بەڕێز غەفوور مەخموری سکرتێری گشتیی YNDK، پیرۆزبایی لە سەرۆک و سەرکردایەتی پ س ک دەکات،

ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
بەڕێز غەفوور مەخموری سکرتێری گشتیی YNDK، پیرۆزبایی لە سەرۆک و سەرکردایەتی پ س ک دەکات،

بەڕێزان؛ لە كاتێكدا كەوا یادى دامەزراندنى پارتە تێکۆشەرەکەتان دەکەنەوە، كوردستان و رۆژهەڵاتی ناڤین بەشێوەیەكی گشتیی لە رەوشێكی زۆر

بەڕێز غەفوور مەخموری سکرتێری گشتیی یەکیەتی نەتەوەیی دێمۆکراتی کوردستان، پیرۆزبایی لە سەرۆک و سەرکردایەتی پ س ک دەکات.

غەفوور مەخموورى سکرتێرى گشتیى یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK پەیامێکى پیرۆزبایى ئاراستەى بەڕێزان عارف باوەجانى سەرۆکى پارتى سەربەستیى کوردستان و ئەندامانى سەرکردایەتیى پارتەکە کرد و، بەبۆنەى 19 نۆزدەهەمین ساڵیادى دامەزراندنى پارتى سەربەستیى کوردستان، پیرۆزبایى لێکردن و هیواى سەرکەوتن و پێشڤەچوونى بۆ خواستن، ئەمەش دەقى پەیامەکەیە:

 برای بەڕێز كاك عارف باوەجانى سەرۆکى پارتی سەربەستیى كوردستان
 بەڕێزان ئەندامانی کۆمیتەى سەرکردایەتیى پارتی سەربەستیى كوردستان

 سڵاوێكی برایانەى گەرم ...

 بەناوی خۆمان و ئەندامانى مەكتەبی سیاسی و كۆمیتەی سەركردایەتی و ئەندامانى یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK، بەبۆنەی 19 نۆزدەهەمین ساڵیادى دامەزراندنى پارتە تێكۆشەرەكەتان (پارتی سەربەستیى كوردستان)، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی ئێوەی بەڕێز دەكەین و هیواى پێشڤەچوون و سەركەوتنتان بۆ دەخوازین.

 بەڕێزان؛ لە كاتێكدا كەوا یادى دامەزراندنى پارتە تێکۆشەرەکەتان دەکەنەوە، كوردستان و رۆژهەڵاتی ناڤین بەشێوەیەكی گشتیی لە رەوشێكی زۆر ناسك و هەستیاردان، لەسەر هەموو لایەكمان پێویستە لە رەوشێکى وادا رەچاوى بەرژەوەندى باڵای نەتەوەیى و نیشتمانى بکەین و لەپێناو یەكێتی و یەكدەنگی كوردان خەبات بكەین، بێگومان یەکبوون و یەکدەنگیمان کاریگەرترین چەکمانە بۆ رووبەڕووبوونەوەى پیلانى دوژمن و ناحەزانمان، لەهەمان کاتدا كاركردنمان بە ئاراستەى یەکێتى نەتەوەیى بەرەو سەرکەوتن و سەرفیرازیمان دەبات، بۆیە پێویستە هەموو لایەكمان لەم پێناوەدا تێبكۆشین.

 لە كۆتاییدا؛ دووبارە پیرۆزباییتان لێدەکەین و هیوای سەركەوتنتان بۆ دەخوازین و، لێرەوە سڵاو لە خەبات و بەرخودانی رۆژهەڵاتی كوردستان دەكەین و بەچاوی رێزەوە لێی دەڕوانین و، هیوای پێشڤەچوون و سەركەوتن بۆ خەباتی رۆژهەڵاتى وڵات دەخوازین، هەروەها جەختدەكەینەوە سەر پتەوكردن و پێشڤەبردنی پەیوەندی برایانەی نێوانمان لەپێناو زیاتر خزمەتكردن و پێشڤەبردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان و گەیشتنمان بە مافە رەواكانمان.

 لەگەڵ رێزى دووبارەماندا .

 هەر بژین و سەركەوتووبن بۆ كوردو كوردستان.

براتان

غەفوور مەخموورى

سکرتێرى گشتیى

یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK

17 / 2 / 2025

2025/02/17 14:07:37
2 مانگ و 11 کاتژمێر و 25 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ :
هه‌واڵه‌کان
پ س ک وبزووتنەوەی سەربەخۆییخوازان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان.
ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان.
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©