به‌داخێکی زۆر گرانه‌وه له به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی ٢٤ ی ٧ ی ٢٠ ٠ ٦، به‌ڕێز سوره‌یا سیراجه‌دینی جێگری سه‌رۆکی کۆنگره‌یی نه‌ته‌وه‌ی کورد له باکووری ئه‌مه‌ریکا
(Kurdish National Congress of North America)
کۆچی دوای کرد. به‌ڕێز سوره‌یا سیراجه‌دینی که‌سایه‌تییه‌کی قاره‌مان، پارێزه‌ر‌ی یه‌کسانی ڕه‌گه‌زی، سه‌ربه‌خۆیی خواز، زۆر به‌داخه‌وه به‌هۆی نه‌خۆشی ته‌نگه نه‌فه‌سی دڵی له لێدان که‌وت.
کۆچی دوای سوره‌یا نه‌ک ته‌نها بوو به غه‌م و په‌ژاره لای خانه‌واده و هاوڕێیانی. کۆچی ناوه‌ختی ئه‌و قاره‌مانه بوو به غه‌م و په‌ژاره‌یه‌کی زۆری له‌لای ئێمه، ئه‌ندامانی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان .
سوره‌یا سیراجه‌دینی دۆست و پشتیوانێکی دڵسۆزی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان بوو،
هه‌ر بۆیه به کۆچی ناوه‌ختی ئه‌و به‌ڕێزه، کۆمیسیۆنی ڕاگه‌یاندنی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان به‌ناوی ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی خۆی، سه‌ره‌خۆشی له خۆمان و خانه‌واده و دۆستانی سوره‌یا خانم ده‌که‌ین.
ئێمه وێڕای غه‌مگینی خۆمان به‌هۆی له ده‌ستدانی ئه‌و قاره‌مانه، هیوای ته‌مه‌ند درێژی بۆ هاوسه‌ره به‌ڕێزه‌که‌ی (Tom Ver Ploeg) و دوو کوڕه‌که‌ی (Aveen و Daryan) ده‌خوازین.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان.
ڕێکه‌وتی ٨ ی گه‌لاوێکی ٢٧٠ ٦.