لەو کۆبوونەوەدا وێرای هەڵسەنگاندنی گشتی لە سەر دۆخی شەڕی ئیسرائیل وئێران و. کاریگەری ئەرێنی و نەرێنییەکانی لە سەر ڕۆژهەڵاتی کوردست
بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان، لە سەر تاوتوێکردنی ئەو دۆخە تازە پێشهاتەی ناوچەکە، هەنگاو بۆ یەکڕیزی ماڵی کورد.
ڕێکەوتی ٢٥جۆزهردان ٢٧٢٥بەرامبەر بە ١٥ / ٥ / ٢٠٢٥ی زاینی. ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان، لە سەر تاوتوێکردنی ئەو دۆخە تازە پێشهاتەی ناوچەکە، کۆبوونەویەکی گرنگی بە بەشداری گشت ئەندامانی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی و، بە سەرپەرەستی بەڕێز عارف باوەجانی سەرۆکی گشتی، ڕێکخست.
لەو کۆبوونەوەدا وێرای هەڵسەنگاندنی گشتی لە سەر دۆخی شەڕی ئیسرائیل وئێران و. کاریگەری ئەرێنی و نەرێنییەکانی لە سەر ڕۆژهەڵاتی کوردستان. ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی سەرکردایەتی( پ س ک) کە سێ کاتژمێری خایاند. لەم خاڵانەی خوارەوە ئاراستەی ڕایگشتی کوردستانی و جیهانی دەکات.
١ / ڕیژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران، هەر لە سەردەمانی دەستبەکاربوونییەوە، وێرای سەرکووت و سەرکۆنەکردنی خەڵکانی نیشتەجێی سەر ئەو جۆگرافیایەی کە پێی دەگووترێت ئێران. هەمیشە بەوە سەرقاڵ بووە کە سەرمایەو داهاتی خەڵکی ناوچەکەو نەتەوە بندەستەکان، بخاتە ئیختیاری شەڕ و ئاژاوە، و درووستکردنی گرووپ و میلیشیای تایبەت بۆ شەڕی بە وەکالەت، لە ناوچەکانی خۆرهەڵاتی ناڤین. بەو مەبەستەی لەو شەڕ و ئاژاوانە کەڵکی بە هێزبوونی پێگەو هەژموونی خۆیان زیاد بکەن. هەر ئەو کردەوانەشیان وایانکرد کە ئاستەنگییەکی زۆری سیاسی و ئابووری و پێوەندی نێودەوڵەتی ، لە ماوەی ئەو ٤٦ ساڵەدا بۆ پێکهاتەکانی سەر ئەو جۆگرافیایە درووست بکات. تا سەر ئەنجام لە ئێستا دەبینین کە بۆ خۆی کەوتووەتە داوی هەڵەو مەبەستە خراپەکانی نیوسەدەی پێشووی لە ناوچەکەدا. لە ئێستادا زۆربەی گرووپ و وڵاتانی هاو ئاهەنگی لە دەستداوە. کەوتووەتە نێو گێژاوێکی دژواری دەرەکی و ناوەکی. هەر لە ناوخۆی حکوومەتەکەی هاوکار و پشتیوانی وڵاتانی دەرەکی دەکەن و، گەورەترین گوورزی کاریگەری بە دژ دەوەشێنن.
٢ / لە پێوەندی بە هێرشەکانی ئیسرائیل و وڵامە لاوازەکانی ئێران.
کۆماری ئیسلامی ئێران هەر لە ساڵی ١٩٧٩ و تا ئێستا بەردەوام هەڕەشەی فریودەرانەی لە ئاست نێو خۆ و دەرەوە ئەوە بووە، کە گوایا وڵاتی ئیسرائیل لە سەر نەخشەی جیهانی دەسڕێتەوە. لە کێشە ئاڵۆزییەکانی نێوان فەلەستین و ئیسرائیلدا هەمیشە ڕۆڵی تێکدەرانەی بینیوە. لە کاتێکدا پرۆسەی ئاشتی عەرەب و ئیسرائیل لە ڕێکەوتننامەی ئەبراهام خەریک بوو بەرەو چارە سەر دەچوو. ڕێژیمی ئێران بە هاندانی گرووپە تایبەتەکەی خۆی واتە حەماس بۆ پەلاماری ٧ی ئوکتۆبەری ٢٠٢٣ بە تەواوی نییەتی خۆی لە نانەوەی ئاژاوە و ڕێگری لە پرۆسەی ئاشتی پێشاندا. ئەوە بوو ئیدی ئیسرائیل بە مافی خۆی زانی کە بەرنامەڕێزی بکات، بۆ تۆڵەکردنەوە لەم ڕێژیمە ئاژاوە گێرەو دوژمنە نیو سەدەیەی بکاتەوە. لە پاش ٧ی ئوکتۆبەری ٢٠٢٣ تا ساتی ئەم شەڕە نوێیە، ئێران بەشی زۆری سەرکردەی گرووپە تایبەتەکانی وەک حەماس و حیزبوڵا و حوسییەکانی لە دەستدا. بێجگە لەوەش کە رێژیمەکەی بەشار ئەسەد و سوریا کە شۆینی بەردەوامی ئاژاوە گێڕیەکەی بوو لە دەستداوە. هەر لە یەکەم شەوی دەستپێکی هێرشەکانی ئیسرائیل لە هەینی پێشوو. بە سەدانکەس لە سەرکردە دیارەکانی، لە بەرپرسە پلەدارەکانی سەربازی، لە پسپۆڕ و شارەزایانی سەربازی و ئەتۆمی و نەوەوی، لە ماڵەکانی خۆیاندا کووژراون. تا کاتی ئەمڕۆش بەردەوام بە هەزاران شوێنی تایبەت بە ڕێژیم و، سەربازگەکانی لە ناوچەکانی سەر ئەو جۆگرافیا کەوتوونەتە بەر پەلاماری فڕۆکەو مووشەکانی ئیسرائیل. کات بە کات هەواڵی کووژرانی بەرپرسانی باڵا و، لە ناوچوونی کۆگاو شوێنە گرنگەکانی بڵاو دەکرێتەوە.
لەو بوارەدا ڕێژیم تووشی ئابڕووچوونێکی گەورەی سیاسی و سەربازی ناوخۆیی بووەتەوە. نهێنییەکانیان لە لایەن کەسانی ناوخۆی خۆیانەوە دەگوازرێنەوە بۆ وڵاتانی دەرەکی. کە وا بە ئاسانی کەسانی تایبەتیان دەستنیشان دەکرێن و بە ئاسانی شوێنە نهێنییەکانیان دەکرێنە ئامانج.
لەو پێوەندییەدا ئێمە وەک: پارتی سەربەستیی کوردستان. خۆشحاڵێن بە هەوڵ و تێکۆشانی ئیسرائیل و ئەمریکا و هەر وڵاتێکی دیکە: بۆ لە بەیندانی ئەم ڕێژیمە دیکتاتۆرە مەترسیدارە بۆ سەر ئاشتی وئارامی لە ناوچەکانی خۆرهەڵاتی ناڤین. پێمانوایە کە بە نەمانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی و ئاشتی و ئارامی لەو ناوچانە سەر هەڵدەداتەوە. مەترسی لە سەر نەتەوەکانی بندەست و دەیان وڵاتی دیکە نامێنێت.
٣ / داوا یەکی پێویست لە پارتە سیاسیەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
وەک پارتی سەربەستیی کوردستان، بانگهێشتی گشت لایەنە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکەین. بۆ کۆبوونەوەیەکی بە پەلەی ڕاوێژی، لە سەر ئەساسی پێکهێنانی بەرەیەکی پێوەندیدار بەم دۆخە پێشهاتەی ئێستا لە ناوچەکە، کە ئێرانی داگیرکەری خستووەتە دۆخێکی دۆڕاو نا ئارامدا. بۆ ئەوەی گشت لایەنە سیاسیەکان، لە چوارچێوەی چەند خاڵێکدا سیاسەتی هاوبەشیان ڕوو بە خەڵک لە ئاست ناوخۆ. هەروەها ڕوو بە دێپلؤماسییەتی نێو دەوڵەتی ببێت.
زۆر گرنگە بۆ هەموو لایەکمان کە بیر لە پاراستنی ناوچە وسنوورەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بکەینەوە، بە تایبەت لە قۆناخە سەرەتاییەکاندا زۆر پێویستە کار بۆ پاراستنی ناوچەکانمان لە مەترسی ڕووداوی ناخۆش و تاڵانی دام و دەزگاکان، لە لایەن گرووپی نەیار و خەڵکی دەرەکی و نیەت خراپەوە.
زیاد لە ٢٠ ساڵە لە ناو حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پەیتا پەیتا باس لە درووستبوونی بەرەیەکی کوردستانی. هاتووەتە ئاراوە و، مخابن بێ ئاکام سەرینەگرتووە. ئێمە لە داهاتوویەکی نزیکدا بە شێوەی کردەوەیی دەست بەو ئەرکە نیشتیمانییە دەکەین. بەو هیوایە هەموو لایەکمان بە هەستکردن بە بەرپرسایەتی مێژوویی، هەنگاوی بە کردەوەیی بۆ لێکنزیکبوونەوە بنێن.
ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان،
پارتی سهربهستیی کوردستان ©