کۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تیی ژنانی کورد بۆ ئاشتی‌و یه‌کسانی ده‌ستیپێکرد
هه‌ولێر- هێمن شوانی:
ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه 8/3 له‌رۆژی جیهانی ژنان دا، به‌چاودێریی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان‌و به‌هاوکاری وه‌زاره‌تی هه‌رێم بۆ کاروباری ژنان، کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌ی کورد له‌باکووری ئه‌مریکا کۆنفرانسی نێوده‌ول٠‹٠ێه‌تیی ژنانی کورد بۆ ئاشتی و یه‌کسانی بۆ ژنانی هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستان له‌هه‌ولێر سازکرد.

له‌و کۆنفرانسه‌دا که عه‌دنان موفتی سه‌رۆکی په‌رله‌مانی کوردستان‌و نوێنه‌رانی سه‌رۆکی هه‌رێم‌و سه‌رۆکی حکومه‌ت و ژماره‌یه‌ک له ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی کوردستان و وه‌زیره‌کان و ژماریه‌کی زۆر له‌ژنان‌و کچان و فیمینیست ئاماده‌یبوون، به‌خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند وتارێک کۆنفرانسه‌که ده‌ستیپێکرد.
سوره‌ییا فه‌لاح وتاری سه‌رۆکی کۆنفراسی خوێنده‌وه، تیایدا دوای پیرۆزباییکردن له ژنانی کوردستان ئاماژه‌ی به‌و ته‌نگوچه‌ڵه‌مه و مه‌ینه‌تییانه کرد که رووبه‌ڕووی ژنان ده‌بنه‌وه، بۆ ژنانی کوردستانیش سوره‌ییا وتی: "ژنانی کورد به‌شێوه‌یه‌کی سه‌رکه‌وتوو توانیویانه ده‌نگی خۆیان به‌رزبکه‌نه‌وه و له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی بناسرێن"، وتیشی: "ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی که له‌کوردستان بۆ مه‌سه‌له‌ی ژنان هه‌ن پێویسته خێراتر‌و کاراتر بکرێن".
هه‌ر به‌و بۆنه‌یه‌وه هه‌ر یه‌ک له‌پارێزگاری هه‌ولێرو د.سامان شاڵی سه‌رۆکی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌ی کورد وته‌یان پێشکه‌شکرد.
د.سامان له‌وته‌که‌یدا بیرۆکه‌ی به‌ستنی ئه‌و کۆنگره‌یه‌ی گه‌ڕانده‌وه بۆ ژنه تێکۆشه‌ری رۆژهه‌ڵاتی کوردستان خوالێخۆشبوو سوره‌ییا سیراجه‌دین و رۆڵی ئه‌وی به‌رزنرخاند له کوردایه‌تی و داکۆکیکردن له مه‌سه‌له‌کانی ژنان، هه‌روه‌ک ئه‌و کۆنفرانسه‌شی به‌هه‌نگاوێکی گرنگ دانا بۆ به‌شداریی ژنانی کوردستان له کاروباری سیاسی و ئیداره‌ی کوردستاندا.
محمه‌دی مه‌لا قادر به‌نوێنه‌رایه‌تی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان وته‌یه‌کی پێشکه‌شکرد و له‌وته‌که‌یدا ئاماژه‌ی بۆ رۆڵ و کاریگه‌ریی ژنان کرد له‌سه‌رده‌می خه‌بات و شۆڕشدا.
عه‌دنان موفتی سه‌رۆکی په‌رله‌مانی کوردستان باسی له‌و هه‌نگاو و کارانه کرد که له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی کوردستانه‌وه هه‌میشه ده‌نرێت بۆ ده‌رکردنی یاسا‌و خزمه‌تکردنی ژنانی کوردستان.
سه‌رۆکی په‌رله‌مان له‌وتاره‌که‌یدا وتیشی: "به‌درێژایی شۆڕشه‌کانی کوردستان ژنان هه‌میشه له‌گه‌ڵ برا پێشمه‌رگه‌کانیان له‌مه‌یدانی خه‌بات و قوربانیدان بوون، له‌و پێناوه‌شدا سه‌دان و هه‌زاران ژنه تێکۆشه‌ر و ئه‌نفالکراوی کورد به‌ده‌ستی جه‌لاده‌کانی رژێمی پێشووی گۆڕبه‌گۆڕی سه‌دام دووچاری زوڵم و چه‌وسانه‌وه هاتن و له‌زیندانه‌کاندا به‌ناهه‌ق ئه‌شکه‌نجه‌دران وبه‌شێکیان لێ شه‌هیدکران".
هه‌ر له‌ڕێوڕه‌سمی کردنه‌وه‌ی کۆنفرانسه‌که‌دا جینان قاسم وه‌زیری هه‌رێم بۆ کاروباری ژنان باسی له‌به‌رنامه‌ی وه‌زاره‌ته‌که‌ی و ئامانج له‌به‌ستن و ئامادکردنی کۆنفرانسه‌که کرد، هه‌روه‌ک کچه ئه‌ندامێکی په‌یمانگای نابیستانی سلێمانی به هێماو ئاماژه وته‌یه‌کی پێشکه‌شکرد و داوای له‌حکومه‌ت و ده‌سه‌ڵات و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان کرد که زیاتر به‌ته‌نگیانه‌وه بچن و کێشه‌کانیان بۆ چاره‌سه‌ربکه‌ن و داواکانیان بۆ جێبه‌جێبکه‌ن.
له‌به‌شێکی تری کۆنفرانسه‌که‌دا چه‌ند پارچه هۆنراوه‌یه‌ک پێشکه‌شکران، هه‌روه‌ک له به‌رنامه‌ی کۆنفرانسیشدا چه‌ند بابه‌ت و لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ک له‌سه‌ر ژن و سیاسه‌ت و کێشه‌و گرفته‌کانی ژن و ئه‌و توندوتیژییانه‌ی به‌رامبه‌ر به‌ژنان ده‌کرێت له‌گه‌ڵ رۆڵی ژن له‌ئاشتی و یه‌کسانی پێشکه‌ش کرا.