ته‌قینه‌وه‌ی مین له ناوقه‌دی شاری سه‌رده‌شت
پ.س.ک. ئاماده‌کردنی به‌ڕێز (ئا) له سه‌رده‌شت..
ئه‌وڕۆ له ئێواره ڕیکه‌وتی ٧ ی ٤ ی ١٣٨٥ کاتژمێر حه‌وت و بیست خوله‌کی سه‌ر له ئێواره‌ی ڕۆژی شه‌ممه ده‌نگێکی به‌هێز شار و گونده‌کانی سه‌رده‌شتی هه‌ژاند. لێواری شه‌قامێکی تازه‌دروستکراو له ناوقه‌دی شاری سه‌رده‌شت ئاگری تێبه‌ردرا, له و کاته‌دا چه‌ندین مین و ئامرازی جه‌نگی وه‌ک سه‌ره ژێ ـــ سێ ته‌قینه‌وه.
ئه‌وڕۆ له ئێواره ڕیکه‌وتی ٧ ی ٤ ی ١٣٨٥ کاتژمێر حه‌وت و بیست خوله‌کی سه‌ر له ئێواره‌ی ڕۆژی شه‌ممه ده‌نگێکی به‌هێز شار و گونده‌کانی سه‌رده‌شتی هه‌ژاند.
لێواری شه‌قامێکی تازه‌دروستکراو له ناوقه‌دی شاری سه‌رده‌شت ئاگری تێبه‌ردراو له و کاته‌دا چه‌ندین مین و ئامرازی جه‌نگی وه‌ک سه‌ره ژێ ـــ سێ ته‌قینه‌وه، ده‌نگی ئه‌و ته‌قینه‌وه تا ڕاده‌یه‌ک بوو که شار و گونده‌کانی ده‌ورووبه‌ری سه‌رده‌شتیشی هه‌ژاند.
خۆشبه‌ختانه له‌ئاکامی ئه‌و ته‌قینه وه هیچ کوژراو و زامارێکی لێ نه‌که‌وته‌وه. ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وه به‌ر هه‌ر له‌و شوێنه مینێک ته‌قیه وه و هاوڵاتیه‌کی ژنی مه‌ده‌نی لاقی لێبۆوه.
شایانی باسه ماوه‌یه که، که به‌شێک له زه‌مینه داگیرکراوه‌کانی ناوقه‌دی شار دراوه‌ته‌وه به شاره‌داری سه‌رده‌شت و له و جێگه‌یه خه‌ریکی جاده کێشانن، ئه‌و جاده‌یه له وه‌سه‌تی ماڵه کان تێده‌په‌ڕێت.
ئه‌و به‌شه که له لایه‌ن هێزه‌کانی ئینتیزامی پادگان داگیر و مین رێژ کراوبوو هه‌روا به بێ به‌تاڵکرد ن و خڕکردنه‌وه‌ی مینه کان به شاره‌داری سه‌رده‌شت دراوه‌ته‌وه. تا وه‌کوو ئێستا چه‌ندین داواکاری هه‌مبه‌ر خڕکردنه‌وه و دیاریکردنی شوێنی مینه‌کان له لایه‌ن شاره‌داری و خه‌ڵکی سه‌رده‌شت له لایه‌ن هێزه کانی رژیم ره‌ت کراوه‌ته‌وه و به جارێکی خۆیان لێ بێ ساحه‌ب کردووه و به‌رامبه‌ر به هه‌ڕه‌شه‌ی مه‌ترسیداری ئه‌و شوێنه هیچ برپرسایه‌تیه‌ک وه ئه‌ستۆ ناگرن، له‌راستیدا خه‌ڵکی مه‌ده‌نی سه‌رده‌شت له‌و باره‌وه له ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی رۆژانه‌ی ته‌قینه‌وه‌ی مینه‌کان له کۆڵان و شه‌قامه‌کانی شار دا گیانیان له مه‌ترسی دایه.
جێگه‌ی باسه، ساڵانه سه‌دان و هه‌زاران مین و که‌ره‌سه‌ی کۆنی جه‌نگی له سه‌رده‌شت و گوند و شاخه‌کاندا، ده‌ته‌قێته‌وه‌و مه‌خابن سه‌دان قوربانی و هه‌زاران بریندار و ده‌ست و لاق قرتاوی لێ ده‌بێته‌وه ، هه‌زاران بنه‌ماڵه و خه‌ڵکی سیڤیل، داغدار و تووشی چه‌رمـه‌سه‌ری دێن، ئه‌وه‌یکه مایه‌ی واق وڕمان و زۆر سه‌یر و سه‌مه‌ره‌یه و له هه‌مان کاتیش‌دا جێگه‌ی داخ و په‌ژاره‌یه، ئه‌وه‌یه که ئازارپێگه‌یشتووان و برینداره‌کانی ئه‌م دیارده‌یه له لایه‌ن ده‌ستگا یه‌کانی وه‌ڵامده‌ر وه‌کوو بونیادی شه‌هید و جانبازان و ... به که‌م ته‌رخه‌می و بێ موبالاتی له قه‌له‌م ده‌درێن و ده‌ستیان وه هیچ جێگه‌یه‌ک ناگات.
ته‌نانه‌ت بۆ قرتاند‌ن و بڕینه‌وه‌ی ده‌ست و لاقی مرۆڤێکی کوردی لێ قه‌وماوی سه‌رده‌شتی پێش هه‌موو شتێک داوای په‌رداختی هه‌زینه‌ی ئه‌و کاره یه ده‌که‌ن و تا ئه‌و پاره‌و پووڵه نه‌درێت ده‌ست و لاقی قوربانیه‌کانی ئه‌و کاره‌ساته دڵته‌زێنه ناقرتێت!
نموونه‌ی زیندووی ئه‌و قسه‌یه شوانکاره‌یه‌کی میرمنداڵی نیشته‌جێی دێهاتی وه‌ردێی سه‌رده‌شته ، که به شایه‌د حاڵی باوکی بۆ ماو‌ی رۆژێک له باوه‌شی خۆیدا له پایه‌ته‌ختی ئێرانی ئێسلامی وا ته تاران ، له بیمارستانه‌کان و مه‌ته‌به‌کاندا ده‌یگێڕا تا کوو که‌سێک بدۆزێته‌وه نه‌ک لاق و ده‌سته لێبووه‌که‌ی پێوه‌ند بکاته‌وه، به‌ڵکوو ئه‌ندامه کانی نیوه مردووی ڕۆڵه‌دڵڕفێنه‌که‌ی بقرتێنێ و فڕێی‌دا و به‌م شێوه‌یه له عه‌زاب و ئازار رزگاری بکات.
له ڕاستیدا کاربه‌ده‌ست و به‌رپرسانی کۆماری نائیسلامی ئێران ڕووی هه‌موو پیاو کوژان و جنایه‌تکارانی سه‌رتاسه‌ری جیهانیان سپی کردۆته‌وه.
2006-07-30 14:19:32
19 ساڵ و 6 مانگ و 13 کاتژمێر و 11 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان