به‌رپرسێکی ئه‌مه‌ریکا:عه‌لی ره‌زا عه‌سکه‌ری له رووی پێدانی زانیاری هاوکاریی ئاژانسه‌کانی هه‌واڵگریی رۆژئاوا ده‌کات
Kurdistan TV
به رۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆستی راگه‌یاند عه‌لیره‌زا عه‌سکه‌ری جێگری وه‌زیری به‌رگریی پێشووی ئێران وه‌ک سه‌رکرده‌یه‌کی پێشووی سوپای پاسدارانی ئیران دوای ئه‌وه‌ی ئێرانی به جێهێشت ئێستا هاوکاریی ده‌زگا هه‌وڵگریه‌کانی رۆژئاوا ده‌کات له رووی پێدانی زانیاری سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان ئێران و حزبولا.
گه‌وره به‌رپرسێکی ئه‌مه‌ریکا رایگه‌یاند که به‌رپرسێکی پێشووی ئێران له رووی پێدانی زانیاری هاوکاریی ئاژانسه‌کانی هه‌واڵگریی رۆژئاوا ده‌کات، به‌رپرسه ئه‌مریکییه‌که به رۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆستی راگه‌یاند عه‌لیره‌زا عه‌سکه‌ری جێگری وه‌زیری به‌رگریی پێشووی ئێران وه‌ک سه‌رکرده‌یه‌کی پێشووی سوپای پاسدارانی ئیران دوای ئه‌وه‌ی ئێرانی به جێهێشت ئێستا هاوکاریی ده‌زگا هه‌وڵگریه‌کانی رۆژئاوا ده‌کات له رووی پێدانی زانیاری سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان ئێران و حزبولا.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه رۆژنامه‌ی هێئارتسی ئیسرائیلی بڵاوی کرده‌وه عه‌لیره‌زا عه‌سکه‌ری ئێستا له ئه‌مه‌ریکایه، به‌ڵام به‌رپرسێکی ئه‌مه‌ریکا که نه‌یویست ناوی خۆی ئاشکرا بکات ئه‌و هه‌واڵه‌ی ره‌تکرده‌وه و گوتی ونبوونی عه‌سکه‌ری به ئاره‌زووی خۆی بووه و ئیسرائیلیه‌کانیش هاوکاریان کردوه، شایانی باسه له حه‌وتی مانگی رابردوو گه‌وره به‌رپرسی سه‌ربازیی ئێران عه‌لیره‌زا عه‌سکه‌ری دوای سه‌فه‌ر کردنی بۆ تورکیا له شاری ئه‌سته‌نبۆل ون بوو و ئێرانیش شاندێکی بۆ لێکۆڵینه‌وه له باره‌ی بزربوونی ناوبراو ره‌وانه‌ی تورکیا کرد.
2007-03-05 08:28:40
18 ساڵ و 11 مانگ و 19 کاتژمێر و 2 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان