پیڕۆزە لە نەتەوەیی خۆڕاگری کوردو کوردستان، کە سەدانساڵە هەوڵدەدرێت زمانەکەی لە بەین بەرن، بەڵام بە زیندوویی هێشتوویەتییەوە. بەخۆشی
لە ڕۆژی زمانی دایکەوە دەڵێم:
پیڕۆزە لە نەتەوەیی خۆڕاگری کوردو کوردستان، کە سەدانساڵە هەوڵدەدرێت زمانەکەی لە بەین بەرن، بەڵام بە زیندوویی هێشتوویەتییەوە. بەخۆشییەوە ئێستاش یەکێکە لە زمانە زانستییەکان لە ئاست بەشێک لە تێکنۆلۆژیای سەردەم.
هەروەها پیڕۆزبایی لە هەموو زمانەکانی دایکی لە جیهان دەکەم.
لە ڕۆژی زمانی دایکدا دەڵێم کە زمانی منی کوردی بە دەیان بەڵگەوە کۆنترە لە زمانی نەتەوەی فارسی داگیرکەر، کە بە ناوی زمانی فارسییەوە بەڵام لە ڕاستیدا دروسکراوە لە تێکەڵاوییەکی ( زمانی عەرەبی کوردی و چەند زمانی دیکە) کەوابێت نەفرەت لەو کەسانە دەکەم، بە تایبەت ئەو زۆڵە کوردانەی کە بە چاوی کەمەوە باس لە زمانی کوردی دەکەن و، بەشانازی و گرنگەوە دەڕوانە زمانی فارسی.
زمانی دێرینی منی کورد و کوردستانی: دەیسەلمێنێت کە یەکێکە لە نەتەوە سەرەکی و کۆنەکانی خاوەن هەزاران ساڵ مێژوو لە ناوچەکانی خۆرهەڵاتی ناڤین. ئیتر نابێت سادە و ساویلکانە بیر لە یەکپارچەیی وڵاتی فارسستان بکەینەوە بە ناوی ئێرانەوە.
پێویستە ئیتر لە نێو کزۆڵی و خۆ بەکەمترزانین لە ئاست فارسەکان دوورکەوینەوە و، بە غیرەتەوە پێیان بڵێن، لە بواری زمانەوە، خاوەنی زمانێکی دەوڵەمەندین کە دەیان زاراوەو بنزاراوەیە ، کە هەموو لە زار و ناخی خەڵکی ڕەسەنی کوردستانەوە هەڵقووڵاوە،.
لە بواری هەزاران مێژووی حوکمداری و خۆڕاگریەوە، لە بواری جل و بەرگ و پووشاکی جیاوازەوە، بە هەزاران جۆرە موسیک و گۆرانی و هەڵپەڕکێەوە. منی کورد و کوردستانی لە تۆی فارس و فارسستانی دێرینتر و خاوەن ماف و ڕەسەنترم.
ئیتر وەک دەسەڵات و حاکمێکی نامۆ، لە سەر خاکی من بڕۆ دەرەوە ئەی نەتەوەی ناڕەسەن..
عارف باوەجانی
20 / فەبرواری 2025 زاینی
پارتی سهربهستیی کوردستان ©