له‌ساڵڕۆژی ئه‌نفالدا سه‌رۆکی په‌رله‌مان: نابێت هیچ کاتێک ئه‌نفالمان له یاد بچێت، چونکه ئه‌وه ناسنامه‌ی مییلله‌تێکه نه‌ک هه‌ر بۆ رابردوو به‌ڵکو بۆ ئایینده‌ش
PUKmedia
پاشان عه‌دنان موفتی له وته‌یه‌کدا باسی له شاڵاوی ئه‌نفال کرد و له‌و باره‌یه‌وه وتی: سه‌رانی رژێمی له ناوچوو که ئێستا خۆشبه‌ختانه به‌شێکیان به‌سزای ره‌وای خۆیان گه‌یشتوون و به‌شێکیان وان له‌به‌رده‌م دادگا، به‌هۆی ئه‌نجامدانی ئه‌و شاڵاوه دڕنده‌یه وا دادگایی ده‌کرێن
18:00 14/04/2007
PUKmedia راپۆرت- هێمن ئه‌مین شوانی:
بۆ به‌رزو پیرۆز راگرتنی ناو‌و گیانی قوربانیانی شاڵاوه‌کانی ئه‌نفال و کیمیاباران ئه‌مڕۆ شه‌ممه په‌رله‌مانی کوردستان به‌سه‌رۆکایه‌تی عه‌دنان موفتی سه‌رۆکی په‌رله‌مان و به‌ئاماده‌بوونی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و ژماره‌یه‌ک له وه‌زیره‌کانی حکومه‌ت کۆبۆوه.
کۆبوونه‌وه‌که به‌ساتێک رێزگرتن بۆ گیانی پاکی شه‌هیدانی ئه‌نفال و کیمیاباران و سه‌رجه‌م شه‌هیدانی گه‌لی کوردستان ده‌ستیپێکرد.
پاشان عه‌دنان موفتی له وته‌یه‌کدا باسی له شاڵاوی ئه‌نفال کرد و له‌و باره‌یه‌وه وتی: سه‌رانی رژێمی له ناوچوو که ئێستا خۆشبه‌ختانه به‌شێکیان به‌سزای ره‌وای خۆیان گه‌یشتوون و به‌شێکیان وان له‌به‌رده‌م دادگا، به‌هۆی ئه‌نجامدانی ئه‌و شاڵاوه دڕنده‌یه وا دادگایی ده‌کرێن، سه‌باره‌ت به‌شاڵاوه‌کانی ئه‌نفال سه‌رۆکی پارله‌مان رایگه‌یاند: سه‌رانی رژێمی له‌ناوچوو به‌به‌رنامه‌یه‌کی داڕێژراو به‌کیمیابارانکردنی دۆڵی بالیسان و شێخ وه‌سانان ده‌ستی پێ‌کرد، رونیشی کرده‌وه هه‌رچه‌نده به‌ر له 14/4 شاڵاوه‌کانی ئه‌نفال ده‌ستی پێ‌کرد، به‌ڵام له‌و رۆژه‌دا رژێم گه‌وه‌رترین شاڵاوی له گه‌رمیان ده‌ستپێکرد، عه‌دنان موفتی وتی: نابێت هیچ کاتێک ئه‌نفالمان له یاد بچێت، چونکه ئه‌وه ناسنامه‌ی مییلله‌تێکه نه‌ک هه‌ر بۆ رابردوو به‌ڵکو بۆ ئایینده‌ش ده‌کرێ وه‌ک هێزێکی میلله‌ته‌که‌مان به‌کاری بهێنین بۆ دونیاشی روون بکه‌ینه‌وه که گه‌له‌که‌مان چه‌ند خۆراگربووه به‌رامبه‌ر ئه‌و تاوانه گه‌وره‌ییه، عه‌دنان موفتی به‌هێنانه‌وه و ئاماژه کردن به‌چه‌ندین به‌ڵگه‌نامه‌و به‌راوردکردن به‌په‌یماننامه‌و رێکه‌وتنامه نێوده‌وڵه‌تیه‌کان ئه‌وه‌ی سه‌لماند که ئه‌نفال و کیمیاباران ده‌چنه خانه‌ی جینوسایده‌وه، که به‌رامبه‌ر به‌گه‌لێکی زوڵملێکراو کراوه هه‌ر له له‌ناوبردنی گه‌نج و مناڵ و پیرو خاپور کردنی دێهاته‌کان و ووشک کردنی سه‌رچاوه‌کانی ژیانی گه‌لی کورده‌وه له رێگای به‌رنامه‌و پیلانێکی پێشوه‌خته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ش داوای له نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان و رێکخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان و رێکخراوه‌کانی تایبه‌ت به‌و بواره کرد که ئه‌نفال وه‌ک جینوسایدی گه‌لی کورد بناسێنرێت له‌سه‌ر ئاستی جیهانی ده‌ره‌وه.
بۆ خزمه‌تکردنی که‌سوکاری ئه‌نفالکراوو کیمیاباران کراوه‌کان، سه‌رۆکی په‌رله‌مان رایگه‌یاند:حکومه‌تی هه‌رێم ئه‌وه‌ی له توانایدا بێت کردوویه‌تی بۆ که‌سوکاری ئه‌نفالکراوه‌کان و درێغی نه‌کردووه، به‌ڵام ناکاته ئه‌وه‌ی که ئازیزه‌کانیان له ده‌ستداوه.
داواشی له له وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌کانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان کرد چاره‌سه‌ری کێشه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی که‌سوکاری ئه‌نفالکراوه‌کان یه‌کلایی بکاته‌وه و کاره‌کانیان به‌ئاسانی بۆ رایی بکه‌ن.
له ته‌وه‌رێکی تری قسه‌کانیدا عه‌دنان موفتی ئاماژه‌ی به‌بارودۆخی ئه‌مڕۆی عیراق و کوردستان کرد‌و له‌وباریه‌وه وتی: له کاتێکدا که یادی ئه‌نفال ده‌که‌ینه‌وه زۆر کێشه له ئاراداییه، دڵنیا نین له بارودۆخی عیراق، هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆرستان و کێشه‌ی پارت و لایه‌نه سیاسیه‌کانی ناوخۆی عیراق به‌رده‌وامی هه‌یه، هه‌رچه‌نده خۆشبه‌ختانه سه‌رکردایه‌تی سیاسی کوردستان و نوێنه‌رانی کورد له به‌غدا یه‌ک هه‌ڵوێستن، بۆ هه‌ڕه‌شه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی تورکیا‌و ده‌ستێوه‌ردانیان بۆ نێو بارودۆخی هه‌رێمی کوردستان، سه‌رۆکی په‌رله‌مان رایگه‌یاند: به‌داخه‌وه له زمانی سه‌رۆک ئه‌رکانی سوپای تورکیا هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ستێوه‌ردان له بارودۆخی هه‌رێمی کوردستان ده‌کرێت، ده‌ستوه‌رناده‌ینه نێوه باروۆدخی ئه‌وان و ئێوه داوای گفتوگۆ ده‌که‌ین وه‌ک پێشتریش له پارله‌مان داوامان کرد، به‌ڵام به‌هیچ شێوه‌یه‌ک قبوڵ ناکه‌ین ده‌ستوه‌رده‌نه بارودۆخی هه‌رێمی کوردستان و که‌رکوک و ده‌ستوری هه‌میشه‌ی عیراق، بۆیه ئێمه ناڕه‌زایی خۆمان ده‌رده‌بڕین به‌رامبه‌ر به‌و سیاسه‌ته و پێویسته کێشه‌کان له رێگای دیالۆگه‌وه چارسه‌ریان بۆ بکرێت.
له کۆتایی قسه‌کانیشیدا سه‌رۆکی په‌رله‌مان سوپاسی هه‌ڵوێستی ئه‌ندامان و سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراقی کرد بۆ پشتگیریکردنیان له په‌رله‌مانی کوردستان و ره‌تکردنه‌وه‌ی هه‌ره‌شه‌کانی ئه‌و دواییه‌ی تورکیا.
