دێیڤد پاتریۆس ده‌ڵێ : پاسدارانى ئێرانی ، مه‌شق به میلیشیا شیعه‌کانى عێراق ده‌که‌ن
KTV ..
سوپاى قودسى سه‌ر به پاسدارانى شۆڕشى ئێران به‌رپرسه له له مه‌شقپێکردن و چه‌کدارکردنى میلیشیا شیعه‌کان له عێراق و رونیکرده‌وه ، که ئه‌ندامانى ئه‌م سوپایه جۆراوجۆرى چه‌ک و موشه‌ک و گوله هاوه‌ن و ته‌قه‌مه‌نی هێناوه‌ته ناو خاکى عێراق .
ژه‌نه‌راڵ دێیڤد پاتریۆس فه‌رمانده‌ى هێزه‌کانى ئه‌مریکا له عێراق رایگه‌یاند :
گومان له‌وه‌دانیه که ئێران مه‌شق و چه‌ک بۆ ملیشیاکانى شیعه له عێراق که هێرش ده‌که‌نه سه‌ر هێزه‌کانى ئه‌مریکا دابین ده‌کات .
هه‌روه‌ها پاتریۆس ئاماژه‌ى به‌وه‌ش کرد که سنورى عێراق و سوریا بۆته شوێنێک بۆ دزه‌کردنى تیرۆریستانى خۆکوژ بۆ ناو خاکى عێراق .
پاتریۆس له چاو پێکه‌وتنێکی رۆژنامه‌وانیدا گوتى :
سوپاى قودسى سه‌ر به پاسدارانى شۆڕشى ئێران به‌رپرسه له له مه‌شقپێکردن و چه‌کدارکردنى میلیشیا شیعه‌کان له عێراق و رونیکرده‌وه ، که ئه‌ندامانى ئه‌م سوپایه جۆراوجۆرى چه‌ک و موشه‌ک و گوله هاوه‌ن و ته‌قه‌مه‌نی هێناوه‌ته ناو خاکى عێراق .
پاتریۆس هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به رۆلى هۆز و خێله‌کانى رۆژئاواى عێراق کرد له روبه‌روبونه‌وه‌یان بۆ تیرۆریستانى سه‌ر به رێکخراوى ئه‌لقاعیده .
هه‌روه‌ها فه‌رمانده‌ى هێزه‌کانى ئه‌مریکا له عێراق دوپاتیشى کرده‌وه ، که یه‌که سه‌ربازییه‌کانى عێراق به ته‌واوه‌تى له گشت ناوچه‌کانى به‌غدا بڵاوبونه‌ته‌وه و گوتى :
ژماره‌یه‌کى دیکه‌ى هێزه‌کانى ئه‌مریکى و عێراقى له مانگى حوزه‌یرانى داهاتودا له ته‌نیشت ئه‌و هێزانه له به‌غدا بڵاوده‌کرێنه‌وه .
تۆڕى سى ئێن ئێن
2007-03-11 10:11:47
18 ساڵ و 11 مانگ و 17 کاتژمێر و 18 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان