پیرۆزبایی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان : بۆ بزووتنه‌وه‌ی دیمۆکراتیکی یارسان.
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان
به ناوی سه‌رکردایه‌تی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان وسه‌رجه‌م هاوبیرانی پارتیمان ! پیرۆزبای گه‌رمتان ئاراسه‌ته ده‌که‌ین، هیواخازین که بتوانن له پێناو خزمه‌ت کردن به مافه‌کانی خوشک وبرایانی یارسانیمان له ڕۆژهه‌لاتی کوردستان سه‌رکه‌وتوو بن.
پیرۆزبایی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان : بۆ بزووتنه‌وه‌ی دیمۆکراتیکی یارسان.
زۆر به‌ڕێز بزووتنه‌وه‌ی دیمۆکراتی یارسان : سلاوی گه‌رمی کوردانه‌تان ئاراسته بێت.
به خۆشحاڵییه‌وه ئاگادارکراین که کۆنگره‌که‌تان به سه‌رکه‌وتووی کۆتایی پێهات و ئاکامه‌که‌ی به دامه‌زراندنی ^ بزووتنه‌وه‌ی دیمۆکراتی یارسان^ گه‌یشت.
به ناوی سه‌رکردایه‌تی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان وسه‌رجه‌م هاوبیرانی پارتیمان ! پیرۆزبای گه‌رمتان ئاراسه‌ته ده‌که‌ین، هیواخازین که بتوانن له پێناو خزمه‌ت کردن به مافه‌کانی خوشک وبرایانی یارسانیمان له ڕۆژهه‌لاتی کوردستان سه‌رکه‌وتوو بن.
یارسانه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان زۆر شێلگیرانه بۆ پاراستنی خاک ونیشتمانیان که کوردستانه خه‌باتیان کردوه،به سه‌دان ڕۆڵه‌ی تێکۆشه‌ریان ئاراسته‌ی کاروانی شه‌هیدانی کوردستان کردوه،
له ڕوانگه‌ی ئێمه‌وه وه‌ک پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان که پارتێکی نه‌ته‌وه‌یی وسه‌ربه‌خۆ خوازی کوردستانین، باوه‌ڕێکی زۆرمان به فره حیزبی له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستاندا هه‌یه،له ڕوانگه‌ی سیاسه‌تی پارتی سه‌ربه‌ستی کوردستان^ وه ئه‌وه‌یه که سه‌ره‌ڕای بوونی جیاوازی بیرکردنه‌وه‌ی حیزبه‌کان هه‌موومان بتوانین پێکه‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ ده‌ست هێنانی ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆی بۆ کوردستان خه‌بات بکه‌ین،هه‌روه‌ها باوه‌ڕی زۆرمان به‌وه هه‌یه که ده‌بێت مافی ته‌واوی که‌مه نه‌ته‌وه‌کان و ئاینه جیاوازه‌کانی کوردستان له یاسای ئاینده‌ی کوردستان بگونجێت وبه‌کرده‌وه کاری بۆ بکرێت،
سه‌رکه‌وتوو بێت خه‌باتی یه‌کگرتووی ڕیزه‌کانی گه‌لی کورد، به هه‌موو چین و تۆێژ و ئایدولۆژیایه‌که‌وه .
هه‌ر شه‌کاوه بێت خه‌بات بۆ سه‌ربه‌خۆیی وسه‌ربه‌ستیی کوردستان.
سه‌رکردایه‌تی : پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان .
24 ی ڕه‌شه‌ممه‌ی 2706 ی کوردی .
2007-03-15 19:56:33
18 ساڵ و 11 مانگ و 7 کاتژمێر و 37 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان