گه‌رمیانییه‌کان یادی که‌سوکاره ئه‌نفالکراوه‌کانیان ده‌که‌نه‌وه .
PUKmedia کاروان یاروه‌یس و چێنه‌ر ئه‌بوبه‌کر:
له‌مه‌راسیمه‌که‌دا جه‌ماوه‌ری ناوچه‌که و که‌سوکاری ئه‌نفالکراوه‌کان و به‌رپرسانی حزبی و حکومی له‌ژێر بارانێکی به‌خوڕدا چالاکییه‌کانی مه‌راسیمه‌که به‌ڕێوه‌چوو، تێیدا وتاری لیژنه‌ی باڵای مه‌راسیم و نوێنه‌رایه‌تی که‌سوکاری ئه‌نفالکراوان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گه‌رمیانی وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوان و که‌مپینی گه‌نجانی پاشماوه‌ی ئه‌نفال خوێنرایه‌وه،
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 14/4 له ناحیه‌ی رزگاری له‌که‌لار له‌به‌رده‌م په‌یکه‌ری ئه‌نفاله‌کان مه‌راسیمی یادکردنه‌وه‌ی 19 ساڵه‌ی ئه‌نجامدانی شاڵاوه‌کانی ئه‌نفال به‌ڕێوه‌چوو.
له‌مه‌راسیمه‌که‌دا جه‌ماوه‌ری ناوچه‌که و که‌سوکاری ئه‌نفالکراوه‌کان و به‌رپرسانی حزبی و حکومی له‌ژێر بارانێکی به‌خوڕدا چالاکییه‌کانی مه‌راسیمه‌که به‌ڕێوه‌چوو، تێیدا وتاری لیژنه‌ی باڵای مه‌راسیم و نوێنه‌رایه‌تی که‌سوکاری ئه‌نفالکراوان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گه‌رمیانی وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوان و که‌مپینی گه‌نجانی پاشماوه‌ی ئه‌نفال خوێنرایه‌وه، دواتر شانۆگه‌رییه‌ک نمایشکرا که له‌ده‌رهێنانی هونه‌رمه‌ند محه‌مه‌د سابر بوو، له‌به‌رده‌م په‌یکه‌ری ئه‌نفاله‌کانیشدا له‌لایه‌ن که‌سوکاری ئه‌نفالکراوه‌کانه‌وه 19 مۆم داگیرسێنرا.
له‌لایه‌کی دیکه‌وه هه‌ر ئه‌مڕۆ له‌هۆڵی کتێبخانه‌ی گشتی رزگاری دوو پێشانگای شێوه‌کاری و پێشانگایه‌کی فۆتۆگرافی کرایه‌وه که له‌لایه‌ن مه‌ڵبه‌ندی 11 ی که‌لار و لقی 22 ی گه‌رمیانی "پ.د.ک" و یه‌کێتی ژنانی کوردستانه‌وه ئاماده‌کرابوون.
له هۆڵی هۆشیاری مناڵانی گه‌رمیانیش رێکخراوی هونه‌رمه‌ندانی که‌لار پێشانگای هاوبه‌شی شێوه‌کاری که‌لاری کرده‌وه‌و له‌قوتابخانه‌ی پشکۆی سه‌ره‌تاییش به‌هه‌مان بۆنه‌وه پێشانگایه‌ک و مه‌راسیمێک به‌ڕێوه‌چوو.
بڕیاره ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شانۆیی "سووتان" ده‌قی ته‌ها سلێمان و ده‌رهێنانی محه‌مه‌د حه‌سه‌ن و سه‌ربه‌ست ئه‌حمه‌د له‌هۆڵی هونه‌رمه‌ندانی که‌لار نمایش بکرێت.
له‌ناوچه‌ی چه‌مچه‌ماڵیش به‌هه‌مان شێوه یادی ئه‌نفال ده‌کرێته‌وه.
له 19 هه‌مین ساڵیادی ئه‌نفالدا کۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ره‌جوانه‌کانی کوردستان لقی چه‌مچه‌ماڵ به‌هاوکاری مه‌ڵبه‌ندی 15 ی چه‌مچه‌ماڵ پێشانگایه‌کی هاوبه‌شی پۆسته‌ری به‌درێژی 100 مه‌تر به به‌شداریکردنی 9 هونه‌رمه‌ند کرده‌وه.
له‌لایه‌کی دیکه‌وه له‌ناحیه‌ی شۆڕش یادی ئه‌و کاره‌ساته کرایه‌وه، سه‌ره‌تای یاده‌که وتارێک له‌لایه‌ن نوێنه‌ری که‌سوکاری ئه‌نفالکراوان خوێندرایه‌وه و رایگه‌یاند گه‌ر له‌دانیشتنه‌که‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی کوردستاندا کێشه‌ی که‌سوکاری ئه‌نفالکراوان چاره‌سه‌ر نه‌کرێت، شێوازی تر ده‌گرنه‌به‌ر بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانیان.
دواتر قائیمقامی چه‌مچه‌ماڵ وتاری خۆی خوێنده‌وه و پشتگیری خۆی نیشاندا بۆ جێبه‌جێکردنی داواکارییه‌کانیان.
2007-04-08 18:03:38
18 ساڵ و 10 مانگ و 9 کاتژمێر و 27 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان