به‌رپرسێکی پایه‌به‌ڕزی سه‌ربازی ئێران له ئه‌سته‌نبۆل ڕفێندراوه
سه‌رچاوه ماڵپه‌ڕی ڕێنێسانس نیوز،
عه‌لیره‌زا عه‌سکه‌ری" ته‌مه‌ن 63 ساڵه، که مه‌زه‌نده ده‌کرێ به مه‌به‌ستێکی سه‌ربازی سه‌ردانی سووریایی کردبێ، 18ی ڕێبه‌ندان گه‌راوه‌ته ئه‌سته‌نبوڵ و له‌م کاته‌وه سه‌ره‌رایی شاردنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌که له لایه‌ن ئێرانه‌وه، ناوبراو بێشوێنه و له دیاره‌کانی به‌رپرسانی ئاسایشی تورکیا و ئێران دا باس له ئه‌گه‌ری ڕفێندرانی ناوبراو له لایه‌ن ئه‌مریکا و ئێسرائیله‌وه کراوه.
به‌رپرسێکی پایه‌به‌ڕزی سه‌ربازی ئێران له ئه‌سته‌نبۆل ڕفێندراوه
ڕێنێسانس نیوز، ناوه‌ندی هه‌واڵ: به گوێره‌ی هه‌وڵێکی ڕۆژنامه‌ی حوڕیه‌ت چاپی ئه‌نقه‌ره، "عه‌لیڕه‌زا عه‌سکه‌ری"، جێگری پێشووی "عه‌لی شه‌مخانی" وه‌زیری به‌رگری ئێران له ئه‌سته‌نبۆڵ ڕفێندراوه.
به پێی ئه‌م هه‌واڵه که ڕۆژنامه‌ی "ئه‌لوه‌ته‌ن" چاپی عه‌ره‌بستان و مێدیاکانی ئێرانیش پشتراستیان کردۆته‌وه، "عه‌لیره‌زا عه‌سکه‌ری"، جێگری وه‌زیری به‌رگری پێشووی ئێران "عه‌لی شه‌مخانی"، پاش گه‌رانه‌وه‌ی له سووریاوه بۆ ئه‌سته‌نبۆڵ، له ڕێکه‌وتی 18ی ڕێبه‌ندان له کاتێک دا که له لایه‌ن چه‌ند تورکه‌وه، هۆده‌ی له هۆتێلی "گیلان"ی ئه‌م شاره بۆ گیراوه‌ته‌وه، به‌ڵام پاش گه‌یشتنی به ئه‌سته‌نبۆڵ بێشوێنه و ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه که ڕفێندرابێ.
"عه‌لیره‌زا عه‌سکه‌ری" ته‌مه‌ن 63 ساڵه، که مه‌زه‌نده ده‌کرێ به مه‌به‌ستێکی سه‌ربازی سه‌ردانی سووریایی کردبێ، 18ی ڕێبه‌ندان گه‌راوه‌ته ئه‌سته‌نبوڵ و له‌م کاته‌وه سه‌ره‌رایی شاردنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌که له لایه‌ن ئێرانه‌وه، ناوبراو بێشوێنه و له دیاره‌کانی به‌رپرسانی ئاسایشی تورکیا و ئێران دا باس له ئه‌گه‌ری ڕفێندرانی ناوبراو له لایه‌ن ئه‌مریکا و ئێسرائیله‌وه کراوه.
"عه‌لیره‌زا عه‌سکه‌ری" به پێی پۆسته‌که‌ی، له وه‌زاره‌تی به‌رگری پێشوو، وێده‌چێ زانیاری به‌نرخی بۆ سیا و مووساد هه‌بێت و ئه‌گه‌ر چاوخشاندنێک به سه‌ر شه‌پۆلی ده‌زگیرکردنی جاسووسان و به‌رپرسانی سه‌ربازی ئێران له‌م مانگانه‌ی دواییدا له لایه‌ن ئه‌مریکاوه بکه‌ین، ئه‌گه‌ری ئه‌وه که ناوبراویش له لایه‌ن ئه‌وانه‌وه ده‌زگیرکرابێ زێده‌تر ده‌کات.
ماڵپه‌ڕی بازتاب سه‌ر به موحسێن ڕه‌زایی پاستار، ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر له لیسته‌یه‌ک دا ناوی 20 به‌رپرسی سه‌ربازی ئێرانی ئاشکراکردبوو که ئه‌مریکا و مووساد ده‌یانه‌وێ بیانفڕێنن.
2007-02-25 13:58:17
18 ساڵ و 11 مانگ و 13 کاتژمێر و 33 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان