مەکتەبی سیاسی YNDK پیڕۆزبایی ئاراستەی PSK دەکات

ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
مەکتەبی سیاسی YNDK پیڕۆزبایی ئاراستەی PSK دەکات

بەڕێزان: پارتی سەربەستیی کوردستان لەماوەی (19) ساڵ تەمەنی خەبات و تێكۆشانی وەك لایەنێك توانیویەتی كەسانی نیشتمانپەروەر و وڵاتپارێز

بۆ بەڕێز پارتی سەربەستیی کوردستان
بابەت / پیرۆزبایی
سڵاوی سەرخۆبوون‌و ئازادی ...
     بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی پارته‌كه‌تان (پارتی سەربەستیی کوردستان) و سه‌ركه‌وتنی ده‌یه‌م كۆنفرانسی پارته‌كه‌تان له‌ژیر ناوی (نوێبوونه‌وه‌ و ئاماده‌كاری بۆ گۆڕانكارییه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی ناڤین )، بەناوی خۆمان ‌و تەواوی ئەندام ‌و لایەنگرانی یەكێتیمانYNDK، جوانترین پیرۆزبایتان ئاڕاستە دەكەین‌ و خوازیارین ساڵیادی دامەزراندنی ئەمساڵتان هاندەر بێت بۆ زیاتر پێشڤچوونی پارته‌كه‌تان.
بەڕێزان: پارتی سەربەستیی کوردستان لەماوەی (19) ساڵ تەمەنی خەبات و تێكۆشانی وەك لایەنێك توانیویەتی كەسانی نیشتمانپەروەر و وڵاتپارێز لەدەوری خۆی كۆبكاتەوە، ئەمەش وایكردووە پارته‌كه‌تان كاریگەر بێت و جێ په‌نجه‌ی له‌ گۆڕه‌پانی خه‌بات لە رۆژهەڵاتی كوردستاندا دیار بێت، ئەوەی لەم قۆناغەی ئەمڕۆشمان گرنگە یەكریزی و تەبایی سەرجەم هێزو لایەنەكانی كوردستانە بۆ بەدیهێنانی تەواوی مافەكانی گەلی كوردستان و هەنگاونان بۆ پێكهێنانی چه‌ترێكی نه‌ته‌وه‌یی سه‌رجه‌م لایه‌نه‌ ساسییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان كۆبكاته‌وه‌، لەم بۆنەیەتاندا جارێكی  تر جەخت  دەكەینەوە سەر  زیاتر توندوتۆڵكردنی پەیوەندی برایانەی نێوانمان و سه‌رجه‌م هێز و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی وڵات له ‌پێناو هه‌نگاونان به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان. 

        هەر سەركەوتوو بن . لەگەڵ رێزماندا.


مەكتەبی سیاسی
یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK

2025/02/17 14:45:15
2 مانگ و 10 کاتژمێر و 46 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ :
هه‌واڵه‌کان
پ س ک وبزووتنەوەی سەربەخۆییخوازان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان.
ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان.
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©