له به‌شێکی تری کۆبوونه‌وه‌که‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مان ئارێز عه‌بدوڵڵا سه‌رۆکی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی رۆشنبیریی په‌رله‌مانی کوردستان ئه‌نجامی سه‌ردانه‌که‌یان بۆ ناحیه‌ی رزگاری و شۆرش و چه‌مچه‌ماڵ و هه‌ڵه‌بجه‌و دۆڵی بالیسان و شێخ وه‌سانان و داواکاری که‌س وکاری ئه‌نفالکراوه‌کان و کیمیاباران و شه‌هیدان که له رێگای چه‌ند رێکخراوێکی کۆمه‌ڵی مه‌ده‌نیه‌وه ئاراسته‌یان کرابوو خسته‌ڕوو.
به‌ر له‌خوێندنه‌وه‌ی داواکاری که‌س وکاری شه‌هیدان، ئارێز عه‌بدوڵڵا وتی: دوای ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر راسپارده‌ی سه‌رۆکی په‌رله‌مان سه‌ردانی که‌سوکاری ئه‌نفالکراوو کیمیابارانمان کرد ، بۆمان ده‌رکه‌وت که ئه‌وان به‌ده‌ست کۆمه‌ڵێک کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و ده‌رونییه‌وه ده‌ناڵینن، وتیشی: به‌هۆی کاریگه‌ری چه‌کی کیمیای رۆژانه ژماره‌یه‌کی زۆر له‌وانه‌ی که زامداری ئه‌و چه‌که قه‌ده‌غه کراوه‌ن به‌کاریگه‌رییه‌کانی ئه‌و چه‌که‌وه ده‌ناڵێنن و گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که چه‌ندین کێشه و نه‌بوونی پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاریان هه‌یه.
بۆ داواکارییه‌کانی که‌سوکاری ئه‌نفالکراوو کیمیاباران کراوه‌کان سه‌رۆکی لیژنه‌ی رۆشنبیریی و په‌یوه‌ندییه‌کان راگه‌یاند: داوا کارن مووچه‌ی شه‌هیده‌کانیان زیاد بکرێت به‌شێوه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ باروگوزه‌رانیان بگونجێ، یاسای ئیمتیازی مافی که‌سوکاری شه‌هیدان که ئێستا له پارله‌مانه چاوی پێدا بخشێندرێته‌وه و به‌شێوه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ خواسته‌کانی ئه‌وان بگونجێت، کار بۆ بێکاره‌کانیان بدۆزرێته‌وه، حکومه‌ت چاره‌سه‌ری برینداره‌کانیان له ئه‌ستۆ بگرێت، ئه‌نفال له ناوه‌ندکانی خوێندن وه‌ک پرۆگرامێکی خوێندن بخوێندرێت ، ئامارێکی ووردی ئه‌نفالکراوه‌کان بۆ ساڵی داهاتوو بکرێت، خانه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تیان بۆ بکرێته‌وه، بایه‌خ به‌ناوچه‌کانیان بدرێت، مۆنۆمێنتی تایبه‌ت و گشتی دروست بکرێت، ده‌ستی خوێندکارانی که‌سوکاری ئه‌نفال و کیمیاباران بگیرێت بۆ ته‌واکردنی خوێندن، هاوکاری چاره‌سه‌ری که‌سوکاری قوربانیانی ئه‌نفال بکرێت به‌بێ جیاوازی.
له کۆتایشدا سه‌رۆکی لیژنه‌که داوای‌کرد که له‌لایه‌ن حکومه‌تی عیراقه‌وه قه‌ره‌بۆی زیان لێکه‌وتووان بکرێت و به‌ره‌سمی داوای لێبوردنیان لێبکرێت.
پاشان سه‌رۆکی لیژنه‌ی مافی مرۆڤ له په‌رله‌مانی کوردستان راپۆرتێکی به‌و بۆنه‌یه‌وه خوێنده‌وه، له به‌شێکی راپۆرته‌که‌یدا هاتبوو: به‌رپرسیارێتییه‌کی گه‌وره له ئه‌ستۆی په‌رله‌مان و حکومه‌تی هه‌رێمه که تا ئێستا له ئاستی قورسایی کاره‌ساته‌کانی ئه‌نفال و کیمیاباران نه‌چوونه‌ته پێش. وتیشی: بۆ ئه‌وه‌ی ساڵی داهاتوو به‌ده‌ستی خاڵی یادی ئه‌نفالکراوه‌کان و کیمیاباران نه‌که‌ینه‌وه، پێشنیاری کرد حکومه‌تی هه‌رێم به‌ر له‌وه‌ی بودجه‌که‌ی بنێرێته به‌رده‌م په‌رله‌مان رێژه‌یه‌کی گونجاوی لێ دیاریبکات بۆ ناوچه‌کانی کیمیاباران و ئه‌نفالکراوه‌کان، بۆ هاوکاری حکومه‌تی هه‌رێم په‌رله‌مان یاداشتێک بداته ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بۆ ده‌رکردنی بڕیارێک که حکومه‌تی عیراقی پابه‌ند بکات به‌قه‌ربۆکردنه‌وه‌ی ئه‌و زیانانه‌ی له‌و ناوچانه که‌وتوون.
دواتر نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له وته‌یه‌کدا دوای ئه‌وه‌ی باسی له گه‌وره‌یی تاوانی ئه‌نفال و کیمیاباران کرد وتی: حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بڕیاریداوه 14/4ی هه‌موو ساڵیک بکاته رۆژی ئه‌نفال، و ئه‌نفال له پرۆگرامه‌کانی خوێندن بخوێندرێت، بڕیاری دروستکردنی خه‌ڵوه‌تگامان داوه، بڕیاری ئه‌وه‌شمان داوه له قۆناغی یه‌که‌مدا خانوو بۆ ئه‌وانه دروست بکه‌ین که زه‌ویان وه‌رگرتووه، هه‌ر له قسه‌کانیدا بۆ زیاتر خزمه‌تکردنی که‌سوکاری ئه‌نفالکراوه‌کان و کیمیاباران سه‌رۆکی حکومه‌ت سه‌ره‌ڕای ته‌ئکیدکردنه‌وه له‌سه‌ر خزمه‌تکردنی زیاتریان، به‌ڵام رایگه‌یاند: گرفتی سه‌ره‌کی حکومه‌ت له‌وه‌دایه که ئامارێکی وردمان له‌به‌رده‌ستدا نییه تا له رێگایه‌وه باشتر و زیاتر و وردتر بتوانین خزمه‌تیان بکه‌ین، وتیشی: کار له‌سه‌ر ئه‌و پێشنیار‌و داواکارییانه‌ی که‌س وکاری ئه‌نفالکراوه‌کان و کیمیاباران ده‌که‌ین به‌پێکهێنانی لیژنه‌یه‌ک و ئه‌ندامیه‌تی نوێنه‌ری که‌سوکاری شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوه‌کان.
سه‌باره‌ت به‌هه‌ڕه‌شه‌کانی تورکیا بۆ سه‌رهه‌رێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی رایگه‌یاند: ئێمه له‌م هه‌رێمه به‌درێژایی ساڵانی رابردوو فاکته‌رێک بووین بۆ ئاشتی و ئارامی له‌ناوچه‌که، بۆیه تورکیا به‌هیچ بیانوییه‌ک مافی ئه‌وه‌ی نییه ده‌ستوه‌رداته نێو بارودۆخی هه‌رێمی کوردستان، وتیشی: ئێمه بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان بڕیاربوو له‌م نزیکانه له ئه‌سته‌نبوڵ له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه کۆببینه‌وه ، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌وان دوایان خست، وتیشی: پێویسته ئه‌و کێشانه له رێگای دیالۆگ و گفتوگۆوه چاره‌سه‌ریان بۆ بکرێت، راشیگه‌یاند: کێشه‌ی PKK هیچ کاتێک له رێگای سه‌ربازییه‌وه چارسه‌ر ناکرێت، به‌ڵکو پێویستی به رێگای سیاسییه.
2007-04-08 17:51:22
18 ساڵ و 10 مانگ و 9 کاتژمێر و 42 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان