پاش (50) ساڵ دابڕان له کۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى کۆرياى باکوور خوازياره ئاشت بێته‌وه
خه‌بات-
پێشتریش کۆریاى باکور له 13ىمانگى رابردو رازی بوبو واز له به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌که‌ى بهێنێت به‌رامبه‌ر به دابینکردنى سوته‌مه‌نى پێویست بۆ کاروبارى شارستانى .
له‌م باره‌یه‌وه‌ش شۆن یۆنگ و گه‌وره دانوستکارى کۆریاى باشور بۆ کاروبارى ئه‌تۆمى که ئێستا به سه‌ردانێک له شارى نیویۆرکه رایگه‌یاند :
پاش (50) ساڵ دابڕان له کۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى کۆرياى باکوور خوازياره ئاشت بێته‌وه
پاش (50) ساڵ له دابڕانى دپلۆماتى و سوربونى له‌سه‌ر به‌رده‌وامبون له به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌که‌ى ئه‌مڕۆ له نیویۆرک دانوستانه‌کانى نێوان به‌رپرسانى ئه‌مریکا و کۆریاى باکور به مه‌به‌ستى ئاساییکردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه دپلۆماتییه‌کان ده‌ست پێده‌کات .
پێشتریش کۆریاى باکور له 13ىمانگى رابردو رازی بوبو واز له به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌که‌ى بهێنێت به‌رامبه‌ر به دابینکردنى سوته‌مه‌نى پێویست بۆ کاروبارى شارستانى .
له‌م باره‌یه‌وه‌ش شۆن یۆنگ و گه‌وره دانوستکارى کۆریاى باشور بۆ کاروبارى ئه‌تۆمى که ئێستا به سه‌ردانێک له شارى نیویۆرکه رایگه‌یاند :
گومان له‌وه نییه که کۆریاى باشور ئاماده‌یه رێکه‌وتنه به‌راییه‌کان بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ده‌زگاکانى ئه‌تۆمى جێبه‌جێ بکات .
شایانى باسه ، کیم گاى گوان جێگرى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى کۆریاى باشوریش له رۆژى پێنجشه‌ممه‌ى رابردوه‌وه به سه‌ردانێک له ئه‌مه‌ریکایه و بڕیاره کیم له گه‌ڵ کریستۆڤه‌ر هیڵ یاریده‌ده‌رى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا کۆببێته‌وه و له‌گه‌ڵیدا گرنگترین رێوشوێنه‌کانى پته‌وترکردنى نێوان هه‌ردو وڵات تاوتو بکات .
2007-03-01 08:26:20
18 ساڵ و 11 مانگ و 19 کاتژمێر و 5 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان