رۆڵی ژن له به‌رهه‌مهێنانی بييری پياوسالاری له کۆمه‌ڵگای کوردی
پێش ئه‌وه‌ی باس له رۆڵی ژنی کورد له به‌رهه‌مهێنانی بييڕی پياوسالاری بکه‌ين، باشتر وايه چاوێک به‌و فاکته‌ره سه‌ره‌کيانه بخشێنيين که ده‌بێته هۆی به‌رهه‌مهێنانی بييری چه‌وسانه‌وه‌ی مرۆڤه‌کان به‌رامبه‌ر به‌يه‌کتر. هه‌ر له‌سه‌ره‌تای درووستبوونی کۆمه‌ڵگاکان چه‌وسانه‌وه به گوێره‌ی گه‌شه‌کردنه ئابوری و کۆمه‌ڵايه‌تێکان وه‌ک ئامرازێکی کاريگه‌ر له‌لايه‌ن مرۆڤه‌کانه‌وه بۆ پاراستنی ده‌سه‌ڵات به‌کارهێنراوه . ئابووری هه‌ميشه فاکته‌ری سه‌ره‌کی هه‌موو ئه‌و ململانێ وچه‌وسانه‌وه‌ی نێوان تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگا بوه‌و، تا کۆتای ژيانيش گرنگترين فاکته‌ری ئاشتی و جه‌نگيشه له نێوان مرۆڤه‌کان. به‌رپابوونی ئاين وه‌ک فاکته‌رێکی پێويست بۆ چاره‌سه‌رکردنی زۆر له کێشه‌کانی کۆمه‌ڵگاکان، وه بۆچوونی ئه‌و ئاينانه بۆ ئافره‌ت و مافه‌کانی به‌رامبه‌ر پياوان ده‌کرێت وه‌ک وه‌رچه‌رخانێکی گه‌وره بۆ دياريکردنی رۆڵيان له کۆمه‌ڵگاکان ببينين. هه‌رسێ ئاينه ئاسمانێکان زۆر به زه‌قی باس له رۆڵ و مافه‌کانی ئافره‌ت ده‌که‌ن له کۆمه‌ڵگاکانيان، به‌ڵام به‌هۆی هه‌موو ئه‌و گۆرانکاريه کۆمه‌ڵايه‌تی، ئابووری وه سياسيانه‌ی له هه‌ردوو کۆمه‌لگای مه‌سيحی و جووله‌که روويداوه، ئافره‌ت زۆر له مافه‌کانی خۆی ده‌سکه‌وتوه‌و شان به‌شانی پياوان رۆڵێکی سه‌ره‌کی ده‌بينێت له به‌رێوه‌بردنی کۆمه‌ڵگا.
هه‌رچی کۆمه‌ڵگا ئيسلامێکانه تاکو ئێستا ژنان وه‌ک پێويست له هه‌موو ئه‌و چه‌وسانه‌وه‌ی به‌رامبه‌ريان ئه‌نجامده‌درێت رزگار نه‌بوونه. له‌م کۆمه‌ڵگانه زۆر فاکته‌ر هه‌ن که کاريگه‌ری راسته‌وخۆيان له چه‌وسانه‌وه‌ی ژنان هه‌يه، له هه‌مووی گرنگتر فاکته‌ره ئابوری و رۆشنبيرێکه‌ی کۆمه‌ڵگاکه‌يه که سه‌رچاوه‌که‌ی له ئاينه‌وه وه‌رگرتوه‌و ياساو مافه‌کانی ژنان دياری ده‌کات.. دياریکردنی رۆڵی ئافره‌ت به‌و شێوه‌ی که فه‌لسه‌فه ئاينێکه دايرشتوه بۆته به‌شێکی سه‌ره‌کی ئه‌و کلتوورو ياسانه‌ی زۆربه‌ی کۆمه‌ڵگا ئيسلامێلکان.
چه‌وسانه‌وه‌ی ژنان له لايه‌ن پياوانه‌وه، زۆرجار له رێگای ده‌سه‌ڵاتی سياسی، ئابوری وه ئاينێکانه‌وه ئه‌نجامدراون. هه‌ندێ جار له کۆمه‌ڵگا هه‌ره پێشکه‌وتۆکانی جيهان که به دنيای مه‌ده‌نی و ديموکراسی ناوده‌برێن و ئافره‌ت رۆڵێکی گرنگ له رێکخستن و به‌رێوه‌بردنی ئه‌و کۆمه‌ڵگانه ده‌بينێ، زۆرجار له رێگای ميدياکانه‌وه گوێمان له په‌لاماردان، کوشتن وه تاوانه ده‌روونێکان ده‌بێت به‌رمابه‌ر ژنان. له‌م کۆمه‌ڵگا پێشکه‌وتوانه به‌هۆی گه‌شه وتێروانينی گشتی کۆمه‌لگا، ده‌سه‌ڵات و ياسا بۆ يه‌کساني نێوان ژن و پياو به‌رزتريين سزا ده‌درێته ئه‌و پياوانه‌ی تاوان به‌رامبه‌ر ژنان ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
هه‌رچی کۆمه‌ڵگاکانی جيهانی سێه، که تاکو ئێستا باری ئابووری تاکه‌کانی کۆمه‌ڵ جياوازێکی زۆری تيابده‌ی ده‌کرێت و سيستێمه سياسێکه پياوسالارێکی زه‌قی تيا به‌دی ده‌کرێت، به‌تايبه‌ت له‌و کۆمه‌ڵگا ئيسلامێکان که تيروانينێکی تايبه‌تی بۆ رۆڵ و مافه‌کانی ژن و پياو هه‌يه، چه‌وسانه‌وه‌ی ژنان بوه‌ته دياريده‌ێکی رۆژانه‌و بۆته بييرێکی کلتووری ئه‌و کۆمه‌ڵگانه. په‌روه‌رده‌کردنی منداڵان، چی کچ بێت يان کوڕ له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مانه‌ی سه‌ره‌وه به‌رێوه‌ده‌چێت، منداڵ هه‌ر له‌سه‌ره‌تای گه‌شه‌کردنێوه فێری ئه‌وه ده‌کرێت که جياوازی هه‌يه له نێوان کچ و کۆڕان.
په‌روه‌ره‌دی منداڵ گرنگتريين فاکته‌ری پێکهێنانی بييری کۆمه‌ڵگايه‌و هه‌ر له رێگای ئه‌و په‌روه‌رده‌وه هه‌موو فه‌لسه‌فه کلتووری و کۆمه‌ڵايه‌تێکان دياری ده‌کرێت. له کۆمه‌ڵگا مه‌ده‌نی و پێشکه‌وتۆکان، سيستێمه سياسی و کۆمه‌ڵايه‌تی وه پاشان بۆچوونی ئاينه‌که‌يه که منداڵی له‌سه‌ر په‌روه‌رده‌ده‌کرێت و هه‌موو بۆچوونه‌کانی منداڵ ده‌کاته به‌شێکی کلتوره‌که‌و تێروانينی خه‌ڵکی سه‌باره‌ت به ماف و رؤڵی ژن و پياو له کۆمه‌ڵگا دياریده‌کات.
له کۆمه‌ڵگا مه‌ده‌نی و پێشکه‌وتۆکان به هۆی هه‌موو ئه‌و گه‌شه‌کردنه‌ی کۆمه‌ڵگا منداڵان زۆربه‌ی کاته‌کانيان له ده‌روه‌ی ماڵ ده‌به‌نه‌سه‌ر و خودی سيستێمه سياسێکه‌ی ئه‌و کۆمه‌ڵگانه‌يه که شێوازی په‌روه‌رده‌ی منداڵان دياريده‌کات و به‌گوێره‌ی ئه‌و فه‌لسه‌فانه‌ی ده‌سه‌ڵات دياریکردوه بۆ په‌روه‌رده‌کردنی منداڵان هه‌موو بييرو بۆچوونه‌کانی منداڵان ئاراسته‌ده‌کرێت. که‌واته سيستێمه سياسێکه‌ش ده‌توانیت رۆڵێکی گرنگ له ئاراسته‌کردن و دياریکردنی بييرو بۆچوونه‌کانی منداڵان ببينێت که له پاشه‌رۆژ ده‌بێته به‌شێک له بۆچوونی کۆمه‌ڵگا سه‌باره‌ت به مافه‌کانی ژنان و کلتووری کۆمه‌ڵگاکانيان.
له‌م کۆمه‌ڵگانه ده‌سه‌ڵاته سياسێکه له رێگای پسپۆرانی تايبه‌ته‌وه شێوازی په‌روه‌رده دياریده‌کات و ساڵانه پاره‌وپوولێکی زۆر له پێناو گه‌شه‌کردنی په‌روه‌رده سه‌رف ده‌کات. هه‌ر له‌و دامووده‌زگا شیواز‌و بنه‌ماکانی په‌روه‌رده بۆ مامۆستايان دياريده‌کرێت و هه‌موو مامۆساتيان ناچارن په‌يره‌وی بکه‌ن. زۆربه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی ئه‌و دامووده‌زگانه‌ش به‌رێوه ده‌به‌ن ژنانن و رێژه‌ی پياوان تياياندا زۆر که‌مه.
هه‌موو ده‌زانيين مه‌سه‌له‌ی په‌روه‌رده‌ی منداڵ له کۆمه‌ڵگاکانی جيهانی ئيسلام زياتر له ئه‌ستۆی دايکانه‌و، منداڵ پێش و پاش ده‌ستپێکردنی خۆێندنگا زۆربه‌ی کاته‌کانی له‌گه‌ڵ دايک ده‌باته سه‌ر. زۆربه‌ی ئه‌و بۆچوون و بنه‌ما کلتووريانه‌ی منداڵان سه‌رچاوه‌که‌ی دايکانه‌و باوکيش به‌هۆی گرفتاری ئيش و کاره‌وه زۆربه‌ی کاته‌که‌ی له ده‌ره‌وه‌ی ماڵ به‌سه‌ر ده‌بات. تا قۆناغی ده‌ستپێکردنی خوێندن په‌روه‌رده‌ی منداڵان که‌وتۆته ئه‌ستۆی دايکان، به‌تايبه‌ت ئه‌و خێزانانه‌ی که باری ئابووریان خراپه، يان ته‌نها باوکانيان سه‌رچاوه‌ی په‌يداکردنی ئابووری خێزانه‌که‌ن. هۆێکی تر که ژنان زياتر له منداڵان نزيکده‌کاته‌وه فاکته‌ره فسيۆلۆجێکه‌ی ژنانه، که ده‌بێت بۆ ماوه‌ێکی دياریکراو سه‌رپه‌رشتی منداڵان بکه‌ن و زۆربه‌ی کاته‌که له‌گه‌ڵ ئه‌وان به‌رنه سه‌ر.
کێ له ئێمه گوێ له دايکی يان خزمێکی نزيکی ژنی نه‌بووه که به منداڵه‌که‌ی نه‌ڵێت تۆ کچی و نابێت ئه‌وه بکه‌ييت يان ئه‌و کاره بۆ تۆ عه‌يبه. يان به کچ نه‌ڵێت ئه‌و کوره‌و له‌گه‌ڵ تۆ جياوازی هه‌يه. هه‌ر ئه‌و جۆره په‌روه‌رده‌يه له‌لايه‌ن ژنانی کورده‌وه ده‌بێته زه‌مينه‌ێکی گرنگی بييری نه‌وه‌کانی دوارۆژ و پياوسالاری کۆمه‌ڵگای کوردی دياريده‌کات. که‌واته ده‌توانين بڵێن ژنی کورد له رێگای ئه‌و شێوازی په‌روه‌رده‌ی منداڵه‌وه رۆڵێکی گرنگی له به‌هێزکردن و پاراستنی پياوسالارێکه‌ی کۆمه‌ڵگاکه‌مان ده‌بينێت.
به‌هۆی نه‌بوونی گۆرانکاری پێويست له خۆێندنگاکان، باخچه‌ی منداڵان، ده‌بينين له خودی ئه‌و دامووده‌زگانه‌ش هه‌مان بۆچون و شێوه‌ی په‌روه‌رده‌ی پياوسالاريه به‌دی ده‌کرێت که رؤڵی کچ و کوران دياريده‌کات و هه‌موو ئه‌و بنه‌ما فه‌لسه‌فيانه‌ی بۆ ئاسانده‌کات.
بۆ بنبرکردنی پياوسالاری له کۆمه‌ڵگای کوردی ده‌بێت پێش هه‌موو شتێک له ریگای ميدياو دامووده‌زگا رۆشنبيرێکانه‌وه بييرو شێوازی په‌روه‌رده‌ی منداڵ لای دايکان يان ژنانی کورد بگۆريين، پاشان فشارێکی باش بخه‌ينه سه‌ر ده‌سه‌ڵاته سياسی و ياساێکه بۆ گۆرينی هه‌موو ئه‌و ياسانه‌ی که جياوازی له نێوان مافه‌کانی ژنان و پياوان دياريده‌کات. گۆرانکاری له ياسا، يان سزادانی پياوان ته‌نها رێگا نيه بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌که، به‌ڵکو له هه‌مووی گرنگتر و کاريگه‌رتر گۆرينی بييرو ئه‌و شێوازه په‌روه‌رده‌ييه‌ی لای ژنی کورده که نه‌وه‌کانی دوارۆژ به‌رهه‌م دێنێت. ده‌بێت دامووده‌زگاکانی رۆشنبيری و ميدياکانی کوردی به‌دوای رێگاچاره‌ێک بگه‌رێن بۆ کارکردن له‌سه‌ر ژنان و گۆرينی شێوازه په‌روه‌رده‌ێکه‌ی.
راسته پياو هه‌ميشه هه‌ز له پياوسالاری ده‌کات و کار بۆ هێشنه‌وه‌و به‌هێزکردنی ده‌سه‌ڵاتی خۆی ده‌دات، به‌ڵام کاتێ به‌رامبه‌ره‌که زۆر پاسيڤه‌و ته‌نها وه‌ک چاولێکه‌رێک کێشه‌کان ده‌بينێت، ناکرێت چاوه‌روانی گۆرانکاری گه‌وره‌بيين له بييری پياوان له کۆمه‌ڵگاو گۆرانکارێکه ته‌نها بخرێته سه‌ر ئه‌ستۆی پياوان، به‌ڵکو ده‌بێت خودی ژنان له رێگای هه‌موو ئه‌و دامووده‌زگانه‌وه کار بۆ گۆرينی بييری ژنان و شێوه‌ی په‌روه‌رده‌کردنی منداڵان بکه‌ن.
[email protected]