ڕۆژی جیهانی ژنان له هه‌موو دایکان و خوشکانی کوردستان و جیهان پیرۆز بێ. ژنان به شی هه ره زۆری ئه م جیهانه هه‌میشه چه وسانه ته وه و به رده وامیش مافیان پێشێل ده کرێت،به‌شی زۆریان به ده ست کۆمه ڵگای دواکه وتوو پیاوسالاریدا ده چه وسێنه وه و به شێکیشیان به ده ست ئاینه جیاوازه کانه وه که زۆر له مافه سه ره تایهه کانی ژنان که م ده کاته وه ، وا ده بینین ساڵان له 8 مارشدا خه بات بۆ نه‌هێشتنی جیاوازی ڕه‌گه‌زی به رده وامه.
ژنانی کوردیش له ڕۆژهه ڵاتی کوردستان نه‌ک ته‌نها بوونه‌ته قوربانی پیاوسالاری، به‌ڵکو له ژێر یاساکانی کۆماری ئیسلامی ئێران زیاتر ده چه وسێنه وه، وه‌ک له هه‌واڵ و ڕاگه‌یاندنه‌کاندا به‌ر گوێمان ده که وێت به‌داخه وه ڕۆژانه ده‌یان کیژ و ژن به مه‌به ستی ناڕه‌زاییی ده‌ربڕین له ده‌ستی یاسایه‌ک که دژی مافه کانیانه به ئاگر کۆتایی به ته‌مه‌نی خۆیان دێنن.
به پێێ چه ندین ڕاپۆرتی چاودێرانی مافی مرۆڤی جیهانی به هه‌زاران ژنی بێ‌تاوان له به ندیخانه کانی کۆماری ئیسلامی ئێران دا ژیان ده‌به‌نه‌سه‌ر، به تاوانی ئه‌وه‌ی که ئاسایش وڵات تێک ده‌ده‌ن و یا گوایا پێوه‌ندی خۆشه ویستییان له‌گه‌ڵ که سێکی دیکه دا هه بووه ،یا هه ڵویستیان به دژی ئه م یاسا ناڕه‌وایه ده‌ربڕیوه و به رگریان له مافه‌کانی خۆیاین کردوه.
له‌م ڕۆژه پیرۆزه دا جێگای خۆیه‌تی که ڕێکخراوه‌کانی مافی مرۆڤی جیهانی به‌ده‌نگ ناڵه‌ی ئه‌و ژنانه‌وه بێن که بێ تاوان خراونه‌ته به ندیخانه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێرانه وه.
کارگێرانی ماڵپه‌ڕی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان له‌م ڕۆژه‌دا زۆر به گه‌رمی پیرۆزبایی له ژنانی جیهان و کوردستان ده‌کات، هیوا خوازین که بۆ ٨ مارسی ساڵی داهاتوو له کوردستانی ئازادا ئاهه نگ بگێڕین و هه‌موومان به ده‌نگێکی به‌رزتر بۆ نه‌هێشتنی جیاوازی ڕه‌گه‌زی خه‌بات بکه‌ین.
ماڵپه‌ڕی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان
٨ مارشی ٢٠ ٠ ٧ ، به رامبه ربه ١٧ڕه شه ممه ی ٢٧٠ ٦ کوردی