به په‌له . ئاسۆ ساڵح له سنه ده‌ستگیرکراوه.
ڕێکخستنی ناوشاری سنه ی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان.
له کۆڵانی نزیک ماڵی خۆیان که به‌ره‌و ماڵ گه‌ڕاوه‌ته‌وه، له لایه‌ن چه‌ند پیاوێکی ده‌زگای زانیاری ڕێژیمی به به‌رگی مه‌ده‌نییه‌وه گه‌مارۆ دراوه‌وه و به زۆر ده‌ستی ده‌به‌سن و سواری ئۆتۆمبیلی ده‌که‌ن.
به په‌له . ئاسۆ ساڵح له سنه ده‌ستگیرکراوه.
به گۆێره‌ی هه‌واڵی گه‌یشتوو له شاری سنه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، ئاسۆ ساڵح خۆێندکاری چالاکی کوردستان، ڕۆژی 8 ی مارس له کۆڵانی نزیک ماڵی خۆیان که به‌ره‌و ماڵ گه‌ڕاوه‌ته‌وه، له لایه‌ن چه‌ند پیاوێکی ده‌زگای زانیاری ڕێژیمی به به‌رگی مه‌ده‌نییه‌وه گه‌مارۆ دراوه‌وه و به زۆر ده‌ستی ده‌به‌سن و سواری ئۆتۆمبیلی ده‌که‌ن.
به گۆیره‌ی زانیاری گه‌یشتوو ناوبرا له حاڵێکی زۆر خراب دایه، که چه‌ند ڕۆژ پێش گیرانه‌که‌ی سه‌ردانی پزشکی کردوه‌و پێی ڕاگه‌یاندراوه که ده‌بێت ڕۆژانه 4 بار داروی دیاری کراوی پزشک به کار بێنێت بۆ ئه‌وه‌ی بواری ته‌ندروستی چاک بێته‌وه، به‌ڵام له دۆێنێه‌وه ده‌زگاکانی زانیاری سه‌ربه ڕێژیم له شاری سنه به هیچ شێوه‌یه‌ک ڕێگایان نه‌داوه به هیچ که‌س له بنه‌ماڵه‌که‌ی کاک ئاسۆ ببینن و یا داروه‌کانی پێ بگه‌یه‌نن .
شایانی باسه که ئاسۆ ساڵح خۆێندکارێکی چالاک و به توانا‌و نیشتمان په‌روه‌ره، له‌م 2 ساڵه‌ی ئاخردا چه‌ندین جار له لایان ڕێژیمه‌وه له زانکۆ دوور خراوه‌ته‌وه و هه‌ڕه‌شه‌ی مه‌رگی لێکراوه.
ڕێکخستنی ناوشاری سنه ی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان.
2007-03-10 16:03:42
18 ساڵ و 11 مانگ و 11 کاتژمێر و 26 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان