پێنچ شه‌مه‌ 11 گوڵان 2725

یەکەمین کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی( پ س ک) بە دیاریکردنی جێگری سەرۆک و دەستەی کارگێرئ بەڕێوە

ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
یەکەمین کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی( پ س ک) بە دیاریکردنی جێگری سەرۆک و دەستەی کارگێرئ بەڕێوە

٣ /  بەشی سێیەم تەرخانکرابوو بۆ ( دەستەی کارگێری)  کە بریتی دەبێت لە ٥ کەس، سەرۆک و جێگرەکەی و هەڵبژاردنی ٣ کەسی دیکە، کە لە کۆی ٢

یەکەمین کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی( پ س ک) پاش کۆنفرانسی دەیەم، بە دیاریکردنی جێگری سەرۆک و دەستەی کارگێڕی، بە ڕێوە چوو. 
ڕێکەوتی ٢٣ / ٢ / ٢٠٢٥ ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان، بە بەشداری ئەندامان و جێگران و ڕاوێژکاران، یەکەمین کۆبوونەوەی پاش کۆنفرانسی دەیەم بە سەرپەرەستی سەرۆکی گشتی گرێدا. 
خاڵەکانی ئەو کۆبوونەوە بە شێوەی خوارەوە بەڕێوە چوو. 
١ /  باسێک لە لایەن سەرۆکی پ س ک، لە سەر کاردانەوەی پاش کۆنفرانس و، پێشوازی گەرم لە ئاست هاوبیران و دۆستانمان لە ناو  کوردستان و، لایەنە نێودەوڵەتیەکان. 
بەشێکیکی دیکەی باسەکەی سەرۆکی پ س ک، ئاماژەکردن بوو، بە ئەرک و پرینسیپەکانی ئەندامانی سەرکردایەتی لە ڕاپەڕاندنی کارەکانیان. 
٢/  بەشی دووەم تەرخان کرابوو بە هەڵبژاردنی جێگری سەرۆک، کە بەڕێز وریا ساڵحزادە، وەک جێگری سەرۆکی پ س ک، تا کۆنگرەی چوارەم دیاریکرا. 
٣ /  بەشی سێیەم تەرخانکرابوو بۆ ( دەستەی کارگێری)  کە بریتی دەبێت لە ٥ کەس، سەرۆک و جێگرەکەی و هەڵبژاردنی ٣ کەسی دیکە، کە لە کۆی ٢٢ئەندامی ئەسڵی و جێگر و ڕاوێژکارانی سەرکردایەتی.، ئەو ٣ کەسە، وەک دەستەی کارگێڕی هەڵبژێردران.  بریتین لە بەڕێزان، شێخ نوری هاشمی/ ئیبراهیم حەیدەری زەهاوی /  شێخ عەلی ئەردەڵانی .
٤ /  بەشی چوارەم و کۆتایی تەرخانکرابوو، بۆ دابەشکردنی بەرپرسایەتی و ئەرکدارکردنی ئەندامانی سەرکردایەتی، لە ناوەندەکان و ئۆرگانەکانی پارتی سەربەستیی کوردستان.
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
٢٥ / ٢ / ٢٠٢٥

2025/02/25 21:06:35
2 مانگ و 23 کاتژمێر و 45 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ :
هه‌واڵه‌کان
پ س ک وبزووتنەوەی سەربەخۆییخوازان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان.

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©