چه‌ند دێڕێک له ڕۆژی جیهانی ژناندا
کانی هه‌ڵه‌بجه‌یی
به داخه‌وه دواکه‌وتویی کۆمه‌ڵگه و پیاو سالاری تا ئه‌مڕۆش ده‌ستیان هه‌یه له به‌ره‌و پێش نه‌چونی ڕه‌وشی ئافره‌ت له کۆمه‌ڵگادا، تا ئێستاش زۆربه‌ی ئافره‌تانی کورد نه‌خوێنده‌وارن و ده‌وری خێڵه‌کی زاڵه به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگاو ئافره‌تدا به تایبه‌تی له لادێکانی کوردستاندا وه‌ک له زۆر جێ ده‌ڵێن شه‌رمه ئافره‌ت بخوێنێ، هێشتا ده‌بینین و ده‌بیستین که ڕۆژانه له زۆر ناوچه‌کانی کوردستان به داخه‌وه له‌سه‌ر بێشکه کچ ماره ده‌که‌ن یان ده‌یکه‌نه بری خوێن بۆ ئاشته‌واری دو خێڵ ئیتر چۆن ئافره‌ت بتوانێ بونی خۆی بسه‌لمێنێ?
چه‌ند دێڕێک له ڕۆژی جیهانی ژناندا
پێشه‌کی به ناوی خۆمه‌وه ڕۆژی جیهانی ژنان له گشت شۆخ و ئافره‌تانی کوردستان پیرۆز ده‌که‌م و به‌و هیوایه‌م که ڕۆژ له دوای ڕۆژو سات له دوای سات ئافره‌تانی وڵاته‌که‌مان زیاتر به مافه ڕ‌ه‌واکانیان بگه‌ن.
ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێنه‌وه بۆ مێژو، ده‌بینین ئافره‌ت ڕۆڵی گرنگی پێ نه‌سپێردراوه به تایبه‌تی له زه‌مانی کۆیله‌یه‌تیدا، وه هه‌مو کاتێ فه‌رمانڕه‌وایانی ئه‌و کاته وه‌ک کاره‌که‌ر به کاریان هێناون وه کۆشکه‌کانیان پێ ڕازاندونه‌ته‌وه وه چینه هه‌ژاره‌که‌ش ئافره‌ت تێیدا وه‌ک ئامێرێکی زاووزێ کردن بووه واته هه‌ر له دێر زه‌مانه‌وه ئافره‌تی کورد هه‌رچه‌نده شان به شانی پیاو ڕه‌نجی داوه هه‌موو ڕه‌نجه‌کانی بۆ فه‌رمانڕه‌واکان بووه‌و هیلاکی به فیڕۆ چووه. ئافره‌ت ته‌نها بۆ هێشتنه‌وه‌ی ته‌رازوی کۆمه‌ڵ به‌کار هاتووه.
وه له سه‌رده‌مه‌کانی چه‌رخی نوێشدا له بری فه‌رمانڕه‌واکان ده‌ره‌به‌گه‌کان و ئاغاکان بونه‌ته هۆی چه‌وساندنه‌وه‌ی ئافره‌تان و مافه‌کانیان پێشێل کردون به تایبه‌تی درامای ئافره‌ت له‌م سه‌رده‌مه‌دا زۆر تراژیدیایانه بووه چونکه خاوه‌نی خۆی نه‌بووه‌و هاوسه‌رگیری به ئاره‌زوی خۆی نه‌بووه‌و ئاغا‌و ده‌ره‌به‌گه‌کان چاره‌نوسیان دیاری کردوه‌و باجه‌که‌شی بۆ ده‌ره‌به‌گه‌که بووه وه‌ک سورانه لێ سه‌ندن.
پاشان له‌سه‌رده‌می ده‌ره‌به‌گایه‌تی و ئاغایه‌تی و کۆیلایه‌تی دێینه ده‌رێ و چاوێ به سه‌رده‌می پیشه‌سازی و ئافره‌تدا ده‌گێڕین. شۆڕشی پیشه‌سازی له وڵاته‌کانی ئه‌ورۆپاوه دروست بوو وه کارگه‌کان بونه جێگه‌ی کۆکردنه‌وه‌ی ئافره‌تان و پیاوان واته ڕۆڵێکی سه‌ره‌کی درا به ئافره‌ت ئه‌ویش ئیش کردن و بونی بۆجه‌یه‌کی تایبه‌ت بو بۆ خۆی و خێزانه‌که‌ی به‌ڵام وه‌ک ئاگادارین شۆڕشی پیشه‌سازی زۆر زۆر دره‌نگی خایاند تاکو بڵاو بویه‌وه له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وروپا، به تایبه‌تی له کوردستان چونکه وڵاتێکی کوشتوکاڵی بووه ئافره‌تی کورد شان به شانی پیاو کاری کردووه له کشتوکاڵ و په‌روه‌رده کردنی منداڵدا، به‌ڵام پیاو سالاری به‌شیان بووه.
ده‌توانین بڵێین دوای جه‌نگی جیهانی دووه‌م وه بڵاو بونه‌وه‌ی جاڕی گه‌ردونی مرۆڤ ئافره‌تی کوردیش زیاتر به ئاگا هاته‌وه‌و هه‌وڵی دا له کۆمه‌ڵگه دا ده‌ست نه‌خشینی خۆی و بیر‌و تواناکانی بهێنێته کایه‌وه وه‌ک به‌ڕێز زێڕینای ئامێدی و عادیله خانم و حه‌پسه‌خانی نه‌قیب و چه‌نده‌های تر.
به داخه‌وه دواکه‌وتویی کۆمه‌ڵگه و پیاو سالاری تا ئه‌مڕۆش ده‌ستیان هه‌یه له به‌ره‌و پێش نه‌چونی ڕه‌وشی ئافره‌ت له کۆمه‌ڵگادا، تا ئێستاش زۆربه‌ی ئافره‌تانی کورد نه‌خوێنده‌وارن و ده‌وری خێڵه‌کی زاڵه به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگاو ئافره‌تدا به تایبه‌تی له لادێکانی کوردستاندا وه‌ک له زۆر جێ ده‌ڵێن شه‌رمه ئافره‌ت بخوێنێ، هێشتا ده‌بینین و ده‌بیستین که ڕۆژانه له زۆر ناوچه‌کانی کوردستان به داخه‌وه له‌سه‌ر بێشکه کچ ماره ده‌که‌ن یان ده‌یکه‌نه بری خوێن بۆ ئاشته‌واری دو خێڵ ئیتر چۆن ئافره‌ت بتوانێ بونی خۆی بسه‌لمێنێ?
جگه له‌مانه‌ش هه‌موی به‌داخه‌وه هه‌زار جار به‌داخه‌وه ئافره‌تی کورد خۆشیان ئازاری یه‌کدی ده‌ده‌ن و یه‌کگرتو نین بۆسازدانی شۆڕشێ بۆ به‌ده‌ست هێنانی مافه‌کانیان و فڕین بۆ ده‌ره‌وه‌ی قه‌فه‌سه ئاسنینه‌کانی زوڵمی پیاو.
هه‌مومان زۆر جار بیستومانه فڵان کچ خۆی سوتان له داخی خه‌سوی، یان فڵان ژن مرد له داخی بوکه‌که‌ی، گه‌لێ سه‌یره له چه‌رخی بیست و یه‌کدا هێشتا ئه‌م پیشه ناشرینانه له ئێمه‌دا ماوه، ئاخر بوک و خه‌سو خۆ هه‌ردوکیان ئافره‌تن بۆ ئه‌بێ ئازاری یه‌ک به‌ن? بۆ پێکه‌وه سه‌هۆڵبه‌ندانی زه‌وتی براو مێرد و خه‌زور و باوک ناشکێنن? من زۆر شت ده‌بیستم و ده‌بینم که ده‌بێته جێی سه‌رسوڕمانم به‌تایبه‌تی که بیرئه‌که‌مه‌وه له‌وه‌ی ئافره‌ت له‌گه‌ڵ هه‌مو کێشه‌کانی خۆیدا خۆیان زوڵم له‌یه‌ک ئه‌که‌ن.
کاتێ کوڕێ له‌گه‌ڵ ژنه‌که‌ی شه‌ڕی ئه‌بێ ، ده‌بینین دایکی کوڕه‌که له بری ئه‌وه‌ی ئامۆژگاری کوڕه‌که‌ی کات و پێی بڵێ ڕێز و خۆشه‌ویستی به‌رامبه‌ت ژنه‌که‌ی هه‌بێ، ئه‌ڵێ ڕۆڵه به‌یانی ژنێکی تر بێنه.....!!!!!! جا ئافره‌ت خۆی له‌گه‌ڵ خۆیدا وا بێت داوای ئازادی چی له پیاو ده‌کات?
من پێم وایه ئێمه خۆمان له زوڵمی خۆمان ئازاد که‌ین و یه‌ک بگرین زۆر ئاسان تر ده‌توانین دیواری زه‌وتی پیاو بشکێنین.
من لای خۆمه‌وه هیواخوازم به زوترین کات ئه‌م ڕه‌وشتانه له ناخی ئافره‌تی کوردی نه‌مێنێ و هیواخوازم گشت مافه‌کانمان به ده‌ستی خۆمان به دی بێنین، هه‌روه‌ها داواخوازم له حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان که یاسایه‌ک دانێ بۆ قه‌ده‌غه کردنی فره‌ژنی له کوردستاندا چونکه کاتێ پیاوێ ژن به‌سه‌ر خێزانه‌که‌یدا ده‌هێنێ کوشتنی ئه‌و ئافره‌ته‌یه به زیندویی، وه هه‌روه‌ها تێکدانی ڕه‌وشتی منداڵه‌کانی ئه‌و خێزانه‌شه به‌تایبه‌تی کچه‌کان، کاتێ کچێ ئه‌بینێ دایکی چه‌ن ئازار ئه‌چێژێ و باوکی ژنی به‌سه‌ردا هێناوه ئه‌و کچه‌ش له باری ده‌رونییه‌وه نه‌خۆش ئه‌که‌وێ و ترسێک ئه‌چێته دڵی به‌رامبه‌ر به پیاو وه بڕوای به توانای خۆی که‌م ده‌بێ....
ئێمه گه‌ر باسی ئافره‌ت و کێشه‌کانیان بکه‌ین ئه‌توانین سه‌دان بگره هه‌زاران په‌رتوک بنوسین، به‌ڵام ئه‌مانه‌ی من خستمه ڕو ته‌نها ئه‌ستێره‌یه‌ک بو له‌و ئاسمانه‌ی که ناوی ئافره‌ت و کێشه‌ی ئافره‌ته.
دوباره پیرۆز بێ ڕۆژی جیهانی ژنان له سه‌رجه‌م ئافره‌تانی جیهان به‌تایبه‌تی ژنانی کوردستانه‌که‌مان.
کانی هه‌ڵه‌بجه‌یی
هۆڵندا
2007-03-06 19:48:11
18 ساڵ و 11 مانگ و 9 کاتژمێر و 24 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ژنان