کۆبوونه‌وه‌ی کاک عارف باوه‌جانی سکرتێری گشتی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان له‌گه‌ڵ پرۆفیسۆر شارۆن لینزه‌ی وجۆلیانا.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان
کاک عارف چه‌ندین جار داوای لێکردن که هه‌نگاوی مرۆڤانه‌و دڵسۆزانه‌ی خێرا بۆ ئه‌و په‌نابه‌رانه هه‌ڵگرن، هه‌روه‌ها کاک عارف داوای کرد، که ئه‌و ڕێکخراوه داوا بکات له وه‌زاره‌ت و ئیداره‌کانی پێوه‌ندی دار به وه‌رگرتنی په‌نابه‌ر بۆ وڵاتی ئه‌مریکی یه‌وه، که ئه‌و 194 بنه‌ماڵه وه‌ک په‌نابه‌ری سیاسی بهێنه وڵاتی ئه‌مریکاوه،
کۆبوونه‌وه‌ی کاک عارف باوه‌جانی سکرتێری گشتی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان له‌گه‌ڵ پرۆفیسۆر شارۆن لینزه‌ی جۆلیانا.
ڕۆژی شه‌ممه 3 نه‌ورۆزی 2707 ی کوردی کاتژمێر 17 پاش نیوه‌ڕۆ،به‌ڕێز کاک عارف باوه‌جانی به مه‌به‌ستیی باس کردن له‌سه‌ر کێشه‌ی په‌نابه‌رانی گیرهاتووی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له سه‌ر سنووری نێوان ئێراق و ئۆردون ،له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ( جولیانا ک ، دیتی ) جێگری گشتی ناوه‌ندی هاوکاری کردنی مناڵانی جیهان کۆبووه،
هه‌روه‌ها کاتژمێر 18 پاش نیوه‌ڕۆ کاک عارف کۆبوونه‌وه‌یه‌کی پێک هێنا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز پرۆفیسۆری ئه‌مریکی و مامۆستای زانکۆی( ڤانگوارد )، چالاک له بواری مافی مرۆڤ و لێکۆڵێنه‌ره‌وه‌ی بواره‌کانی مافی مرۆڤ له جیهاندا،و به هاوکاری به‌ڕێز خانمی سوره‌یا فه‌لاح ژنه کوردی چالاک له بواری مافی مرۆڤ و مافی ژنی کورد و به‌ڕێوه‌به‌رو هه‌ڵسوڕێنه‌ری کۆنفرانسی نێۆ نه‌ته‌وه‌یی ژنی کورد له هه‌وڵیر،
له‌و دیداره‌دا کاک عارف زۆر به وردی باسی هه‌ل ومه‌رجی ژیانی په‌نابه‌رانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان گیرهاتوو له سه‌ر سنووری بۆشایی نێوا ئه‌و دو وڵاته کرد، باسی ئه‌وه‌ی کرد مناڵانی ئه‌و سه‌ر سنووره له هه‌موو پێڕاگه‌یشتنێکی پزشکی و خواردن و قوتابخانه و خۆشیه‌کانی مناڵانی جیهانی پێشکه‌وتوو بێبه‌شن، رۆژانه به ده‌به‌یه‌که‌وه ڕێگه له ئۆتۆمبیله بارهه‌ڵگرتووه‌کانی سه‌ر سنووری ئه‌و دو وڵاته ده‌گرن و داوای ئاوی خواردنه‌وه و خۆراکیان لێ ده‌که‌ن،
کاک عارف چه‌ندین جار داوای لێکردن که هه‌نگاوی مرۆڤانه‌و دڵسۆزانه‌ی خێرا بۆ ئه‌و په‌نابه‌رانه هه‌ڵگرن، هه‌روه‌ها کاک عارف داوای کرد، که ئه‌و ڕێکخراوه داوا بکات له وه‌زاره‌ت و ئیداره‌کانی پێوه‌ندی دار به وه‌رگرتنی په‌نابه‌ر بۆ وڵاتی ئه‌مریکی یه‌وه ، که ئه‌و 194 بنه‌ماڵه وه‌ک په‌نابه‌ری سیاسی بهێنه وڵاتی ئه‌مریکاوه،
هه‌ردوو ناوبرا، دوای گۆێگرتن له قسه‌کانی کاک عارف و چه‌ندین پرسیار وڵام ، به‌ڵێنیان داوه که هه‌وڵی خۆیان بخه‌نه گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی بزانن چی ده‌توانن بۆ ئه‌و مناڵانه ئه‌نجام بده‌ن، شایانی باسه ژنه چالاکی کورد له ئه‌مریکا خانمی سوره‌یا فه‌لاحی ئه‌ویش به‌ڵێنی خۆی بۆ هه‌ر هاوکارییه‌ک به‌و په‌نابه‌رانه ده‌ربڕیوه.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان
2007-05-11 17:26:23
16 ساڵ و 11 مانگ و 19 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : چالاکییه‌کان