دیدارێکی دۆستانه‌ی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان وحیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران.
کۆمیسیۆنی ڕاگه‌یاندنی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان
دیدارێکی دۆستانه‌ی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان و حیزبی دێموکراتی کوردستانی
ئێران. له درێژه‌ی سه‌ردانه‌که‌ی سه‌رۆکی گشتی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان بۆ کوردستانی باشوور، به‌ڕیز کاک عارف باوه‌جانی سه‌رۆکی گشتی پارتی سه‌ربه‌ستیی له‌گه‌ل حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران له دیدارێکی دۆستانه‌دا کۆبوونه‌وه.
درێژه‌ی دیدار و کۆبوونه‌وه‌کانی سه‌رۆکی پ.س.ک له‌گه‌ڵ پارت و لایه‌نه جیاوازه‌کانی کوردستان.
له درێژه‌ی دیداروچاوپێکه‌وتنه‌کانی به‌ڕێز کاک عارف باوه‌جانی سه‌رۆکی گشتی پارتی سه‌ربه‌ستیی له باشووری کوردستاندا، ڕۆژی ٣ گه‌لاۆێژ ی ٢٧٠ ٦ ی کوردی به‌رامبه‌ر به 25.07.2006، سه‌ردانی باره‌گای سه‌رکردایه‌تی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانی کرد .
سه‌رۆکی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان له لایان به‌ڕێز کاک حه‌مه نه‌زیف قادری ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران پێشوازی لێ کرا.
له‌و دیداره دۆستانه‌یه‌دا له لایان کاک عارف کورته باسێک له‌سه‌ر هۆکاری دامه‌زراندنی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان کرا، پاشان له‌لایان ڕێزدار کاک حه‌مه‌نه‌زیف قادری باسی سیاسه‌تی حیزبی دێمۆکرات به‌رامبه‌ر به دامه‌زراندنی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان و حیزبه‌کانی کوردستان کرا، ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه کرد که حیزبی دێمۆکراتی کوردستان به چاوێکی نیشتمان په‌روه‌رانه‌وه ده‌ڕوانێته پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان. هه‌روه‌ها
ناو براو ئاماژه‌ی به‌وه کرد که حیزبی دیمۆکرات پێشوازی له دروست بوونی هه‌ر حیزبێکی کوردستانی ده‌کات که به‌مه‌به‌ستی خزمه‌ت به کوردستان بێنه گۆڕه‌پانی خه‌باته‌وه.
2006-09-17 19:17:23
19 ساڵ و 5 مانگ و 8 کاتژمێر و 13 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : چالاکییه‌کان