هه‌ولێر .. ڤیستیڤاڵى ساڵیادى شه‌هیدبونى پێشه‌وا قازى محه‌مه‌د ده‌ستى پێ‌کرد
KTV
له یه‌که‌م رۆژی فیستیڤاڵدا ، چه‌ند وتارێک پێشکه‌ش ده‌کرێن و وتاری دایکی شه‌هید و بنه‌ماڵه‌ی پێشه‌وا ده‌خوێندرێنه‌وه و دیکۆ درامای پێشه‌وا ، لاپه‌ڕه‌یه‌ک له مێژو نمایش ده‌کرآ و دواتریش چه‌مه‌ری و هه‌مان رۆژ پێشانگای گوڵی خاتو خونچه موسلم ده‌کرێته‌وه و دانیشتنی ئێواره‌ش تایبه‌ت ده‌بێت به پێشکه‌شکردنی چه‌ند لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ک ، که بریتین له لێکۆڵینه‌وه‌ی هۆکاری له‌ناوچونی کۆماری کوردستان و پێشه‌وا له ده‌وری کۆمار‌دا و پێشه‌وا له سه‌رۆکی کۆماره‌وه بۆ پای سێداره .
KTV .. به خوله‌کێک وه‌ستان بۆ گیانى پاکى شه‌هیدانى رێگاى سه‌رفیرازى کوردستان و سه‌روه‌ریان مسته‌فا بارزانى نه‌مر و کاکه ئیدریسی هه‌میشه زیندو ، ڤیستیڤاڵى ساڵیادى شه‌هیدبونى پێشه‌وا قازى محه‌مه‌د ، به چاودێری سه‌رۆکى کوردستان و به ئاماده‌بونى به‌ڕێزان نوێنه‌رانى سه‌رۆک مه‌سعود بارزانى و سه‌رۆک کۆمارى عێراقی فیدڕاڵ و سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم و ژماره‌یه‌کى به‌رچاو له به‌رپرسانى حکومى و حزبى و که‌سایه‌تیه دیاره‌کانى کوردستان و میوانان ، له هۆڵی وه‌زاره‌تى رۆشنبیری حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له هه‌ولێری پایته‌خت ده‌ستى پێ‌کرد .
پاشان له لایه‌ن گروپێکى هونه‌رییه‌وه ، مارشی نه‌ته‌وه‌یی کوردستان ( ئه‌ى ره‌قیب ) پێشکه‌شی ئماده‌بوان کرا و دواتر وته‌ى ، به‌ڕێز فه‌له‌که‌دین کاکه‌یی وه‌زیری رۆشنبیری حکومه‌تى کوردستان و ئاماده‌کارى ڤیستیڤاڵه‌که پێشکه‌شی میوانان کرا . ئه‌مه‌و بڕیاره ئه‌م ڤیستیڤاڵه بۆ ماوه‌ی دو ڕۆژ بخایه‌نێ و له میانیدا ، چه‌ندین چالاکی هونه‌ری ئه‌نجام بدرێن له‌وانه‌ش وتار و لێکۆڵینه‌وه مێژوی و دیکۆدرامی و سرود و مارش و فیلمی دیکۆمێنتی و پێشه‌نگا .
له یه‌که‌م رۆژی فیستیڤاڵدا ، چه‌ند وتارێک پێشکه‌ش ده‌کرێن و وتاری دایکی شه‌هید و بنه‌ماڵه‌ی پێشه‌وا ده‌خوێندرێنه‌وه و دیکۆ درامای پێشه‌وا ، لاپه‌ڕه‌یه‌ک له مێژو نمایش ده‌کرآ و دواتریش چه‌مه‌ری و هه‌مان رۆژ پێشانگای گوڵی خاتو خونچه موسلم ده‌کرێته‌وه و دانیشتنی ئێواره‌ش تایبه‌ت ده‌بێت به پێشکه‌شکردنی چه‌ند لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ک ، که بریتین له لێکۆڵینه‌وه‌ی هۆکاری له‌ناوچونی کۆماری کوردستان و پێشه‌وا له ده‌وری کۆمار‌دا و پێشه‌وا له سه‌رۆکی کۆماره‌وه بۆ پای سێداره .
چالاکیه‌کانی رۆژی دوهه‌می فیستیڤاڵ بریتی ده‌بێت له لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی مێژویی و هه‌ڵوێستی ده‌وڵه‌تانی زلهێز و وڵاتانی ده‌وروبه‌ر له‌به‌رامبه‌ر کۆماری کوردستاندا و په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان کۆماری کوردستان و کۆماری ئازه‌ربایجان ، دوا چالاکیه‌کانی فیستیڤاڵ بریتی ده‌بن له له پێشکه‌شکردنی سرودی جاویدانی پێشه‌واو سرودی رۆژی ئاشتی و نمایشی ده‌قی شانۆیی شه‌رمۆل .
شایه‌نى ئاماژه‌یه تا ئاماده‌کردنى ئه‌م هه‌واڵه ، به‌ڕێوه‌چونى ڤیستیڤاڵه‌که به‌رده‌وامه .
2007-03-28 12:55:31
18 ساڵ و 10 مانگ و 14 کاتژمێر و 36 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان