ته‌رمی ئه‌شکه‌نجه کراوی لاوێکی سنه‌یی ڕاده‌ستی بنه‌ماڵه‌که‌ی کراوه
ڕێنێسانس نیوز،
هه‌ولی 45 رۆژه‌ی بنه‌ماڵه‌ی هه‌ژاری ناوبراو و داواکاریان بۆ دیتنه‌وه‌ی کوڕه‌که‌یان له لایه‌ن هێزه‌کانی ئاسایشی و ئیتلاعاتیه‌وه بێ ئاکام ده‌مێنێته‌وه و پاش ماوه‌یه‌کی زۆر، 3 ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر هێزه‌کانی ئاسایشی سه‌ردانی بنه‌ماله‌ی شاهۆ ده‌که‌ن و داوایان لێده‌که‌ن که کۆمه‌ڵێک فۆرم پڕ بکه‌نه‌وه و پاشان پێیان ڕاده‌گه‌یێنن که ته‌رمی کوڕه‌که‌یان له ناو "به‌نداوی ساروقامیش"ی سنه دۆزیوه‌ته‌وه.
ڕێنێسانس نیوز، ڕۆژهه‌لاتی کوردستان: "شاهۆ فاتحی که‌رجوو"، لاوی سنه‌یی که ماوه‌ی 45 رۆژ بێشوێنه، سه‌ره‌نجام ته‌رمه‌که‌ی که ده‌گوترێ ئاسه‌واری ئه‌شکه‌نجه‌ی پێوه دیار بوو، 3 رۆژ له‌مه‌وبه‌ر ڕاده‌ستی بنه‌ماڵه‌که‌ی کراوه.
په‌یامنێرانی RMMKڕاده‌گه‌یێنن که "شاهۆ فاتحی که‌ره‌جوو"، لاوی ته‌مه‌ن 25 ساڵه‌یی سنه‌یی و ده‌رچووی کۆلێژی میعماری زانکۆ، کاتژمێر 5ی 45 رۆژ له‌مه‌وبه‌ر له لایه‌ن که‌سانێکی نه‌ناسراوه‌وه(که مه‌زه‌نده‌ده‌کرێت، هێزه‌کانی ئیتلاعاتی ره‌ژیم بن) بانگ ده‌کرێته‌ده‌رێ و پاشان بوشوێن ده‌کرێ.
هه‌ولی 45 رۆژه‌ی بنه‌ماڵه‌ی هه‌ژاری ناوبراو و داواکاریان بۆ دیتنه‌وه‌ی کوڕه‌که‌یان له لایه‌ن هێزه‌کانی ئاسایشی و ئیتلاعاتیه‌وه بێ ئاکام ده‌مێنێته‌وه و پاش ماوه‌یه‌کی زۆر، 3 ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر هێزه‌کانی ئاسایشی سه‌ردانی بنه‌ماله‌ی شاهۆ ده‌که‌ن و داوایان لێده‌که‌ن که کۆمه‌ڵێک فۆرم پڕ بکه‌نه‌وه و پاشان پێیان ڕاده‌گه‌یێنن که ته‌رمی کوڕه‌که‌یان له ناو "به‌نداوی ساروقامیش"ی سنه دۆزیوه‌ته‌وه.
پزیشکی قانوونی وتویه‌تی که شاهۆ ڕۆژێک به‌ر له دیتنه‌وه‌ی ته‌رمه‌که‌ی کوژراوه و ئاسه‌واری ئه‌شکه‌نجه و سووتانی له‌ش و شکانی نینۆک و دڕانی نێوچاوانی به ته‌رمه‌که‌یه‌وه دیاره و ئیتلاعاتیش بێئاگایی خۆی له‌م باره‌وه ڕاگه‌یاندووه و به بنه‌ماڵه‌ی شاهۆی وتووه که ئه‌گه‌ر هاتوو قاتڵیان دیته‌وه ئاگاداریان بکه‌نه‌وه!
شایانی باسه که شاهۆ فاتحی لاوێکی ده‌رچووی زانکۆ و که‌سێکی ئایینی و بێ کار بووه و ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستانیش داوا له هێزه‌کانی ئاسایشی ره‌ژیم ده‌کات که لێکۆڵینه‌وه له سه‌ر دۆسیه‌ی قه‌تڵی شاهۆ بکه‌ن و قاتڵانی جه‌نایه‌ته‌که بدۆزنه‌وه
2007-03-18 11:29:31
18 ساڵ و 11 مانگ و 16 کاتژمێر و 3 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان