کوردستانی - کلینتۆن: ئه‌رکی پاراستنی کورده‌کانی هه‌رێمی کوردستان له ئه‌ستۆی ئه‌مه‌ریکایه
Peyamner
به‌ڵام ئه‌وانه زامنی هێرش نه‌کردنه سه‌ر کوردستان ناکه‌ن. له‌درێژه‌دا ناوبراو روونیکرده‌وه که پێویسته هێزه ئه‌مه‌ریکیه‌کان پاراستنی کورده‌کان له ئه‌ستۆ بگرن و رێگه به تورکیا نه‌ده‌ن که سنووری کوردستان ببه‌زێنێ و بێته ناو خاکه‌که‌ی. له ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی چاوپێکه‌وتنه‌که‌دا و له‌باره‌ی ره‌وشی ئێستای عێراق، سه‌رۆکی پێشوی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا روونیکرده‌وه که هه‌ر رێگه‌چاره‌یه‌ک بۆ ئه‌و کێشه‌یه بکرێت تا راده‌یه‌ک
PNA - له چاوپێکه‌وتنێکی رۆژنامه‌وانیدا له‌باره‌ی بارودۆخی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به گشتی و بارودۆخی عێراق و هه‌ڕه‌شه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی تورکیا بۆ کوردستان به تایبه‌تی، بێل کلینتۆنی سه‌رۆکی پێشووی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا رایگه‌یاند که هه‌رچه‌نده تورکیا یه‌کێکه له هاوپه‌یمانانی ئیسرائیل و ئه‌مه‌ریکا، به‌ڵام پێویسته ئه‌مه‌ریکا له ئاماده‌باشی دا بێت و رێگر بێت له‌به‌رده‌م هێرش کردنه سه‌ر کوردستان، هه‌روه‌ها رایگه‌یاند که بۆ ئه‌م مه‌به‌سته پێویسته هێزه ئه‌مه‌ریکیه‌کان له ناوچه‌یه‌کی نزیک سنوورکانی تورکیا بڵاوبکرێنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی رێگه به هێرش کردنه سه‌ر کوردستان نه‌ده‌ن.
له چاوپێکه‌وتنێکدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی "شه‌رقولئه‌وسه‌ت" بێل کلینتۆنی سه‌رۆکی پێشووی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له‌باره‌ی تورکیاوه گوتی: تورکیا مێژوویه‌کی دێرینی له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ک له ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کان و ئیسرائیل هه‌یه و ئێستاش په‌یوه‌ندیه‌کانی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل زۆر باشه، به‌ڵام ئه‌وانه زامنی هێرش نه‌کردنه سه‌ر کوردستان ناکه‌ن. له‌درێژه‌دا ناوبراو روونیکرده‌وه که پێویسته هێزه ئه‌مه‌ریکیه‌کان پاراستنی کورده‌کان له ئه‌ستۆ بگرن و رێگه به تورکیا نه‌ده‌ن که سنووری کوردستان ببه‌زێنێ و بێته ناو خاکه‌که‌ی. له ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی چاوپێکه‌وتنه‌که‌دا و له‌باره‌ی ره‌وشی ئێستای عێراق، سه‌رۆکی پێشوی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا روونیکرده‌وه که هه‌ر رێگه‌چاره‌یه‌ک بۆ ئه‌و کێشه‌یه بکرێت تا راده‌یه‌ک ده‌ره‌نجامی خراپی لێده‌که‌وێته‌وه، له‌مباره‌یه‌شه‌وه گوتی: ئه‌گه‌ر هه‌ر رێگه‌چاره‌یه‌ک بگرینه‌به‌ر وه‌ک ئه‌وه‌ی به‌زوویی هێزه‌کانمان بکێشینه‌وه یان وه‌ک ئه‌وه‌ی که بۆ ماوه‌یه‌کی درێژتر له‌و وڵاته بمێنینه‌وه، ئه‌وا هه‌ریه‌که‌یان چه‌ند ده‌ره‌نجامێکی خراپی هه‌یه، بۆیه ئێستا هیچ لایه‌کمان نازانین که چ رێگه‌چاره‌یه‌ک به‌بێ ئازار و مه‌ینه‌تیه‌کی ئه‌وتۆ ته‌واو ده‌بێت.
2007-04-10 22:39:50
18 ساڵ و 10 مانگ و 4 کاتژمێر و 54 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان