سه‌رۆکی کوردستان بۆ NTV ی تورکی:کورد نه‌ته‌وه‌یه‌کی 40 ملیۆنییه‌و مێژوو غه‌دری له‌گه‌لی کوردستان کردووه
ڕۆژنامه‌ی خه‌بات
له‌سه‌ره‌تاوه سه‌رۆکی کوردستان تیشکی خسته سه‌ر بارودۆخی کوردستان و گوتی: کورد نه‌ته‌وه‌یه‌کی 40 ملیۆنییه‌و مێژوو غه‌دری له‌گه‌لی کوردستان کردووه" که به‌بێ ویستی خۆی دابه‌شی سه‌ر وڵاتانی ناوچه‌که کراوه" هه‌ر وڵاتێکیش له‌و وڵاتانه هه‌وڵیان داوه ناسنامه‌ی کورد ون بکه‌ن.
له‌دیمانه‌یه‌کیدا له‌گه که‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی NTVی تورکی دا به‌ڕێز مسعود بارزانی سه‌رۆکی کوردستان باسی له پرسه‌کانی کوردستان و ئێراق و ناوچه‌که‌و پاشه رۆژی کوردستانی کرد.
له‌سه‌ره‌تاوه سه‌رۆکی کوردستان تیشکی خسته سه‌ر بارودۆخی کوردستان و گوتی: کورد نه‌ته‌وه‌یه‌کی 40 ملیۆنییه‌و مێژوو غه‌دری له‌گه‌لی کوردستان کردووه" که به‌بێ ویستی خۆی دابه‌شی سه‌ر وڵاتانی ناوچه‌که کراوه" هه‌ر وڵاتێکیش له‌و وڵاتانه هه‌وڵیان داوه ناسنامه‌ی کورد ون بکه‌ن.
له‌به‌شێکی دیکه‌دا سه‌رۆک بارزانی گوتی: دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تیکی کوردی مافی گه‌لی کوردستانه‌و ئه‌وه‌ش خه‌یاڵی نییه، وه‌ک ئه‌وه‌ی به‌رپرسانی تورکیا ده‌یبێژن. هه‌روه‌ها هیوای خواست کێشه‌ی نێوان گه‌لی کورد‌و وڵاتانی دراوسێ بێته چاره‌سه‌رکردن و نابێ تورک و فارس و عه‌ره‌ب سه‌ربه‌خۆیی گه‌لی کوردستان وه‌ک هه‌ڕه‌شه‌یه‌ک بۆ سه‌رخۆیان تێ بگه‌ن. هه‌روه‌ها ده‌بێ له پاشه‌ڕۆژدا ئه‌و هزره نه‌مێنێ و ئه‌وه‌ش له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوولا دایه.
ده‌رباره‌ی پرسی که‌رکووک سه‌رۆکی کوردستان گوتی: ئێمه پێویستیمان به‌وه نییه ئێمه هاووڵاتیانی کورد ببه‌ینه که‌رکووک بۆ ئه‌وه‌ی رێژه‌ی کورد زیاد بێ، وه‌ک ئه‌وه‌ی له‌تورکیا باسی ده‌که‌ن، چونکه که‌رکووک دڵی کوردستانه‌و ئه‌مانه‌و چه‌ندین پرسیاری دیکه‌ی گرنگ ده‌رباره‌ی بارودۆخی هه‌رێمی کوردستان و په‌یوه‌ندییه‌کانی له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ.
2007-02-22 20:58:59
18 ساڵ و 11 مانگ و 6 کاتژمێر و 32 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان