نامه‌ی سه‌رۆکی گشتی پارتی سه‌ربه‌ستی کوردستان بۆ کوفی عه‌نان، پشتیوانی له په‌نابه‌رانی کوردستان له تورکیا
پ.س.ک
ڕێزدار کوفی عه‌نان. وێرای ڕێز‌و سڵاوی زۆرمان.
ماوه‌ی زیاد له 5 ساڵه که ژماره‌یه کی زۆر کوردی بن ده‌ستی ئێران، که له‌گه‌ڵ ڕێکخراوه سیاسیه‌کان وه‌ک ئه‌ندام به دژی ڕێژیمی ئێران خه‌باتیان کردوه له وڵاتی تورکیا خۆیان به ده‌فته‌ری ئێوه واته کۆمیساریایی به‌رزی په‌نابه‌ران ناساندووه، که تا ئیستا 1200 که‌سیان بێ چاره نووس له‌وێ ماونه‌ته‌وه، ڕۆژانه له‌گه‌ڵ ده‌یان هه‌ڕه‌شه‌ی پڕمهتهرسی به‌ره‌وڕو ده‌بنه‌وه
نامه ژماره 32 . ڕێکه‌وتی 11.03.2006 ئۆسڵۆ
بابه‌ت / پشتیوانی له په‌نابه‌رانی کوردستان له تورکیا،
بۆ به‌ڕێز کۆوفی عه‌نان سکرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان .
ڕێزدار کوفی عه‌نان. وێرای ڕێز‌و سڵاوی زۆرمان.
ماوه‌ی زیاد له 5 ساڵه که ژماره‌یه کی زۆر کوردی بن ده‌ستی ئێران، که له‌گه‌ڵ ڕێکخراوه سیاسیه‌کان وه‌ک ئه‌ندام به دژی ڕێژیمی ئێران خه‌باتیان کردوه له وڵاتی تورکیا خۆیان به ده‌فته‌ری ئێوه واته کۆمیساریایی به‌رزی په‌نابه‌ران ناساندووه، که تا ئیستا 1200 که‌سیان بێ چاره نووس له‌وێ ماونه‌ته‌وه، ڕۆژانه له‌گه‌ڵ ده‌یان هه‌ڕه‌شه‌ی پڕمهتهرسی به‌ره‌وڕو ده‌بنه‌وه،
به پێێ ئه‌و زانیاریانه‌ی که به ده‌ستی ئێمه گه‌یشتووه له نووسراوه‌یه‌کدا وه‌زاره‌تی ناوخۆی وڵاتی تورکیا ڕایگه‌یاندووه که ئه‌گه‌ر ڕێکخراوی کۆمیساریایی به‌رزی په‌نابه‌ران،ئه‌و په‌نابه‌رانه نه‌نێرێته وڵاتی سێه‌م ! ئه‌وا ده‌وڵه‌تی تورکیا ئه‌و په‌نابه‌رانه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ وڵاتی خۆیان که ئێرانه.
ئێوه له هه‌موو که‌س و لایه‌ن وڕێکخراوێک باشتر ده‌زانن : که ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران چۆن وڵاتێکه له بواری پێشێلکاری مافی مرۆڤ، هه‌روه‌ها له بواری به‌ند کردن و له سێداره دانی نه‌یارانی سیاسی دژی وڵاته‌که.
ئێمه لێره‌دا ئاماژه به نموونه‌یه‌ک ده‌که‌ین که : په‌نابه‌رێکی کوردی بن ده‌ستی ئێران به ناوی که‌ریم توژه‌ڵی له لایان تورکیاوه ته‌حویلی ڕێژیمی ئێران درایه‌وه، دوای چه‌ند مانگ به‌ند کردنی سه‌رئه‌نجام له ساڵی 2002 ئێعدام‌یان کرد، بێگومان چاره نووسی ئه‌و په‌نابه‌ره سیاسیه کوردانه‌ی کوردستانی بن ده‌ستی ئێران که له تورکیان، ئه‌گه‌ر ته‌حویل بدرێنه‌وه له‌وه‌ی که‌ریم جیاوازتر نی یه،
هه‌روه‌ها پێویسته ئاگادارتان بکه‌ینه‌وه که له پاش ڕاپه‌ڕینه مه‌زنه‌که‌ی خه‌ڵکی شاری ماکۆیی کوردستانی بن ده‌ستی ئێران که له 16.02.2006 بووه.چه‌ندین ڕێکه‌وتنی نهێنی له لایان ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران و ده‌وڵه‌تی تورکیا هه‌بووه له سه‌ر کورد،له ڕێگه‌ی کۆمیته‌ی پشتیوانی له په‌نابه‌رانی کوردی بن ده‌ستی ئێران ، که له وڵاتانی ئوروپاوه دامه‌زراون،ئاگادارکراوین که یه‌کێک له‌و ڕێکه‌وتنانه‌ی نێوان ئێران و تورکیا : مه‌ترسی ناردنه‌وه و گۆڕێنه‌وه‌ی په‌نابه‌رانی هه‌ردوو وڵاته به یه‌کتری.
هه‌روه‌ها له مانگی 2 ساڵی 2005 و تا ئیستاش به‌رده‌وام 190 کوردی دیکه‌ی بن ده‌ستی ئێران که زیاتر له 25 ساڵ له کامپی ئه‌ڵتاشی عێراق ژیابوون، خۆیان گه‌یاندووه‌ته سه‌رسنووری عێراق و ئۆردون، ئه‌و په‌نابه‌رانه ئه‌مه 2 زستانی ته‌واوه له ده‌شتی سارد‌و سڕی سنووری ئه‌و 2 وڵاته ژیان ده‌به‌نه سه‌ر.
له‌و په‌ڕێ ژیانی پڕ مه‌ترسی و بێ ئیمکانی مرۆڤایه‌تی ده‌ژین.
ئێمه له ڕێگه‌ی ئه‌م نامه‌یه‌دا وه‌ک پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان : که پارتێکی تازه دامه‌زراوه ! بۆ ئازادی و دێمۆکراسی و مافی مرۆڤ له کوردستانی بن ده‌ستی ئێران : داوا له به‌ڕێزتان ده‌که‌ین که هه‌نگاوی مرۆڤدۆستانه بۆ ئه‌و په‌نابه‌رانه هه‌ڵگرن،ڕێگا چارهیکیان بۆ ببینه‌وه و له ژیانی پڕ
له مه‌ته‌رسی نه‌جاتیان بده‌ن.
عارف باوه‌جانی . هێمن سه‌رپێڵی
سه‌رۆکی گشتی پارتی سه‌ربه‌ستی کوردستان . به‌رپرسی کاروباری مرۆڤایه‌تی.
2006-07-19 15:45:34
19 ساڵ و 7 مانگ و 11 کاتژمێر و 44 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : وتاره‌کان