بەشداری ئەندامانی پارتی سەربەستیی کوردستان لە وەڵاتی نەرویج، لە دووەمین ساڵیادی شۆڕشی ژینا ..
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
زۆرینەی پارت و ڕێکخراوە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە وڵاتی نەرویج، گردبوونەوە و ڕێوڕەسمێکی تایبەت ڕێکخرا. کە پارتی سەربەستیی
بەشداری ئەندامانی پارتی سەربەستیی کوردستان لە وەڵاتی نەرویج، لە دووەمین ساڵیادی شۆڕشی ژینا ..
ئەمڕۆ 14.09.2024. بە هاوبەشی زۆرینەی پارت و ڕێکخراوە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە وڵاتی نەرویج، گردبوونەوە و ڕێوڕەسمێکی تایبەت ڕێکخرا. کە پارتی سەربەستیی کوردستانیش یەکێک بوو لە لایەنی ڕێکخەر.
کە تێیدا چەندین پەیام و بابەتی سیاسی تایبەت بە دووەمین ساڵیادی ئەو شۆڕشە مەزنەی ژینا (ژن، ژیان، ئازادی) لە لایەن کوردستانیانی دانیشتووی وڵاتی نەرویج پێشکەش کرا. هەر لەو پێوەندیەدا ڕەوەندی بەلووچستانی لە وڵاتی نەرویج بەبەشداری مەیدانی و پێشکەشکردنی پەیام، پشتیوانیی خۆیان لە خەباتی ڕەوای نەتەوەی کورد دەربڕی.
لە بەشێکی دیکەی کارەکانی ئەو ساڵیادە پارت و لایەنە سیاسییەکانی وڵاتی نەرویج بە لێدوانی تایبەت بۆ بەشداران، پشتیوانیی خۆیان بۆ خەباتی ڕزگاری و ئازادییخوازی نەتەوەی کورد و نەتەوەکانی دیکەی بندەست لە ئێران دەربڕی. هەروەها ئیدانەی پێشێلکارییە بەردەوامەکانی مافی مرۆڤیان لە لایەن ڕێژیمی ئێرانەوە کرد.
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان.
ئۆسلۆ 14 ی سەپتەمبەری 2024
2024/09/15 16:30:43
23 کاتژمێر و 15 خولهک ، پێش بڵاوکراهوهتهوه
ناوهرۆکی ئهم نووسینه ڕاو تێبینی نووسهره، ماڵپهڕی پ.س.ک هیچ لێی بهرپرسیار نییه
تاگ :