کوردستانیانی وڵات داگیرکراو: به‌هاری ئه‌م ساڵی 2707 ی کوردی سه ره تای دوویه مین ساڵی تیکوشانی پارتیمان^ پارتی سه به ستیی کوردستانه^، له‌م ڕۆژه شادی هێنه‌ره‌دا پر به دل له کوردستانیان به گشتی و به تایبه ت له ئه ندامان و هابیران و لایه نگرانی به‌ڕێزی پارتیمان جیژنه پیروزه ده که ین و سه‌ربڵندی وسه ربه رزیان بۆ به ئاواته خوازین.
تێکۆشه‌رانی ڕێگایی سه‌ربه‌خۆیی و ڕزگای یه‌کجاری له ژێر حوکمداری زوحاکه‌کانی مێژوو زوحاکه نۆێکانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌شدا! نه وروز ڕه‌مزێکه بو ئه وه ی کۆمه‌ڵگا بکاته خاوه نی شکۆیه کی میژوویی ،دروستکردنه‌وه‌ی بناخه‌ی یه‌کێتی و یه‌کبوون بۆ نه‌هێشتنی زاڵمان و داگیرکه‌ران، سالیادی نه وروز له کوردستان وه‌بیرهێنانه‌وه و قه ره بوو کردنه وه ی ئه‌و مێژووه تاڵ و پڕله ڕووداوه ناخۆش وشکسته‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌مانه که به هۆی که م ئه زمونی ویه‌ک نه بوونمان، به ده‌هۆیی نه یاران ی گه‌له‌که‌مان به سه‌رماندا هاتووه. خانی وه ک یه که م بروسکه ی ئه وینی بێخه وشی مه م و زین ، روژی نه وروز راده گه یه نێ. نه ورۆز پێکهاته یه کی نه گۆڕه بو شێوازی به ئاکام گه یاندنی سه ره کی ترین خولیا و ئاواته کانی گه لی کورده. ئاهه نگی نه وروز بانگه وازێکه بو به ده نگه وه هاتن و هاو به شی تێکڕایی له پرۆسه ی سه رکه وتندا، تا ببێته کانگایه کی پرهیوا بۆهاندانی جه ماوه ر له پێناو دوا روژدا . ئاڵ وگۆری جیهانی نیشانی د اوه که ئیتر هیزی چه کیش ناتوانی ملهوران له سه رته ختی قودره ت بهێڵێته‌وه. به‌خۆشییه‌وه ڕۆڵه‌کانی گه لی کورد گه یشتووه‌ته ئه‌و باوه‌ڕه‌وه که دونیای خۆش وهێمن و بێکیشه وئاسایش بۆ نه‌ته‌وه‌که‌ی ناگونجی ئه گه‌ر سه‌ر به خۆیی یه‌کجاری بۆ دابین نه بێ. له‌م سه‌رده‌مه‌دا که پێمان ناوه‌ته هه‌زاره‌ی سێیه‌م : خه‌باتیشمان به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی ڕزگاری یه‌کجاری په‌ره ده‌ستێنێ و لاوانی سه‌ربه‌خۆخوازی گه‌له‌که‌مان به کرده وه هه وڵ بۆ دابین کردنی ئه و خاله گرینگه ده‌ده‌ن، ئه م وه رچه رخانه مژده‌یه‌کی یه کجار خۆشه بو گه‌لی کوردی ژێر ده سته و تینوو به سه‌ربه‌خۆیی، لاوان و ئه‌ویندارانی سه‌ربه‌خۆی و سه‌ربه‌ستی خوازی کوردستان، وه رن با به تێکراو به هاوده‌نگی له ده وری پارتی سه ربه ستیی کوردستان، ئاواته له میژینه‌که‌مان وه‌دی بێنین. تنی ئه‌و خه‌باته بۆ ڕزگاری هه تا هه تای گه‌له‌که‌مان له کویله تی و یه خسیری گڕدار تر بکه‌ین. وه رن با چیدی نه هیلین تراژدیای هه‌ڵه‌بجه‌وو بارزان و مه هاباد وقاڕنێ وقامیشلۆ وسه‌رجه‌م ڕووداوکانی کورددستانی گه وره دووپات ببیته وه.