نامه‌ی سه‌ره‌خۆشی ڕێزدار عارف باوه‌جانی، وته‌بێژی کاتی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان.
به بۆنه‌ی کۆچی دوایی سوره‌یا سه‌راجه‌دینی له ئه‌مریکا.
زۆر به داخه‌وه‌و که ڕۆژی٦ گه‌لاوێژ هه‌واڵی کۆچی له ناکاوی ژنه تێکۆشه‌ری ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان سوره‌یا سه‌راجه‌دینی مان پێگه‌یشت.
نامه‌ی سه‌ره‌خۆشی عارف باوه‌جانی، وته‌بێژی کاتی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان.
به بۆنه‌ی کۆچی دوایی سوره‌یا سه‌راجه‌دینی له ئه‌مریکا.
نامه‌ی سه‌ره‌خۆشی عارف باوه‌جانی / وته‌بێژی کاتی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان.
به بۆنه‌ی کۆچی دوایی سوره‌یا سه‌راجه‌دینی له ئه‌مریکا.
زۆر به داخه‌وه‌و که ڕۆژی ٦ گه‌لاوێژ هه‌واڵی کۆچی له ناکاوی ژنه تێکۆشه‌ری ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان سوره‌یا سه‌راجه‌دینی مان پێگه‌یشت.
سوره‌یا سه‌راجه‌دینی که جێگری سه‌رۆکی گشتی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وایه‌تی کورد له ئه‌مریکابوو،یه‌کێک بوو له‌و ژنه پێگه‌یشتوو وتێکۆشه‌رانه‌ی کوردستان به گشتی و ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به تایبه‌تی، زیره‌کی وخۆپێگه‌یاندنی سوره‌یایی جوانه‌مه‌رگ ئه‌وه‌نده له ئاستێکی به‌رزدابوو،هاوڕێیانی خۆی له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانی خۆشحاڵ کردبوو،که چاوه‌ڕوان ده‌کرا له ئاینده‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان هه‌لگرێ پۆستێکی گرنگی کوردستان بێت.
به‌ڵام به داخه‌وه مه‌رگی له ناکاو ئه‌و شێره‌ژنه‌ی لێ ئه‌ستاندین،ئه‌و خه‌یاڵه‌ی لێ کردین به خه‌ونێکی هه‌میشه‌یی ،وێرای داخ وکه‌سه‌رێکی زۆر بۆ له ده‌ستدانی ئه‌و ژنه قاره‌مان وهه‌ڵکه‌وتووه‌ی گه‌له‌که‌مان.
به ناوی خۆم و ته‌واوی هاوبیرانم له پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستانه‌وه ! سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌ی به‌ڕێزی شێخ عوسمانی بیاره که بنه‌ماڵه‌یه‌کی ئاینی وناوداری کوردستان وبنه‌ماڵی جوانه‌مه‌ره‌گ سوره‌یا خانم ن، هه‌روه‌ها سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورد له ئه‌مریکا ده‌که‌ین،له‌سه‌ره‌وه‌ی هه‌موویان به‌ڕێز تۆم ئه‌ندامی کۆمیته‌ی کۆنگره وهاوسه‌ری سوره‌یا خانم.
سوره‌یا خانم یه‌کێک بوو له دۆسته باشه‌کانی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، له زۆر کاروباری سه‌ره‌تایی دامه‌زراندنی پارتیماندا هاوکار و هاوبیرمان بووه. به‌و بۆنه‌شه‌وه ئێمه ئه‌و په‌ڕی داخ و که‌سه‌ری خۆمان ده‌رده‌بڕین به بۆنه‌ی له ده‌ستدانی ئه‌و هاوڕی و دڵسۆزه‌ی پارتیمان.
عارف باوه‌جانی/ وته‌بێژی کاتی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان .
٨.گه‌لاوێژی ٢٧٠ ٦ ی کوردی 31.07.2006 سلێمانی .
PSK
PB 158 Nordstrand
1112 Oslo Norway.
Phone nr 0047 92 81 78 73.
www.psk2006.org