به‌یاننامه‌ی کۆمه‌ڵیک له نووسه‌ران و شاعیران و هونه‌رمه‌ندانی کوردستان سه‌باره‌ت به گیرانی ڕۆژنامه‌نووسی سه‌ربه‌خۆ،عه‌دنان حه‌سه‌نپوور
کۆمه‌ڵیک له نووسه‌ران و شاعیران و هونه‌رمه‌ندانی کوردستان
هه‌ر له‌م کاته‌شدا ڕاده‌گه‌یه‌نین که ئێمه له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی ڕاگه‌یه‌نه‌ره‌کاندا، پته‌وکردنی بنه‌ماکانی کو‌لتووریی کۆمه‌ڵگا، بووژاندنه‌وه و په‌ره‌پێدانی فه‌رهه‌نگییه‌کان به ئه‌رکی خۆمان ده‌زانین. ئاشکرایه که بۆ سه‌رکه‌وتن له‌م بواره‌دا و بۆ به‌جێهێنانی ئه‌م ئه‌رکه پێویستیمان به دۆخێکی له‌بار هه‌یه.
ڕۆژی پێنج شه‌ممۆ ڕێکه‌وتی پێنجی ڕێبه‌ندانی هه‌شتاد و پێنج، عه‌دنان حه‌سه‌نپوور، ڕۆژنامه‌نووسی سه‌ربه‌خۆ و چاوه‌دێری سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی، به فێڵا له ماڵی خۆی بانگ کرایه ده‌ره‌وه و قۆڵبه‌ست کرا.
پاشان هێزه‌کانی ئیتڵاعاتی شاری مه‌ریوان، به له‌ده‌ستدابوونی حوکمی گرتن و پشکنینی ماڵه‌که‌ی، که‌لوپه‌لی تایبه‌تیی ناوبراویان وه‌ک کۆمپیوته‌ر، کتێب و نووسراوه له‌گه‌ڵا خۆ برد. شایانی باسه که له سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌سه‌ربوونیه‌وه تا ئه‌مڕۆ واته 22ی ڕێبه‌ندان، له بازداشتدا ڕاگیراوه و ئیزنیان نه‌داوه هیچکام له ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌که‌ی چاویان پێی بکه‌وێت.
ئێمه کۆمه‌ڵێک له نووسه‌ران، شاعیران و هونه‌رمه‌ندانی کوردستان، سه‌ره‌تا ناڕه‌زایه‌تیی خۆمان له چه‌شنی گرتنی ناوبراو ده‌رده‌بڕین. ئه‌م چه‌شنه هه‌ڵسوکه‌وتانه هه‌رگیز له ئاست چاڵاکانی بواری نووسین شیاو نیه و زیاتر له‌گه‌ڵ پیاوکوژ و سه‌ربزێوانی ڕاکردوو له‌ده‌ستی یاسا دێته‌وه. پاشان به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌سڵی 37ی قانونی ئه‌ساسی خوازیاری ئه‌وه‌ین که به چه‌شنێکی شیاو و یاسایی واته به‌وجۆره‌ی که شایانی که‌سایه‌تیی ناوبراوه هه‌ڵسوکه‌وتی له‌گه‌ڵا بکرێت.
هه‌ر له‌م کاته‌شدا ڕاده‌گه‌یه‌نین که ئێمه له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی ڕاگه‌یه‌نه‌ره‌کاندا، پته‌وکردنی بنه‌ماکانی کو‌لتووریی کۆمه‌ڵگا، بووژاندنه‌وه و په‌ره‌پێدانی فه‌رهه‌نگییه‌کان به ئه‌رکی خۆمان ده‌زانین. ئاشکرایه که بۆ سه‌رکه‌وتن له‌م بواره‌دا و بۆ به‌جێهێنانی ئه‌م ئه‌رکه پێویستیمان به دۆخێکی له‌بار هه‌یه.
قۆڵبه‌ستکردنی چاڵاکانی ئه‌م بواره به بیانووی داتاشراو، له سه‌رووی هه‌موانه‌وه لکاندنی مۆرکی ناڕه‌وای سیاسی جگه له‌وه‌ی باره‌که ئاڵۆز ده‌کا و ده‌بێته هۆی کپ بوونی ده‌نگی ڕه‌سه‌ن و سه‌رهه‌ڵدانی ڕێچکه ناڕه‌سه‌نه‌کان، هیچ به‌رهه‌مێکی‌تری لێ ناکه‌وێته‌وه.
له‌کۆتاییدا چاوه‌ڕوانیی ئێمه ئه‌وه‌یه که به‌رپرسان به‌چاوێکی ئاوه‌ڵاتر و ڕاست‌ئه‌نگێوانه‌تر له هه‌وڵه‌کانی چاڵاکانی سه‌ربه‌خۆ له بواره‌کانی فه‌رهه‌نگی، سیاسی، کۆمه‌ڵایه‌تی و هونه‌ری بڕوانن.
علی اشرف درویشیان
منصور یاقوتی
جڵال ملک‌شاه
جلیل آزادیخواه
عباس جلیلیان
حسین شیربیگی
محمدصالح سوزنی
رحیم لقمانی
ناصر وحیدی
حسین محمدزاده
ابراهیم احمدی‌نیا
عبدالخالق یعقوبی
حامد کهنه‌پوشی
یونس رچایی
محمد احمدی
عزیز ناصری
بهزاد کردستانی
انور روشن
عدنان حسینی
رهبر محمودزاده
جڵال منوچهری
رئوف محمودپور
احمد بحری
حمزه محمدی
علی دڵاویز
دکتر اسعد پابتی
دکتر اقبال رشیدی
احمد غڵامی
امجد غڵامی
حسن شوان
قادر علی‌خواه آژر
رسول صوفی سلگانی
فوزیه سلگان‌بیگی
گاهر خدیو
مصگفی احمدزاده
جلیل سحابی
سعد قاچی
مریم قاچی
هژار نبی‌زاده
کمال حسو
سعید ساعدی
علی قاسمی
امیر مصباح
علی ناصری
حامد فرازی
مظفر خسپی
حامد توحیدی
رحمان هوشیاری
فاتح بادپروا
پروین ژبیحی
جمال ایمانی
علی محمودی
مهدی خوندل
منیژه پیروتی
جمشید بهرامی
آوات صدیقی‌نیا
مختار هوشمند
دارا آزادمنش
مختار محمدی
نشوان نادری
احمد حبیبی
هیوا نادری
دانا منوچهری
چیمن جوانرودی
علی خوش‌نمک
امین عزیزی
مهدی مرادی
ابراهیم مینویی
حسین حیدری
دانیال ایمانی
کاوه شمس
کژال راستبین
2007-02-17 11:13:34
19 ساڵ و 16 کاتژمێر و 17 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان