له 8ی مارسدا کۆنگره‌یه‌کى نێوده‌وڵه‌تى بۆ ئافره‌تانى هه‌ر چوار پارچه‌ى کوردستان له هه‌ولێرى پایته‌خت ده‌به‌سترێ
KTV
له رۆژى 8مارسدا، یادى 100 ساڵه‌ى ئافره‌تانى جیهانى به‌چاودێرى سه‌رۆکى کوردستان و هاوکارى حکومه‌تى کوردستان و کۆنگره‌ى کوردى له باکورى ئه‌مریکا، کۆنگره‌یه‌کى نێوده‌وڵه‌تى فراوان به‌ریوه ده‌چێت بۆ ئافره‌تانى هه‌ر چوار پارچه‌ى کوردستان وهه‌ندى له ئافره‌تانى ده‌ره‌وه‌ى وڵات تیدا به‌شدارن،
له 8ی مارسدا کۆنگره‌یه‌کى نێوده‌وڵه‌تى بۆ ئافره‌تانى هه‌ر چوار پارچه‌ى کوردستان له هه‌ولێرى پایته‌خت ده‌به‌سترێ
Kurdistan TV
سیروان تۆفیق شفیق . به‌چاودێرى سه‌رۆکى کوردستان رۆژى 8 مارس له هه‌ولێرى پایته‌ختى کوردستان کۆنگره‌یه‌کى فراوان بۆ ئافره‌تانى هه‌ر چوار پارچه‌ى کوردستان سازده‌کرێت. له لێدوانێکى تایبه‌ت به ماڵپه‌رى کوردستان تى ڤى، شیرین ئامێدى سکرتێرى یه‌کێتى ئافره‌تانى کوردستان رایگه‌یاند" له رۆژى 8مارسدا، یادى 100 ساڵه‌ى ئافره‌تانى جیهانى به‌چاودێرى سه‌رۆکى کوردستان و هاوکارى حکومه‌تى کوردستان و کۆنگره‌ى کوردى له باکورى ئه‌مریکا، کۆنگره‌یه‌کى نێوده‌وڵه‌تى فراوان به‌ریوه ده‌چێت بۆ ئافره‌تانى هه‌ر چوار پارچه‌ى کوردستان وهه‌ندى له ئافره‌تانى ده‌ره‌وه‌ى وڵات تیدا به‌شدارن، به‌مه‌به‌ستى لێک نزیک بوونه‌وه‌و هه‌مه‌هانگى و ناساندنى که‌لتورى میلله‌تى کورد به‌دونیا و پاراستنى هه‌ندى له‌و که‌لتوره جوانه‌ى کوردستان و به‌هێزى لایه‌نى کۆمه‌لایه‌تى خێزان و گۆرانکارى له هه‌ندێ که‌لتورى نه‌گه‌تیڤانه" .
له‌درێژه‌ى لێدوانه‌که‌یدا ئامێدى گوتى "هه‌وڵمان داوه یادکردنه‌وه‌ى ئه‌م ساڵمان جیاوازى هه‌بێت له‌گه‌ڵ ساڵانى رابردوو، چ له‌رووى زیاتر بایه‌خدانمان به جۆرى یادکردنه‌وه‌که‌و چ له‌رووى فراوانى کۆنگره‌که‌وه ، وه له و‌ڵامى پرسیارێکدا له‌سه‌ر رێژه‌ى به‌شداریکردنى رێکخراوه‌کانى ئافره‌تانى کوردستان ئامیدى گوتى "ئێمه سه‌رجه‌م رێکخراوه‌کانى ئافره‌تانى کوردستان و سه‌رجه‌م رێکخراوه‌کانى کۆمه‌ڵگى مه‌ده‌نى و گشت لایه‌نه سیاسیه‌کانى کوردستان مان بانگهێشت کردووه بۆ ئه‌م کۆنگره‌یه تا بتوانین گۆرانکارێکى گرنگ و بریاری دروستى لێبکه‌وێته‌وه،"له کۆتایدا شیرین ئامێدى دووباره یادى 100 ساڵه‌ى ئافره‌تانى جیهانى له سه‌رجه‌م ئافره‌تانى کوردستان وئافره‌تانى جیهانى پیرۆز کرد .
2007-03-03 22:32:23
18 ساڵ و 11 مانگ و 4 کاتژمێر و 59 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ژنان