پارێزه‌رانى عه‌بدوڵلا ئۆجه‌لان ده‌ڵێن : ئۆجه‌لان ده‌رمانخوارد کراوه
KTV
به گوته‌ى پارێزه‌رانى ، چه‌ند نمونه‌یه‌کیان له تاڵه‌موى قژى ئۆجالان وه‌رگرتوه و دواى لێکۆڵینه‌وه ده‌رکه‌وتوه که ئاستى هه‌ردو مادده‌ى (سترۆنسیوم و کرۆم ) تا رادده‌یه‌کى ترسناک له له‌شى ئه‌ودا به‌رزن .
مه‌حمود شاکار ، یه‌کێک له پارێزه‌رانى که له کۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌که‌دا له رۆما قسه‌ى ده‌کرد ، گوتى :
KTV ..
دوێنێ له رۆماى پایته‌ختى ئیتاڵیا پارێزه‌رانى عه‌بدوڵلا ئۆجه‌لانى سه‌رۆکى په‌که‌که ، کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانییان سازدا و تیایدا رایانگه‌یاند :
که ئۆجالان له گرتوخانه‌که‌ى له دورگه‌ى ئیمرالى ده‌رمانخوارد کراوه .
به گوته‌ى پارێزه‌رانى ، چه‌ند نمونه‌یه‌کیان له تاڵه‌موى قژى ئۆجالان وه‌رگرتوه و دواى لێکۆڵینه‌وه ده‌رکه‌وتوه که ئاستى هه‌ردو مادده‌ى (سترۆنسیوم و کرۆم ) تا رادده‌یه‌کى ترسناک له له‌شى ئه‌ودا به‌رزن .
مه‌حمود شاکار ، یه‌کێک له پارێزه‌رانى که له کۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌که‌دا له رۆما قسه‌ى ده‌کرد ، گوتى :
ئێمه له سه‌ر ئه‌م پرسه سه‌ردانى کۆمسیۆنى ئه‌وروپاى مافه‌کانى مرۆڤ و کۆمیته‌ى رێگرتن له ئه‌شکه‌نجه‌مان کردوه ، به‌ڵام دواى هه‌فته‌یه‌ک ، تا ئێستاش هیچ وه‌ڵامێکمان وه‌رنه‌گرتوه .
شاکار هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه دا ژیانى ئۆجالان له مه‌ترسییه‌کى جددیدایه .
له لایه‌کى دیکه‌وه ، جه‌میل چیچه‌کى وه‌زیرى دادى تورکیا له باره‌ى هه‌واڵى ده‌رمانخواردکردنى ئۆجالان بۆ میدیا تورکییه‌کان دواوه و رایگه‌یاندوه که هیچ گرفێکى ته‌ندروستى له ئۆجالاندا به دى نه‌کراوه و ره‌وشى ته‌ندروستی ئه‌و به شێوه‌یه‌کى به‌رده‌وام به رێک‌وپێکى کۆنتڕۆڵ ده‌کرێت .
* مالپه‌ڕى ( سى ئێن ئێن تورک
2007-03-01 00:26:05
18 ساڵ و 11 مانگ و 3 کاتژمێر و 4 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان