ئێران هه‌ڕه‌شه‌ی به‌زاندنی خاکی کوردستان ده‌کات فازڵ میرانی: به‌هه‌موو توانایه‌کمان به‌رگری ده‌که‌ین
خه‌بات
چونکه ئه‌وانه سه‌ر به پارتی کرێکارانی کوردستان بوون، به‌ڵام ئێستا ئه‌و چه‌کدارانه بوونه‌ته دوژمنی ئێران و ره‌نگه ئێران له‌گه‌ڵ تورکیا رێککه‌وتنی کردبێت بۆ لێدانی ئه‌و چه‌کدارانه. له درێژه‌ی قسه‌کاندا میرانی ته‌ئکیدی کرده‌وه که هه‌رێمی کوردستان به‌شێکه له سه‌ره‌وه‌ی ده‌وڵه‌تێکی خاوه‌ن سه‌روه‌ری و به‌پێی ئه‌و توانایه‌ی که هه‌مانه به‌رگری له خاکی کوردستان و ئاسایشی وڵاته‌که‌مان ده‌که‌ین
ئێران هه‌ڕه‌شه‌ی به‌زاندنی خاکی کوردستان ده‌کات فازڵ میرانی: به‌هه‌موو توانایه‌کمان به‌رگری ده‌که‌ین
خه‌بات- مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی: فه‌رمانده‌ی پاسداران یه‌حیا ره‌حیم سه‌فه‌وی هه‌ڕه‌شه‌ی به‌زاندنی سنووری هه‌رێمی کوردستانی ئێراقی فیدراڵی کرد ئه‌گه‌ر ئه‌و چه‌کداره ئۆپۆزیسیۆنانه ده‌رنه‌کرێن سه‌فه‌وی هه‌ڕه‌شه‌ی له حکومه‌ته‌کانی ئێراق و پاکستان و هه‌رێمی بلو‌جستان و خۆزستان کرد که ئه‌گه‌ر جمو‌جۆڵی ئۆپۆزیسیۆن دژی ئێران به‌رده‌وام بێت ئه‌وا سنوور ده‌به‌زێنێت، ئه‌وه‌شی به مافێکی ره‌وای خۆیان زانی، له‌وه‌ڵامی ئه‌م هه‌ڕه‌شه‌نه‌دا دوێنێ به‌ڕێز فازڵ میرانی سکرتێری مه‌کته‌بی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان له په‌یوه‌ندییه‌کی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ که‌ناڵی (العربیه) هه‌ڕه‌شه‌کانی ئێرانی ره‌تکرده‌وه گوتی: ئه‌و چه‌کداره کوردانه‌ی که ئێستاله ئێران هه‌ڕه‌شه‌یان لێده‌کات هه‌تا دوێنێ بوو له ناو خاکی ئێران‌دا بوون حکومه‌تی ئێرانیش داڵده‌ی دابوون، چونکه ئه‌وانه سه‌ر به پارتی کرێکارانی کوردستان بوون،
به‌ڵام ئێستا ئه‌و چه‌کدارانه بوونه‌ته دوژمنی ئێران و ره‌نگه ئێران له‌گه‌ڵ تورکیا رێککه‌وتنی کردبێت بۆ لێدانی ئه‌و چه‌کدارانه. له درێژه‌ی قسه‌کاندا میرانی ته‌ئکیدی کرده‌وه که هه‌رێمی کوردستان به‌شێکه له سه‌ره‌وه‌ی ده‌وڵه‌تێکی خاوه‌ن سه‌روه‌ری و به‌پێی ئه‌و توانایه‌ی که هه‌مانه به‌رگری له خاکی کوردستان و ئاسایشی وڵاته‌که‌مان ده‌که‌ین. شایانی باسه له هه‌فته‌ی رابردووه‌وه شه‌ڕوپێکدادانی توند له‌سه‌ر سنووری باکووری رۆژئاوای ئێران له نێوان چه‌کداره‌کانی پاژاک و سوپای ئێران‌دا ده‌ستی پێکردووه‌و رۆژی هه‌ینی رابردووش فڕۆکه‌یه‌که هه‌لیکۆپته‌ری ئێرانی که‌وته خواره‌وه که 14سه‌ربازی تێدابوو
2007-02-28 12:40:22
18 ساڵ و 11 مانگ و 14 کاتژمێر و 52 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان