پیرۆزبێت ساڵه‌ی یادی ڕاپه‌ڕێنی باشووری کوردستان، نۆخشه بێت له به‌شه‌کانی دیکه‌ی کوردستان.
له 05.03.1991 ڕاپه‌ڕێنی ڕۆڵه‌کانی گه‌لی کوردمان له باشوری کوردستان له شاری ڕانێه‌ی پێشمه‌رگه په‌روه‌ردا ده‌ستی پێ‌کرد،کیژان وکوڕان ودایکان و باوکانی تامه‌رزرۆیی ئازادی و ڕزگاری خاکی کوردستان، به یه‌ک ده‌نگی وبه مه‌به‌ستی وه‌ده‌رنانی داگیرکه‌ر له کوردستاندا،هه‌روه‌ها به ڕێنمایی به‌ره‌ی کوردستانی دام و ده‌زگاکانی حیزبی به‌عسیان تێک دا‌و وه‌ده‌ریاننان،توانیان قاره‌مانانه دوای چه‌ند کاتژمێر شاری ڕانیه له به‌عسییه‌کان پاک که‌نه‌وه.
ڕزگار بوونی شاری ڕانیه له ڕاپه‌ڕینی ڕۆڵه‌کانی گه‌لی کورد بووه مایه‌ی خۆشحاڵی بۆ سه‌رجه‌م شار و ناوچه‌کانی کوردستان، ڕۆژبه دوای ڕۆژ و کاتژمێر به دوای کاتژمێر هه‌واڵی ڕزگار بوونی شاره‌کانی دیکه‌ی باشوری کوردستان له ڕێگه‌ی ڕادیؤی پارته‌کانه‌وه بڵاو ده‌کرایه‌وه،بزه‌ی شادی ده‌که‌وته سه‌ر لێوی دایکان وباوکانی شه‌هیدان.
ئێمه به ناوی ماڵپه‌ڕی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ئه‌م ڕۆژه مه‌زنه به سه‌رجه‌م خه‌ڵکی کوردستان و به تایبه‌ت باشوری کوردستان پیرۆزبایی ده‌ڵێن ، هیواخوازین که نۆخشه‌بێت له به‌شه‌داگیرکراوه‌کانی دیکه‌ی کوردستان،
هیواخوازین که له نزیکترین کاتدا له قه‌سری شیرن و سه‌لاسی باوه‌جانی و هه‌ورامان و مه‌ریوان وحاجی عومران وبانه‌وه ڕاپه‌ڕین ده‌ست پێ‌بکات و له‌ئه‌یوان و خۆیه هه‌مه‌دان ئاهه‌نگی شادی ڕزگاری بگێڕین.
ماڵپه‌ڕی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان.
14 ی ڕه‌شه‌ممه‌ی 2706 ی کوردی ، 05.03.2007 زاینی .