سێ‌شه‌مه 3 پووشپه‌ڕ 2725

کاک عارف باوەجانی، سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان بە بۆنەی کۆتاییهاتنی کۆنگرەی ١٧ی حیزبی دێموکرات

کوردستان میدیا
کاک عارف باوەجانی، سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان بە بۆنەی کۆتاییهاتنی کۆنگرەی ١٧ی حیزبی دێموکرات

کۆنگرەی١٧ی حیزبە تێکۆشەرەکەتان. لەژێر ناوی (کۆنگرەی یە کگرتنە وەی دێموکراتە کان)، پیرۆزباییتان ئاراستە دەکەین.  زۆر خۆشحاڵین لەوەی

کاک عارف باوەجانی، سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان بە بۆنەی کۆتاییهاتنی کۆنگرەی ١٧ی حیزبی دێموکرات پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی کاک مستەفا هیجری، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندیی ئەم حیزبە کرد.

دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:
بەڕێز : کاک مستەفا هیجری، سکرتێری گشتیی حدکا.
بەڕێزان: ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران.

بە ناوی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و گشت ئەندامان و هاوبیرانی پارتەکەمان، پارتی سەربەستیی کوردستان.، بەبۆنەی کۆتاییهاتنی سەرکەوتووانەی کۆنگرەی١٧ی حیزبە تێکۆشەرەکەتان. لەژێر ناوی (کۆنگرەی یە کگرتنە وەی دێموکراتە کان)، پیرۆزباییتان ئاراستە دەکەین.  زۆر خۆشحاڵین لەوەی کە کۆنگرەکەتان، لە ژێر هەڕەشەی مەترسیی پەلاماردانی ئاسمانیی ڕێژیمی داگیرکەری ئێران، بە سەلامەتی تێپەڕی. بەو شێوەیە توانیتان ئەو پەیامە بە ئێرانی داگیرکەر بگەیەنن کە هیچ هەڕەشە و مەترسییەک ناتوانێت، ڕێگر بێت لە یەکڕیزی و خەبات و تێکۆشانی بەردەوامی نەتەوەی نیشتیمان داگیرکراوی ئێمەی کورد. هەروەها کۆنگرەکەتان مزگێنی و دڵنیایی لە بەهێزبوونی یەکڕیزی، بە گشت ئەندامان و ڕێکخستنەکانتاندا، هەر ئەو مزگێنییەشتان بە هەموو لایەنێکی خەمخۆری یەکڕیزی نەتەوەکەماندا. وەک پارتی سەربەستیی کوردستان، جارێکی دیکەش خۆشحاڵی و پیڕۆزبایی لەو یەکڕێزییەتان دەکەین.  هیواخوازین کە بەرهەمی داهاتووی کۆنگرەکەتان، وەک ئەرکێکی زۆر گرنگ و پێویستی هەنووکەیی: هەوڵدان بێت بۆ درووستبوونی یەکدەنگی و تەبایی لایەنە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە ئاوات و ئارەزووی گشت تاکێکی وڵاتە داگیرکراوەکەمانە .

لەم ساڵەدا کە چاوەڕوانی لە چەندین گۆڕانکاری لە ناوچەکەدا دەکرێت. تەنیا بە یەکڕیزی و یەکگوتاریمان، دەتوانین بەڵێنی سەرکەوتن و بە دەستهێنانی مافەکانمان بە خەڵک و هاووڵاتیانمان بدەین

لەگەڵ ڕێزماندا

 ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان

عارف باوەجانی / سەرۆکی گشتی

 ٢٠ی ڕێبەندانی ٢٧٢٤ی کوردی

 بەرامبەر بە ٨ / ٢ / ٢٠٢٥

2025/02/09 17:44:27
4 مانگ و 6 کاتژمێر و 53 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ :
هه‌واڵه‌کان
ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان.
پ س ک وبزووتنەوەی سەربەخۆییخوازان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان.
ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان.
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©