له درێژه‌ی دیدار و چاوپێکه‌وتنه‌کانی به‌ڕێز سه‌رۆکی کاتی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان له‌گه‌ڵ حیزب و لایه‌نه سیاسیه‌کان، ئێواره‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه ٤ ی گه‌لاوێژی ٢٧٠ ٦ ی کوردی به‌رامبه‌ر به 26.07.2006 به‌ڕێز عارف باوه‌جانی سه‌رۆکی گشتی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان سه‌ردانی باره‌گای پێوه‌ندیـیه‌کانی حیزبی شیوعی کوردستانی کرد.
سه‌رۆکی پارتی سه‌ربه‌ستیی له لایان به‌ڕێز ئه‌بو تارا ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی حیزب و به‌رپرسی پێوه‌ندیه‌کان له سلێمانی به گه‌رمی پێشوازی لێ‌کرا.
سه‌ره‌تا کاک عارف به مه‌به‌ستی ئاشنایی زیاتر کورته باسێکی له‌سه‌ر چۆنێتی دروست بوونی پارت و گرنگی سه‌ربه‌خۆیی بۆ خانه‌خۆیی شیکرده‌وه .
هه‌روه‌ها ئه‌بوتارا خۆشحاڵی خۆی بۆ ئه‌م دیداره ده‌ربڕی و هیوای خواست که هه‌ردوو لا له‌سه‌ر بناغه‌یه‌کی پته و قایم پێوه‌ندی دۆستانه‌یان هه‌بێت.
ئه‌م دیداره یه‌ک کاتژمێری خایاند و پاشان له لایان ئه‌بو تاراوه به گه‌رمی به‌ڕێکرا.
2006-07-30 14:08:45
19 ساڵ و 6 مانگ و 13 کاتژمێر و 21 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : چالاکییه‌کان