بەڕێوەچوونی سیمینارێکی گرنگ لە سەر لۆبیگەری نەتەوەی کورد، بەراورد بە لۆبیگەری جیهانی.

ڕێکخراوی وەکفا WKFA
بەڕێوەچوونی سیمینارێکی گرنگ لە سەر لۆبیگەری نەتەوەی کورد، بەراورد بە لۆبیگەری جیهانی.

ڕێکەوتی ١٥ / ١٢ / ٢٠٢٤ سیمینارێک لە ژێر ناوی لۆبیگەری، بە هەردوو زمانی نەرویجی و کوردی. لە شاری ئۆسڵۆی پایتەختی نەرویج. لە لایەن ڕ

کوردی. …………………………..English
Conducting an important seminar on lobbying for the Kurdish nation. How to lobby in Norway compared to global lobbying.
بەڕێوەچوونی سیمینارێکی گرنگ لە سەر لۆبیگەری نەتەوەی کورد، بەراورد بە لۆبیگەری جیهانی.
بەڕێوەچوونی سیمینارێکی گرنگ لە سەر لۆبیگەری نەتەوەی کورد، بەراورد بە لۆبیگەری جیهانی.
ڕێکەوتی ١٥ / ١٢ / ٢٠٢٤ سیمینارێک لە ژێر ناوی لۆبیگەری، بە هەردوو زمانی نەرویجی و کوردی. لە شاری ئۆسڵۆی پایتەختی نەرویج. لە لایەن ڕێکخراوی(وەکفا) کە ڕێکخراوێکی نێودەوڵەتیە بۆ پشتیوانی لە پرسی نەتەوەی کورد و, بە جهیانیکردن و کۆکردنەوەی دۆست و پشتیوانی بۆ نەتەوەی کورد، بە ڕێوە چوو.
قسەکەرانی سیمینار بریتی بوون لە بەڕێزان.
ا/ دکتۆر داگ ئەینار تۆرسەن Dr. Dag Einar Thorsen، دوکتۆرا و مامۆستای یاریدەدەرە لە زانستە سیاسییەکان لە کۆلێژی زانکۆی باشووری ڕۆژهەڵاتی نەرویج و، فەلسەفەی سیاسی و شێوازەکانی توێژینەوەی زانستە کۆمەڵایەتییەکان. هەروەها شارەزای چۆنیەتی"لۆبیکردن" کە چۆن بتوانرێت بەو شێوە لۆبیگەرییە کاریگەری لەسەر سیاسەتمەداران و ئەکتەرە کۆمەڵایەتییەکان لە نەرویج، دابنرێت".
٢ / عارف باوەجانی، سەرۆکی پارتی سەربەستیی كوردستان (پ.س.ک) و چالاکی بواری "لۆبیگەری بۆ کوردستان.
بە بەشداری دەیان کەس لە ڕەوەندی کوردستانی و خەڵکانی نەرویجی و دۆستانی بیانی و پشتیوانانی پرسی کورد.
لە بەشی یەکەمی بەرنامەکە: هەر یەک لە کۆڕگێڕان بۆ ماوەی ٣٠ خولەک بابەتی خۆیان بە پووختکراوی پێشکەشی بەشداران کرد.
دکتۆر داگ ئەینار: لە بەشی بابەتەکەی خۆی ئاماژەیەکی بە مێژووی لۆبیگەری لە نەرویج وئورووپا کرد، کە تێیدا تیشکی خستە سەر کاری سیاسی و پارتە سیاسییەکان لە وڵاتی نەرویج. لە درێژەی بابەتەکەیدا پێشنیار و ڕێنمایی باشی ئاراستەی کوردانی نیشتەجێ نەرویج و ئورووپا کرد، لەوەی کە چۆن بتوانن خۆیان لە نێو پارت و ڕێکخراوەکاندا نزیک بکەنەوە. لەو بوارەدا سەرنجیان بۆ پرسی کورد زیاتر ڕابکێشن.
بەڕێز : عارف باوەجانی، لە بەشی قسەکانی خۆیدا ئاماژەی بەم خاڵانەی خوارەوە کرد و بە وردی لە سەر خاڵەکان شیکاریکرد. وەک : ناوی وشەی لۆبی لە چییەوە هاتووە.
مێژووی سەهەڵدانی لۆبیگەری. جۆرەکانی لۆبیگەری. وەک: سیاسی. .ئابووری، ئاسایشی و، کولتووری. وهیدیکە..هەروەها ئەزموونی سەرکەوتووانەی لۆبیگەری هێندێک نەتەوەکان. مێژووی دێرینی لۆبیگەری لە کوردستان و، ئاماژە بە کاری لۆبیگەری هێندێک لە کەسایەتی و ڕێکخراوە کوردییە دێرینەکان لە دەرەوەی وڵات کر.
لە بەشی کۆتایی باسەکەیدا ئاماژەی بەوە کرد کە : لە ئێستادا کە ڕێژیمی ئێران بەرەو لاوازی زیاتر دەڕوات. چۆن دەبێت کار بکەین، بە تایبەت بۆ بەشی ڕۆژهەڵاتی نیشتیمان، لەگەڵ چەند بابەتی دیکەی گرنگ.
لە بەشی دووەمدا کاتەکە تەرخانکرا بۆ پرسیار و تێبینی بەشداران. کە ئەو بەشە یەککاتژمێری تەواو بە ئاڵووگۆڕی بۆچوونەکان و ڵامی کۆڕگێڕان ناوەڕۆکی سیمینارەکەی پڕ بایەخترکرد.
شایانی ئاماژە پێکردنە کە بەشی زۆری بەشداران، بۆچوونیان لە سەر ئەو سیمینارە زۆر بە ئەرێنی و پڕ دەسکەوت ناوزەدکرد و، بە گرنگیان زانی کە لەو بوارەدا زیاتر کاری لۆبیگەری بکرێت.
هەروەها کاناڵی کوردستان تیڤی لەو سیمینارە بەشداری هەبوو ڕێپۆرتاژی پێویستی لە سەر کۆکردەوە.
ڕێکخراوی دۆستایەتی جیهانی کوردی (وەکفا).WKFA
٢٤ی سەورماوەزی ٢٧٢٤ی کوردی. ١٥ دێسەمبەری ٢٠٢٤ی زاینی.
.......................................
Conducting an important seminar on lobbying for the Kurdish nation. How to lobby in Norway compared to global lobbying.
On 15/12/2024, a seminar was held in Oslo, Norway, entitled Lobbying, in both Norwegian and Kurdish. The event was organized by the World Kurdish Friendship Association (WKFA), which is an international organization, in support of the Kurdish nation and to gather friends for Kurds in the world.
The speakers at the seminar were:
A. Dr. Dag Einar Thorsen, PhD in Political Science at the University College of Southeast Norway, where he analyzes political philosophy and social science research methods. He is also an expert on how to influence politicians and social actors in Norway.
2. Arif Bawecani, leader of the Party Serbesti Kurdistan (PSK) and activist in "lobbying" for Kurdistan. Participants were dozens of Kurds in the diaspora, Norwegians, foreign friends and supporters of the Kurdish cause.
In the first part of the program, the speakers presented their topics for 30 minutes.
In the second part, time was devoted to questions and comments from the participants.
Most of the participants expressed their view of the seminar as very positive and fruitful and considered it important to conduct more lobbying in this field.
Kurdistan TV also attended the seminar and collected necessary reports.
(WKFA).
December 15, 2024
Se innsikt
 
Fremming ikke tilgjengelig
 
Alle reaksjoner:
Nawendi Hewalli Psk, Rabiaa Ahmadi og 58 andre
 
2025/02/09 13:54:47
2 مانگ و 11 کاتژمێر و 46 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ :
هه‌واڵه‌کان
پ س ک وبزووتنەوەی سەربەخۆییخوازان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان.
ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان.
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©