به‌یاننامه‌ی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان،به بۆنه‌ی ڕۆژی شه‌هیدانی کوردستان.
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان،
پێشه‌وای مه‌زن هه‌ر به وته به نرخه‌که‌ی خۆی که فه‌رمووی: له دوای شه‌هید کردنی من قازی موحه‌ممه‌د،سه‌دان وهه‌زران قازی دیکه په‌روه‌رده ده‌بێت، ئه‌و وته به نرخه‌ی له پێش دادگای ناعه‌داڵه‌تی حه‌مه ڕه‌زاشاه کارێکی وای کردوه که هه‌رگیز ڕێبازه‌که‌ی و ڕۆژی له سێداره‌دانه‌که‌شی له مێژووی کورد و جیهاندا ون نه‌کرێت.
به‌یاننامه‌ی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان،به بۆنه‌ی ڕۆژی شه‌هیدانی کوردستان.
پیی ناوی بو شه هیدی وه ته ن شیوه ن وگرین
نامرن ئه وانه وا له دڵی میلله‌تا ده ژین .
به ناوی کورد و کوردستان .
هاونیشتمانیانی به‌ڕێز: کوردستانیانی چاوه‌ڕێێ به دیهاتنی سه‌ربه‌خۆیی و سه‌ربه‌ستی!
مێژووی گه‌له‌که‌مان پڕه له کاره‌ساتی دڵته‌زێن و هه‌رگیز له یاد نه‌کراو، به‌شی زۆری ئه‌و کاراساتانه‌ش بوونه‌ته پێناسه‌یه‌کی مێژووی له به‌رگری پڕ له شانازی گه‌له‌که‌مان له پێناو خاک و نیشتمانی داگیرکراوماندا.
60 ساڵ پێش ڕێبه‌رێکی هه‌ڵکه‌توو سه‌رۆک کۆماری نه‌ته‌وه‌یی و دیمۆکراتی کوردستان، پێشه‌وا قازی و هاڤاڵانی حه‌مه حسێن خانی سه‌یفی قازی وه‌زیری به‌رگریی کۆمار و ئامۆزای پێشه‌وا و هه‌روه‌ها ئه‌بولقاسم سه‌دری قازی برای پێشه‌وا به تاوانی نیشتمانپه‌روه‌ری و کوردبوون له چوارچرا ئه‌و شۆێنه‌ی که کۆماری کوردستانی تێدا ڕاگه‌یاندرا له سێداره دران.
به‌ڵام مه‌زنی و لێهاتووی یادگاری ئه‌وان له ڕوانگه‌ی خه‌ڵکی کوردستانه‌وه هه‌رده‌م له یادنه‌کراو ده‌بینڕیت،له‌و ساڵیادانه بیری سه‌ربه‌خۆیی وسه‌ربه‌رزی به هێزتر ده‌بێت، ڕۆژی له سێداری ئه‌و 3 شه‌هیده مه‌زنه کرا به ڕۆژی شه‌هیدانی نێۆنه‌ته‌وه‌یی گه‌لی کوردمان له هه‌موو به‌شه داگیرکراوه‌کانی،گه‌لی کورد له هه‌ر شۆێنێکی ئه‌م جیهانه بن له‌و ڕۆژه‌دا سه‌ری ڕێز و نوازش بۆ ئه‌م شه‌هیده نه‌ته‌وه‌ییانه نه‌وی ده‌که‌نه‌وه به‌ڵێنیان له گه‌ڵ نۆێ ده‌که‌نه‌وه.
هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌کی ئه‌م جیهانه به که‌سێک یا که‌سانێکه‌وه مێژووی نیشتمانه‌که‌ی تۆمار کراوه‌و ساڵانه یادی ده‌که‌نه‌وه،مێژووی ئێمه کوردیش له کوردستاندا له سه‌دان ساڵ پێشه‌وه پڕه له تۆماری شه‌هید بوون وماڵ وێرانی،به‌ڵام خۆڕاگری ومل که‌چ نه‌کردن بۆ‌داگیرکه‌ران،نموونه‌ی به‌رچاو له پێش چاوی جیهاندا شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفاله شومه‌که‌ی باشورمان،کاره‌ساته جه‌رگبڕه‌کانی باکورمان،ڕووداوه گه‌وره‌کانی ڕۆژئاوامان که قامیشلۆ به‌رگی ڕه‌شی له مارشی 2004 بۆ پۆشی ،گه‌لێک ڕووداوی مێژووی ڕۆژهه‌ڵا تمان که شه‌هیدانی چوار چرا وکۆماری کوردستان بوونه سه‌رقافڵه‌ی شه‌هیدان،ئه‌مانه هه‌موو مێژووی سه‌روه‌ری گه‌لی قاره‌مانی کوردن، به‌زيندوو راگرتنی ياد و رێباز‌و بيره وه ری شه‌هیدانمان ئه رکی سه‌رشانی هه موو کوردثکی نيشتمان په‌روه‌ره.
ئه‌م پۆله شه‌هیده مه‌زنانه که سه‌رۆک کۆمار و وه‌زیرانی کورد بوون، واته دامه‌زرێنه‌رانی کۆمارێک بوون که به ڕواڵه ت که م ته مه ن ترين کؤماری جيهانه،به ڵام له هه مان کاتيشدا يه‌کێکه له مۆدیله هه‌ره‌سه‌رکه وتوه‌کانی چلؤنايه‌تی دامه زرانی ده‌وڵه‌تثکی سه‌ر به‌خؤبو،که ئثستاش له ئاسؤی ئيستراتیژی درێژخايه‌نی ئێمه‌ی کورددا ده‌دره‌وشێته‌وه.
پێشه‌وای مه‌زن هه‌ر به وته به نرخه‌که‌ی خۆی که فه‌رمووی: له دوای شه‌هید کردنی من قازی موحه‌ممه‌د،سه‌دان وهه‌زران قازی دیکه په‌روه‌رده ده‌بێت، ئه‌و وته به نرخه‌ی له پێش دادگای ناعه‌داڵه‌تی حه‌مه ڕه‌زاشاه کارێکی وای کردوه که هه‌رگیز ڕێبازه‌که‌ی و ڕۆژی له سێداره‌دانه‌که‌شی له مێژووی کورد و جیهاندا ون نه‌کرێت.
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، ستراتیژی خه‌باتی خۆی به‌و قوتابخانه نه‌ته‌وه‌یه‌وه گرێ داوه که پێشه‌وای مه‌زن مامۆستایی بووه وه‌ک یه‌که‌م سه‌رۆک کۆماری سه‌ربه‌خۆی کوردستان.
هه‌ر شه‌کاوه بێت ڕێگای پیرۆزی نه‌ته‌وه‌یی و سه‌ربه‌خۆی پێشه‌وای هه‌رگیز نه‌مرو هه‌ڤاڵانی، با به تێکڕا هه‌موو ساڵێک له 10 خاکه‌لێوه‌دا به هه‌زران نه‌مامی نه‌ته‌وه‌یی بچێنین،
سه‌ربه‌رزی بۆ شه‌هیدانی گه‌ل، نه‌مان و ڕوو ڕه‌شی بۆ دوژمنانی ئاشتی وئازادی.
هه‌ر گه‌رم وبه‌تین بێت خه‌بات له پێناو ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان.
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان،
10 ی خاکه‌لێوه‌ی 2707 ی کوردی
2007-04-09 03:33:27
18 ساڵ و 10 مانگ و 23 کاتژمێر و 58 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : چالاکییه‌کان