به ناوی کوردستانی گه‌وره .
ح. س. سۆران
[email protected]
په‌یامی نه‌ورۆزی ح . س . سۆران :
به بۆنه‌ی دابه‌زینی بووکی شه‌نگی نه‌ورۆزی ساڵی 2707 ی کوردی له سه‌ر سه‌کۆی به شکۆی مێژو ، پیرۆزبایی له ئێوه و ته‌واوی هاوزمانگه‌لی هێژا ، له هه‌ر پێنج به‌شه‌که‌ی کوردستانی له‌تکراو و هه‌مو تاروگه‌کانی باژاڕۆکی جیهانی ده‌که‌م .
ئاواته خوازم ئه‌م نه‌ورۆزه ، ببێته مزگێنی ده‌ری ئازادی ، رزگاری و کۆتایی هاتن به هه‌مو چه‌وساوه‌یی و په‌ژاره‌کانمان و له ساڵی 2707 دا ، له خۆزگه مه‌زنه گشتیه‌که مان ، که ئازادی کوردستانه ، نزیکتر ببینه‌وه . به بۆچوونی من ، بۆ گه‌یشتن به‌م ویسته نه‌ته‌وه‌ییه گرنگ و پیرۆزه ، ده‌بێ له‌م ساڵه‌وه ، به لای که‌مه‌وه ، ئه‌م خاڵانه بکه‌ینه رێباز و دروشمی سه‌ره‌کی خۆمان .
1-یه‌ک گرتن .
2-خۆ پاراستن و به‌ربه‌رکانێ له‌گه‌ڵ دێوه‌زمه‌ی شته ( ماده) سڕکه‌ره‌کان .
3-دوور که‌وتنه‌وه له دژایه‌تی و دووبه‌ره‌کێی ئایینی .
4-هه‌ڵگرتنی رمی ئه‌ڵماسی پێنووس و ئه‌ندێشه و سه‌نگه‌رگرتن له سه‌ر مه‌ته‌رێزی لێنووسی زانست ، تێکنۆلۆژی و پیشه‌سازی .
5-په‌ره‌دان و بووژاندنه‌وه‌ی فه‌رهه‌نگ و زمانی پاراوی کوردی .
6-فه‌وتاندنی دێ‌و و درنجی به‌غیلی .
7-له نێو بردنی درم و په‌تای ئێگۆیزم .
8-به‌خێوکردن و په‌روه‌ر‌ده‌ی ویڕووسی ئه‌نفلوانزای جاشفه‌وتێن .
9-رماندنی سنووره داتاشراوه‌کان ، به چه‌کی ئێلێکتڕۆنێک .
10-تێڕوانینه‌وه‌یه‌کی وردی ئه‌مرۆیی له دۆزی کورد .
11-کار کردنی شێلگیر تر له سه‌ر بناغه‌ی بیرکردنه‌وه‌یه‌کی مه‌ند و قووڵ .
12-باسکردن و ناساندنی ئۆتۆپیای کوردستانی گه‌وره ، بێ دله‌ڕاوکێ و رووده‌ربایستی له که‌س .
13-کردنی " منه کان" به " ئێمه " .
14-چاره‌سه‌رکاردنی دڵه‌خورپێی " له ترسان و له برسان " .
خزمه‌تگوزاری چکوله‌ی کوردستانی گه‌وره .
ح . س. سۆران
تاران - نه‌ورۆزی 2707 ی کورردی