هیلاری کلینتۆن: له‌کاتی کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له عێراق، هێزێکی تایبه‌ت بۆ پاراستنی کورده‌کان ده‌هێڵینه‌وه
KTV
خاتوو کلینتۆن له لێدوانێکی تایبه‌تدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵی فرانس پرێس ئاماژه‌ی به‌وه کرد ئه‌گه‌ر جۆرج بوش له کاتی ده‌سه‌لاتی خۆیدا نه‌توانێ کێشه‌ی عێراق چاره‌سه‌ر بکات ئه‌وا یه‌که‌م کار که ئه‌و له کاتی وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌مریکادا بیکات، کۆتایی هێنان به‌و جه‌نگه‌یه، به‌ڵام له هه‌مانکاتیشدا هه‌ندێک سه‌ربازی تایبه‌ت بۆ پاراستنی کورده‌کان له عێراقدا
هیلاری کلینتۆن ئه‌ندامی کۆنگرێسی ئه‌مریکا و یه‌کێک که خۆی بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌مریکا کاندید کردوه رایگه‌یاند: پێویسته حکومه‌تی ئه‌مریکا هه‌وڵی پاراستنی کورده‌کان بدات و رێگه نه‌دات رێکخراوی قاعیده و هێزه ئیقلیمیه‌کان ده‌ستدرێژییان بکه‌نه سه‌ر
خاتوو کلینتۆن له لێدوانێکی تایبه‌تدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵی فرانس پرێس ئاماژه‌ی به‌وه کرد ئه‌گه‌ر جۆرج بوش له کاتی ده‌سه‌لاتی خۆیدا نه‌توانێ کێشه‌ی عێراق چاره‌سه‌ر بکات ئه‌وا یه‌که‌م کار که ئه‌و له کاتی وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌مریکادا بیکات، کۆتایی هێنان به‌و جه‌نگه‌یه، به‌ڵام له هه‌مانکاتیشدا هه‌ندێک سه‌ربازی تایبه‌ت بۆ پاراستنی کورده‌کان له عێراقدا ده‌هێڵێته‌وه. هیلاری کلینتۆن باسی ئه‌وه‌شی کرد: ئه‌گه‌ر هاتو بو به سه‌رۆکی ئه‌مریکا، له کاتی کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی وڵاته‌که‌ی له عێراق، نوێنه‌رایه‌تیه‌کی تایبه‌تی سیاسی له هه‌رێمى کوردستان داده‌نێت.
نه‌وا
2007-03-17 12:43:22
18 ساڵ و 11 مانگ و 14 کاتژمێر و 46 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان