مه‌لا به‌ختیار کارگێڕی مه‌کته‌بی سیاسی ی.ن.ک له عه‌ممانی پایته‌ختی ئوردن بۆ دڵنیابوون له باری ته‌ندروستی سه‌رۆک تاڵه‌بانی، پێی راگه‌یاندین ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 26/2 تیمی پزیشکی سه‌رپه‌رشتیاری سه‌رۆک تاڵه‌بانی ئه‌نجامی پشکنینه پزیشکییه‌کان ئاشکراده‌کات.
PUK MEDIA.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆش مه‌لابه‌ختیار و دکتۆر یادگار ره‌ئووف حشمه‌ت پزیشکی یاوه‌ری سه‌رۆک مام جه‌لال له مه‌دینه حسێنی پزیشکی له عه‌ممانی پایته‌ختی ئوردن کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌وانیان سازکرد.
پاش ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیمانکرد به مه‌لا به‌ختیار کارگێڕی مه‌کته‌بی سیاسی ی.ن.ک له عه‌ممانی پایته‌ختی ئوردن بۆ دڵنیابوون له باری ته‌ندروستی سه‌رۆک تاڵه‌بانی، پێی راگه‌یاندین ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 26/2 تیمی پزیشکی سه‌رپه‌رشتیاری سه‌رۆک تاڵه‌بانی ئه‌نجامی پشکنینه پزیشکییه‌کان ئاشکراده‌کات.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆش مه‌لابه‌ختیار و دکتۆر یادگار ره‌ئووف حشمه‌ت پزیشکی یاوه‌ری سه‌رۆک مام جه‌لال له مه‌دینه حسێنی پزیشکی له عه‌ممانی پایته‌ختی ئوردن کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌وانیان سازکرد.
ناوه‌رۆکی کۆنگره‌که تایبه‌تبوو به‌باری ته‌ندروستی سه‌رۆک تاڵه‌بانی و ته‌ئکیدیان له‌وه‌کرده‌وه که به‌پێی دوایین راپۆرتی پزیشکی که له‌لایه‌ن تیمی پزیشکی چاو‌دێر به‌سه‌ر باری ته‌ندروستی سه‌رۆک کۆماره‌وه ده‌رچووه زۆر باشه.
دکتۆر یادگار وتی: ئه‌مانه‌وێت بڵێین سوپاس بۆ خوا باری ته‌ندروستی سه‌رۆک مام جه‌لال به‌پێی دوا راپۆرتی پزیشکی تیمی پزیشکانی چاو‌دێر که له‌لایه‌ن شا عه‌بدوڵڵای پادشای ئوردنه‌وه ته‌رخانکراوه ده‌ریخستووه زۆر باشه و پزیشکه‌کان به‌پێویستی ده‌زانن که بۆ زیاتر دڵنیابوون له باری ته‌ندروستی مام جه‌لال چه‌ند رۆژێکی تر له نه‌خۆشخانه بمێنێته‌وه.
هه‌روه‌ها دکتۆر یادگار وتی: سه‌رۆک تاڵه‌بانی هیچ نه‌خۆشییه‌کی دڵ و جه‌ڵته‌ی نه‌بووه، هه‌روه‌ک ژماره‌یه‌ک له‌که‌ناڵه‌کانی راگه‌یاندن بڵاویانکردۆته‌وه، راشیگه‌یاند دڵی سه‌رۆک مام جه‌لال سه‌لامه‌ته‌و ته‌ئکیدی کرده‌وه که هه‌ر له‌سه‌ره‌تای ناجێگیری باری ته‌ندروستی سه‌رۆک کۆماره‌وه هیچ په‌یوه‌ندییه‌کی به دڵیه‌وه نه‌بووه .
2007-02-23 21:09:58
18 ساڵ و 11 مانگ و 6 کاتژمێر و 20 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان