نه سیاسیه‌کانی کوردستان به مه‌رجی سه‌رخستن و به‌ره‌وپێشه‌وه‌بردنی دۆزی ره‌وای گه‌له‌که‌مان سه‌رپشک ده‌که‌ین، ته‌واوی هێزه سیاسیه‌کانی کوردستان بۆ برایه‌تی و هاوکاری بانگ ده‌که‌ین.
له کۆتاییدا جارێکی دیکه‌ش سڵاو و پیرۆزبایی خۆمان دووپات ده‌که‌ینه‌وه و سه‌رکه‌وتنتان به ئاوات ده‌خوازین.
سڵاو له رێبوارانی رێگه‌ی رزگاری و سه‌ربه‌خۆیی کوردستان
سه‌رکه‌وێ خه‌بات له پێناو کوردستانێکی سه‌ربه‌خۆ و گه‌لێکی به‌ختیاردا
نوێنه‌رایه‌تی
حزبی رزگاریی کوردستان
www.rpk93.org
2007-02-19 19:06:47
17 ساڵ و 2 مانگ و 7 کاتژمێر و 47 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : چالاکییه‌کان