کۆنفرانسی 19 کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌ی کورد له ئه‌مریکا به‌ڕێوه چوو.
کۆنفرانسی 19 ی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورد ،له ڕۆژی 23-24 .مارسی 2007 به به‌شداری به‌شێک له کورده‌کانی دانیشتووی وڵاتی ئه‌مریکاو که‌نه‌دا که ئه‌ندامی ئه‌و ڕێکخراوه‌ن، له‌گه‌ڵ نۆێنه‌ری چه‌ندین پارتی ولایه‌نی کوردستانی و چه‌ندین نووسه‌رو که‌سایه‌تی ئه‌مریکی ، ده‌ستی به کاره‌کانی خۆی کرد به‌م شێوه‌ی خواره‌وه.
ڕۆژی یه‌که‌می کۆنفرانسی کۆنگره،هه‌ینی .23.03.2007
1. کردنه‌وه‌ی به‌رنامه له لایان به ڕێز بڵند بابان، ئه‌ندامی کۆمیته‌ی سه‌رۆکایه‌تی کۆنگره.
2. له نێوان کاتژمێر یه‌ک و چاره‌ک تا دوو چاره‌ک تایبه‌ت کرابوو به‌پانێلی لاوانی کۆنگره که باس له ڕاپۆرتی کار‌و چالاکیه‌کانی خۆیان ده‌کرد،
3. تایبه‌ت کرابوو بو وته‌کانی به‌ڕێزان کاک ته‌حسین ئه‌تروشی و ستێڤه تاتایی و دیاری ئه‌حمه‌د،
4.پانێلی تایبه‌تی بوو له‌سه‌ر به‌ڕێوه چوونی کۆنفرانسی نێۆ نه‌ته‌وه‌یی ژنان له هه‌ولێری پایته‌خت، که به سه‌رپه‌ره‌ستی خانمی سوره‌یا فه‌لاح به رێوه چوو، پاشان ئه‌و ژنه ئه‌مریکیانه که له لایان چه‌ندین ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئه‌مریکییه‌وه له کۆنفرانسی نێۆ نه‌ته‌وه‌یی ژنانی کور‌دا به شداریان کردبو به نۆره باسی کۆنفرانسه‌که‌یان ده‌کرد، که بریتی بوون له : جولیانا دیتی ،پرۆفیسۆر شاهرون فایه لینزه‌ی. کاتزرین لاوراحنه دۆڤه‌ڵ.
5. تایبه‌ت کرابوو به ڕاپۆرتی کاری یه‌کساڵه‌ی پێشووی کۆمیته‌ی کۆنگره و هه‌ڵسه‌نگاندنی له لایان ئه‌ندامانه‌وه.
ڕۆژی دووه‌می کۆنفرانسی کۆنگره .24.3.2007
1. کاتژمێر 9 ی به یانی به سرودی نه‌ته‌وایه‌تی ئه‌ی ڕه‌قیب به‌رنامه‌که کرایه‌وه.
2. تایبه‌ت بوو به یادکرنه‌وه‌یه‌ک له سوره‌یا سه‌راجه‌دینی جێگری سه‌رۆکی که‌ی ئین سی ، که هاوینی ساڵی 2006 کۆچی دوای کردبوو، که به به‌شداری به‌ڕیزان پرۆفیسۆر ئه‌سعه‌د خێڵانی و دوکتۆر سامان شاڵی به ڕێوه چوو.
3.تایبه‌ت بوو به وتاری به‌ڕێزان سه‌ردار سه‌نگه‌ڵ که له دیاربه‌کره‌وه هاتبوو، وتاری به‌رێز عه‌لی قادری نۆێنه‌ری حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران، پرۆفیسۆر شارون .
4.به‌سه‌رپه‌ره‌ستی به‌ڕێز دوکتۆر وه‌فا خۆرشید، ئه‌و به‌شه ته‌رخان کرابوو به پێشکه‌ش کردنی وتار‌و مێزگردێک له‌سه‌ر هه‌ل و مه‌رجی باکوری کوردستان و ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، له ڵایان به‌رێزان عارف باوه‌جانی سکرتێری گشتی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان و به‌رێز سه‌ردار سه‌نگۆڵ، هه‌روه‌ها به باسێکی زانستی له‌سه‌ر ئیسلام و ئاین له لایان پرۆفیسۆری هیندی دانیه‌ل گیبرانیش له‌و پانێله به‌شداری کرد،بۆ ماوه‌ی یه‌ک کاتژـیر مێزگرده‌که به پرسیار و وڵامی به‌شداران درێژه‌ی هه‌بوو، شایانی باسه : وتاره‌که‌ی به‌ڕێز کاک عارف که باسێکی گشتی بوو له سه‌ر هه‌ل و مه‌رجی کوردستان به گشتی و ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به تایبه‌تی، وهه‌روه‌ها ئاماژه کردن به زه‌روره‌تی خه‌بات بۆ سه‌ربه‌خۆیی یه‌کجاری گه‌لی کورد له‌و به‌شه‌ی کوردستاندا،له لایان به‌شداربووانه‌وه پێشوازییه‌کی زۆر باشی لێ‌کرا،
5. پاشان به سه‌رپه‌ره‌ستی به‌ڕێزان خاتوو موعه‌زه‌ز و پرۆفیسۆر حیکمه‌ت، تایبه‌ت کرا بوو به باسێکی کراوه‌و پانێلی به‌شدار بووان، بۆ به‌ڕێزان ،ڕاڵف فه‌رتیگ، دوکتۆر ڕه‌شید قه‌ره‌داخی،و دوکتۆر ئازاد مورادیان.
6، له لایان کاک دوکتۆر سامان شاڵێیه‌وه ئه‌و وتار و بروسکانه‌ی که له کوردستانه‌وه هاتبوون پێشکه‌ش کران ، به‌م شێوه‌ی خواره‌وه، به‌رێز کاک نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆک وه‌زیرانی کوردستان، به‌ڕێز دوکتور ئیحسان موحمه‌د وزیری کاروباری ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم،که قه‌رار بوو له‌و کۆنفرانسه‌دا به شداری بکات، به‌ڵام به هۆی سه‌رقاڵی زۆره‌وه به ماده‌ی 140 نه‌یتوانی بوو به‌شداری بکات،په‌یامی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران، په‌یامی کاک عه‌ڵی قازی،که ئه‌وانێش نه‌یان توانیبوو به شداری بکه‌ن.
7. به شی کۆتایی به‌رنامه‌که تایبه‌ت کرابوو به وتار و پانێلی به‌شدارانی ئه‌مریکی و دۆستی کورد،که هه‌ر یه‌که‌و چه‌ندین کتێب و وتاریان له ڕۆژنامه گه‌وره‌کانی ئه‌مریکی له‌سه‌ر کورد نووسیوه، به‌ڕێزان ئاریس ئاناگنوس، پرفیسۆر بوب ئۆلسه‌ن، جه‌یف کله‌ین،که‌ڤین مککیرنین، سه‌رۆکی که‌ین ئین سی به ڕێز دوکتۆر سامان شاڵی.
8. کاتژمێر 45.:17 پاش نیوه‌ڕۆ به سرودی نه‌ته‌وایه‌تی ئه‌ی ڕه‌قیب کۆتایی به کۆنفرانسی ساڵانه‌ی که‌ی ئین سی هات.
9، له ئێواره‌ی شه‌وی 24 .3.2007 به‌رمابه‌ر به 3ی نه‌ورۆزی 2707 ی کوردی ،له کاتژمێر 7:30 شه‌و تا کاتژمێر 1:30 شه‌و ئاهه‌نگی نه‌ورۆز بۆ به‌شدارانی کۆنفرانسی که‌ی ئین سی چه‌ندین بنه‌ماڵه‌ی کورد له ولایه‌تی کالیفۆرنیا به‌ڕێوه چوو، شایانی باسه له‌و ئاهه‌نگه‌دا زیاتر له 400 کوردی دانێشتوو ی کالیفۆرنیا به‌شداریان کرد،
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان