به‌یاننامه‌ى کۆتایی فیستیڤاڵی پێشه‌وا قازى محه‌مه‌د
KTV
به ئاماده‌بونى نوێنه‌رى به‌ڕێز سه‌رۆک تاڵه‌بانى و به‌ڕێز سه‌رۆک بارزانى و بنه‌ماڵه‌ى پێشه‌وا قازى و وه‌زیران و په‌رله‌مانتاران و نوێنه‌رانى حزب و لایه‌نه‌کان و نوسه‌ران و روناکبیران گشت پارچه‌کانى کوردستان و ئه‌وروپا و ئه‌مریکا ، به‌ڕێز وه‌زیری رۆشنبیری به خێر هاتنى کردن
سه‌رچاوه‌یه‌ک له وه‌زاره‌تى رۆشنبیری حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند : ئێواره‌ى 05 / 04 / 2007 فیستیڤاڵی ( کۆمارى کوردستان ) ، له هۆڵی رۆشنبیری کۆتایی پێ هات . دوا بڕگه ، پیشاندانى شانۆی ( شه‌رمۆل ) ئاماده‌کردنى تیپی ( سه‌یر و مه‌سه‌ل ) که کۆمه‌ڵێک له گه‌نجانى باکوور له ئه‌سته‌موول پێشکه‌شیان کردوه ، که یه‌که‌مین جاره ، سه‌ر له هه‌ولێر ده‌ده‌ن .
فیستیڤاڵی ( کۆمارى کوردستان ) به پێشنیار و پشتگیرى سه‌رۆک بارزانى ، سه‌رۆکى کوردستان ، و له ژێر چاودێری به‌ڕێزیان رێکخرا ، و له لایه‌ن وه‌زاره‌تى رۆشنبیری حکومه‌تى کوردستان ، جێ به جێ کرا ، رۆژی 04 / 04 / 2007 له ته‌لارى تازه‌ى وه‌زاره‌ت ده‌ستی پێ‌کرد ، له به‌ر پچڕانى کاره‌با ، ئێواره‌ى 05 / 04 بۆ هۆڵی رۆشنبیری گواستییه‌وه .
به ئاماده‌بونى نوێنه‌رى به‌ڕێز سه‌رۆک تاڵه‌بانى و به‌ڕێز سه‌رۆک بارزانى و بنه‌ماڵه‌ى پێشه‌وا قازى و وه‌زیران و په‌رله‌مانتاران و نوێنه‌رانى حزب و لایه‌نه‌کان و نوسه‌ران و روناکبیران گشت پارچه‌کانى کوردستان و ئه‌وروپا و ئه‌مریکا ، به‌ڕێز وه‌زیری رۆشنبیری به خێر هاتنى کردن .
له دو بڕگه‌دا ، فیستیڤاڵه‌کانى رۆژی هه‌وه‌ڵ به‌ڕێوه‌چوو .
یه‌که‌م وتارى نوێنه‌رانى به‌ڕێز تاڵه‌بانى و به‌ڕێز بارزانى و وتارى به‌ڕێز سه‌رۆکى په‌رله‌مان و بنه‌ماڵه‌ى پێشه‌وا قازى له لایه‌ن به‌ڕێز عه‌لی قازییه‌وه ، ئه‌مجا وتارى دایکى شه‌هیدان و کۆمه‌ڵێک بروسکه و نامه خوێنرانه‌وه .
دووه‌م پیشاندانى فلیمێکى کۆنى هه‌ندێ لایه‌نى ژیانى کۆمارى کوردستان و شانۆنامه‌یه‌ک ده‌رباره‌ى داداگاى پێشه‌واى شه‌هید و به‌رگرییه بوێرانه‌که‌ى ، ئه‌مجا بڕگه‌یه‌ک له موزیکى ( چه‌مه‌رى ) که یه‌که‌مین جاره به‌و جۆره پێشکه‌ش ده‌کرێ ، هونه‌رێکى ره‌سه‌نى کۆنى کورده‌وارى کرماشان و باشوورى کوردستانه ، له بۆنه‌ى شه‌هید و کۆچکردنى گه‌وره مرۆڤه‌کان ئه‌نجام ده‌درێت .
رۆژی دووه‌م ، 05 / 04 / 2007 ، بۆ سه‌مینارێکى تێر و ته‌سه‌ل ته‌رخان کرا ، رووناکبیران و شاره‌زایان به‌شدارى وتنه‌وه‌ى لێکۆڵینه‌وه و وتاره‌کانیان بوون و ژماره‌یه‌کى ئاماده‌بوان به‌شدارى لێکدانه‌وه و گفتوگۆ بوون ، له باره‌ى لایه‌نه جۆر به جۆره‌کانى کۆمارى کوردستان و خه‌بات ژیانى پێشه‌وا قازى محه‌مه‌د و بارزانى و بارى کوردستان له‌و سه‌رده‌مه‌دا . که جیا له بیر و رای حزبی و سیاسی نوێنه‌ران له گشت پارچه‌کانه‌وه به‌شدارى بوون .
ئه‌مه و له فیستیڤاڵه‌که‌دا نزیکه‌ى 1400 کتێب و به‌ڵگه‌نامه‌ى دانسقه‌ى کتێبخانه‌ى تایبه‌تی پێشه‌وا قازى پیشاندرا ، که له لایه‌نى بنه‌ماڵه‌ى قازییه‌وه پارێزراوه بوو ، و به هاوکارى به‌ڕێز عه‌لی قازى به هه‌ولێر گه‌یه‌ندرا و له ئاینده‌دا ده‌خرێته کتێبخانه‌ى نیشتمانى کوردستان ، بۆ پاراستن .
به‌م بۆنه‌یه‌وه ، له راگه‌یاندنى کۆتاییدا ، سوپاسی هه‌موو ئاماده‌بووان و به‌شداربووان کرا ، به تایبه‌تى :
- سوپاس بۆ به‌ڕێز سه‌رۆک تاڵه‌بانى ، سه‌رۆکى کۆمارى عێراقی فیدڕاڵ که به نامه و به ئاماده‌بونى نوێنه‌رى به‌ڕێزیان به‌شدار بوو .
- سوپاس بۆ به‌ڕێز سه‌رۆک بارزانى ، سه‌رۆکى کوردستان ، که پێشنیار و چاودێری و پشتگیری فیستیڤاڵه‌که‌ى کرد و به نامه و ئاماده‌بوونى نوێنه‌رى به‌ڕێزیان به‌شدار بوو .
- سوپاس بۆ به‌ڕێزان سه‌رۆکى په‌رله‌مان و سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم و پارێزگاى هه‌ولێر ، نوێنه‌رانى حیزب و هێزه سیاسییه کوردستانییه‌کانى گشت پارچه‌کان و رووناکبیران و هونه‌رمه‌ندان و یه‌کێتى نوسه‌ران و مامۆستایانى زانکۆکان و میوانانى به‌ڕێز که له پارچه‌کانى دیکه و ئه‌وروپا و ئه‌مریکاوه هاتبوون .
- سوپاس بۆ ئاماده‌بووانى ئه‌ندامانى بنه‌ماڵه‌ى پێشه‌وا قازى و نوێنه‌رانى حیزبه‌کانى رۆژهه‌ڵات و سوپاسى زیاد بۆ هاوکارى به‌ڕێز عه‌لی قازى و بنه‌ماڵه‌ى شه‌هید قازى بۆ گه‌یاندنى کتێبخانه‌ى تایبه‌تى پێشه‌وا به هه‌ولێر .
له کاتى خوێندنه‌وه‌ى وتاره‌کان و گفتوگۆ ، چه‌ندین پێشنیار و راسپارده هاتنه باسکردن ، که جێگه‌ى بایه‌خدانن :
1 “ رۆژی 2ى رێبه‌ندان ( 22 ک2 ) ، له کاتى هه‌ڵکردنى ئاڵا له مه‌هاباد ساڵی 1946 ، هه‌ر کوردێک له هه‌ر کوێ بێت ، هه‌ڵسێته سه‌ر پێ بۆ سڵاو و رێز له ئاڵاى یه‌که‌م کۆمارى کوردستان و چه‌ند پێشنیاری دیکه له‌و باره‌وه .
2 “ بیرکردنه‌وه له رێکخستنى جۆره ( خزمه‌تێکى ئاڵا و نیشتمان ) به‌وه‌ى ورده ورده هه‌وڵ بده‌ین که هه‌ر گه‌نجێکى کیژ و کوڕ له ته‌مه‌نێکى دیاریکراودا ، بۆ چه‌ندین مانگ بخرێته به‌ر خزمه‌تى پێشمه‌رگایه‌تى ( سه‌ربازى ) به شێوه‌یه‌کى کورده‌وارى ، بۆ راهێنانى جه‌سته و رۆح و به‌هێزکردنى نه‌وه‌ى تازه و خوێندنى وانه‌ى جوگرافیا و مێژوو و زمان و که‌له‌پوور و هونه‌رى کوردى و مێژووى شارستانى له سه‌ر ئه‌م خاکه .
3 “ پێشنیارى ناوه‌ندێک یا ئه‌نیستیتۆی زانستى تایبه‌ت به مێژووى کورد و کوردستان به گشتى ، به تایبه‌تى بزوتنه‌وه‌ى هاوچه‌رخی رزگاریخوازى کوردستان .
4 “ به‌ستنى سه‌مینارى زانستى تایبه‌ت به لێکۆڵینه‌وه‌ى مێژوویى و سیاسی له‌م یه‌ک دوو سه‌ده‌ى دواییدا .
5 “ په‌له‌کردن له دامه‌زراندنى کتێبخانه‌ى نیشتمانى میللی بۆ پاراستنى ئه‌رشیف و به‌ڵگه‌نامه‌ى که‌له‌پوورى شۆڕش و راپه‌ڕینه‌کان و نووسه‌ر و سه‌رکرده مه‌زنه‌کانى کورد .
6 “ وه‌زاره‌تى رۆشنبیری وتار و لێکۆڵینه‌وه و به‌ڵگه‌نامه‌کانى ئه‌م فیستیڤاڵه کۆده‌کاته‌وه و به چاپى ده‌گه‌یه‌نێ ، هه‌روه‌ها بابه‌ته هونه‌رییه‌کان به شێوه‌یه‌کى جوان ده‌خاته به‌ر ده‌ستى هاووڵاتیانى خۆشه‌ویست .
7 “ هه‌ست ده‌که‌ین که رۆشنبیران و چالاکه‌کانى بوارى خه‌باتى رزگارى کوردستان ، به گشتى ئاره‌زوو مه‌ندن ، تا ئه‌و جۆره کۆبوونه‌وه هه‌مه لایه‌نه نه‌ته‌وه‌ییانه به‌رده‌وام ببێ و فراوانتر بکرێت .
8 “ پێشنیار که دوو رۆژی ( 2ى رێبه‌ندان / هه‌ڵکردنى ئاڵای کوردستان ) و ( 10ى خاکه‌لێوه / رۆژی شه‌هیدبونى پێشه‌وا و هه‌ڤاڵانى ) ، به ره‌سمى وه‌کو پشوو ناو بنرێن و په‌رله‌مان و حکومه‌تى کوردستان ، هه‌وڵ بده‌ن بۆ رێکخستنى ئه‌و بڕیاره .
شایه‌نى باسه ، به‌و بۆنه‌یه‌وه وه‌زاره‌تى رۆشنبیری دوو کتێبی له چاپ دایه‌وه ده‌رباره‌ى ژیانى پێشه‌واو خه‌باتى داداگایکردنى ، هه‌روه‌ها کۆمه‌ڵێک پۆسته‌ر و مه‌دال و دیاری بۆ میوانه به‌ڕێزه‌کان دروست کرد .
به خۆشحاڵییه‌وه ، فیستیڤاڵه‌که به ئارامى و هێمنى و بێ هیچ گرفتێک به ڕێوه‌چوو ، سوپاسی حکومه‌تى کوردستان و پارێزگاى هه‌ولێر و هه‌موو داموده‌زگا په‌یوه‌ندداره‌کانى ئاسایش و پۆلیس و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌کان و گشت ئه‌و هێز و لایه‌نانه‌ى که پشتگیری‌یان لێ‌کردین .
هه‌روه‌ها سوپاسی میدیاکان ده‌که‌ین به تایبه‌تى ktv ، که رۆژی یه‌که‌م راسته‌وخۆ به‌رنامه‌کانى فیستیڤاڵه‌که‌ى په‌خش کرد ، و سوپاسی گشت میدیاکانى دیکه ده‌که‌ین که بایه‌خیان به‌م بۆنه‌یه داوه .
2007-04-01 10:33:39
19 ساڵ و 19 کاتژمێر و 11 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان