بە خۆشحاڵیەوە پیرۆزباییتان ئاراستە دەکەین، بە بۆنەی نۆزدەهەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتەکەی بەڕێزتان، پارتی سەربەستیی کوردستان.
پهیامی پیرۆزبایی، لە لایەن حيزبى دیموکراتی کوردى له سوریا (پارتی)
بۆ پارتی سەربەستیی کوردستان
به ريز عارف باوهجانی سەرۆکی حیزبی سەربەستی کوردستان
براو خوشکانی بهڕێز له مه كته ب سياسيی حیزب
سڵاوێکی گەرم
بە خۆشحاڵیەوە پیرۆزباییتان ئاراستە دەکەین، بە بۆنەی نۆزدەهەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتەکەی بەڕێزتان، پارتی سەربەستیی کوردستان.
هیوای سەرکەوتن و پێشکەوتنی بەردەوامتان بۆ دەخوازین لە ڕێگای تێکۆشانەکەتاندا.
لەگەڵ نیگەرانییەکی زۆرەوە چاودێری ئەو پێشێلکارییە بەردەوامانە دەکەین کە دژ بە مافەکانی مرۆڤ لەلایەن ڕژێمی مەلایانەوە ئەنجام دەدرێن چونکە بەردەوامە لە دەستگیرکردن و ئەشکەنجەدان و کوشتنی ئۆپۆزیسیۆن و چالاکوانانی سیاسی. سیاسەتی پشتگوێخستن و نکوڵیکردن و زوڵم و ستەم کە ڕژێم بەرامبەر بە گەلانی جۆراوجۆری ئێران پەیڕەو دەکات لەوانە کورد ئازەری بلوچ عەرەب و هەتا فارس ڕۆژ لە دوای ڕۆژ خراپتر دەبێت.
هەروەها شاهیدی سیاسەتێکی چەوسێنەرین کە ئاراستەی نەتەوەی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکرێت، ئەمەش دەخوازێت جوڵانەوەی کوردیی لەوێ هەوڵەکانی خێراتر بکات بۆ دروستکردنی هاوپەیمانییەکی کوردیی بەهێز ، کە ببێتە بنەمای بەرەیەکی ڕاستەقینەی ئۆپۆزیسیۆن، کە هەموو لایەنەکان لەخۆ بگرێت بۆ ئەوەی ڕژێمی ئێرانی بهێنێتە خوارەوە و جێگرەوەیەکی دیموکراتی بۆ ئێران دروست بکات، لەگەڵ دامەزراندنی سیستەمێکی فیدراڵی کە مافەکانی هەموو گەلان دابین بکات وەک کوردستان بلوچستان ئازەربایجان باشوور و ئەحواز.
لەم بۆنەیەدا جەخت لە گرنگی بەهێزکردنی پەیوەندییەکان لە نێوان هەدوو دوو حیزبی (پ س ک) و (پدک لە سوریا) دەکەینەوە، لە هەموو بوارەکاندا کە پەیوەندی بە کێشەی کوردیی و کوردستانەوە هەیە.
بەڕێزەوە
مەكتەبی سياسي حيزبى دیموکراتی کوردى له سوریا (پارتی)
قامیشلۆ ١٣/ ٢/ ٢٠٢٥
پارتی سهربهستیی کوردستان ©