سکرتێری پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان سه‌ردانی ده‌فته‌ری سه‌ناتۆری ولایه‌تی کالیفۆرنیایی ئه‌مریکی کرد.
ناوه‌ندی راگه‌یاندنی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان .
به دوای باسه‌کانی ڕێزدار کاک عارف، گه‌لێک پرسیاری گرنگ ئاراسته‌ی کاک عارف کرا، که به خۆشحاڵییه‌وه وڵامی سه‌رجه‌م پرسیاره‌کانی دایه‌وه،
به‌شدارانی ئه‌و کۆبوونه‌وه له ده‌فته‌ری سه‌ناتۆر (باربارا بۆخه‌ر) بڕیاریان دا که سه‌رجه‌م وته‌کانی کاک عارف وه‌ک ڕاپۆرتێک بنێرن بۆ به‌رپرسانی وڵاتی ئه‌مریکا له‌کۆشکی سپی،
ئێره کرته بکه
ڕۆژی 6 ی نه‌ورۆزی 2707 ی کوردی ،به‌ڕێز کاک عارف باوه‌جانی سکرتێری گشتی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، به مه‌به‌ستی کۆکردنه‌وه‌ی پشتیوانی سیاسی په‌رله‌مانتارانی ئوروپایی و سه‌ناتۆره‌کان و به‌رپرسانی ئه‌مریکی له خه‌باتی گه‌لی کورد له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان بۆ وه‌ده‌ست هێنانی مافه‌ڕه‌واکانیان ، سه‌ردانی ده‌فته‌ری (باربارا بۆخه‌ر) سه‌ناتۆری ولایه‌تی کالیفۆڕنیای ئه‌مریکای کرد،
له لایان به‌ڕێز( ئاڵتۆن ل گاڕه‌یت ج ر) جێگری سه‌ناتۆره‌وه زۆر به گه‌رمی پێشوازی کرا،
له‌و دیداره‌دا که یه‌ک کاتژمێر درێژه‌ی کێشا، باسێکی گشتی وپوخته له‌سه‌ر کوردستان له لایان کاک عارف ئاراسته‌ی ده‌فته‌ری سه‌ناتۆر کرا،
که بریتی بوون له‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه.
کورته باسێکی له‌سه‌ر کوردستان به گشتی و هه‌ل و مه‌رجی سیاسی ئه‌مڕۆی کوردستان، کورته پێناسه‌یه‌کی گشتی له‌سه‌ر ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، له بواری سیاسی، مێژووی و جۆگرافیای.فه‌رهه‌نگییه‌وه،
پێناسه‌یه‌ک له‌سه‌ر پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان،
باسێک له‌سه‌ر ئاینده‌ی ئێران و چاره‌نووسی گه‌لی کورد و گه‌لانی دیکه‌ی بن ده‌ست، باسێک له‌سه‌ر په‌نابه‌رانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له وڵاتانی تورکیا و ئۆردون وئێراق،
به دوای باسه‌کانی ڕێزدار کاک عارف، گه‌لێک پرسیاری گرنگ ئاراسته‌ی کاک عارف کرا، که به خۆشحاڵییه‌وه وڵامی سه‌رجه‌م پرسیاره‌کانی دایه‌وه،
به‌شدارانی ئه‌و کۆبوونه‌وه له ده‌فته‌ری سه‌ناتۆر (باربارا بۆخه‌ر) بڕیاریان دا که سه‌رجه‌م وته‌کانی کاک عارف وه‌ک ڕاپۆرتێک بنێرن بۆ به‌رپرسانی وڵاتی ئه‌مریکا له‌کۆشکی سپی، به شێوه‌ی فورمی وڵام و بۆچوونه‌کانی کۆشکی سپێش بگه‌ڕێنه‌وه بۆ کاک عارف.
له‌و کۆبوونه‌وه‌دا هه‌ردوولایه‌ن زۆر به خۆشحاڵیه‌وه باسیان له سه‌ر پته‌وی پێوه‌ندی دوولایه‌نه دا، به سه‌رکه‌وتووی کۆتایی به‌و دیداره هێنرا .
ناوه‌ندی راگه‌یاندنی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان .
2007-06-06 02:34:28
18 ساڵ و 8 مانگ و 56 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : وتاره‌کان