ساڵ کۆتای دوو هه‌زاروو حه‌وته‌و زۆربه‌ی به‌نده‌کانی ماده‌ی 140 جێبه‌جێکراوه. هه‌ندێ ژماره هه‌ن وه‌ک ژماره‌ی 58 ئه‌وه‌نده شوومن و بێشانسیکی زۆريان به‌دواوه‌يه بۆيه پاش تێپه‌ربوونی ساڵێک به‌سه‌ر ئه‌م ماده‌يه هه‌موو لايه‌نه‌کان ناچاربوون بيگۆرين به ماده‌ی ژماره 148.
ساڵ کۆتای دوو هه‌زاروو حه‌وته‌و زۆربه‌ی به‌نده‌کانی ماده‌ی 140 جێبه‌جێکراوه . هه‌ندێ ژماره هه‌ن وه‌ک ژماره‌ی 58 ئه‌وه‌نده شوومن و بێشانسیکی زۆريان به‌دواوه‌يه بۆيه پاش تێپه‌ربوونی ساڵێک به‌سه‌ر ئه‌م ماده‌يه هه‌موو لايه‌نه‌کان ناچاربوون بيگۆرين به ماده‌ی ژماره 148. په‌يوه‌ندي مێژووی و ستراتيجی نێوان کورد و هێزه شيعه‌کان ئه‌وه‌نده به‌هێزه ناکرا بکرێته قوربانی ژماره‌ێکی شوومی وه‌ک 58.. ئێستا هه‌موو عه‌ره‌به هاورده‌کان چوونه‌ته‌وه جێ خۆيان و ئاواره‌کانيش که زۆربه‌ی زۆريان کوردن گه‌راونه‌ته‌وه سه‌ر جێ وشوێنيان. هه‌موو کارمه‌نده کورده‌کانی پێشووی ئه‌م شاره که له‌لايه‌ن رژێمی به‌عسه‌وه ده‌رکرابوون گه‌راونه‌ته سه‌ر کاری خۆيان و مندالانشيان به زمانی کوردی خۆێندنگای پێويستيان بۆ کراوه‌ته‌وه. هه‌موو ئه‌و خان‌و و زه‌ويانه‌ی له کورده‌کان زه‌وت کرابوو دراوه‌ته‌وه به خاوه‌نه‌کانی خۆيان و ناوی هه‌موو تاوچه‌و دامووده‌زگاکانی ئه‌م شاره کراوه‌ته‌وه به کوردی، ئه‌گه‌رچی ئێستاش ميدياکانی کوردی( که‌ناڵه ئاسمانێکان) هه‌ر به ناوه عه‌ره‌بێکه‌وه ده‌يخۆێننه‌وه.
هه‌موو ئه‌و کارمه‌ندانه‌ی که له‌به‌ر ته‌ماحی پاره‌و زه‌وتکردنی خاکی کوردان، ببوورن به زه‌بری چه‌ک و سياسه‌تی ته‌عريب هاتبوونه ئه‌م شاره‌و له دامووده‌زگا جياوازه‌کانی دامه‌زرابوون گه‌راونه‌ته‌وه ناوچه‌کانی خۆيان وخانوو ئيشيان له شاره‌کانی خۆيان بۆ دابينکراوه، چونکه بێ ئه‌م کاره هيچ کام له‌و هاوردانه ئاماده نين بگه‌رێنه‌و‌ه ئه‌گه‌ر بێتوو ئه‌وه‌یان بۆ جێبه‌جێ نه‌کرێت. دابين‌کردنی هه‌موو ئه‌و قوتابخانانه‌ی که پوودجه‌و پلانێکی به‌ربڵاوی پێويسته بۆ گه‌رانه‌وه‌ی عه‌ه‌ره‌ب هاورده‌کان له‌لايه‌ن حکومه‌تی مالکيه‌وه ئه‌نجامدراوه. گه‌رانه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و ناوچه دابراوانه‌ی شاری که‌رکوک که به‌زۆر خراونه‌ته سه‌ر ناوچه عه‌ره‌بێکان ته‌واوبووه‌و رێژه‌ی کورد له که‌رکوک وه‌ک ساڵانی پێش ده‌سه‌لاتی به‌عسی لێهاتۆته‌وه.
حکومه‌تی مالکی له ماوه‌ی يه‌ک ساڵی رابردوو توانی هه‌موو ئه‌و کێشانه‌ی ناو عيراق چاره‌سه‌ر بکات که رێگر بوون له ئه‌نجامدانی ماده‌ی 148. ئه‌مرۆ دامووده‌زگاکانی ئاسايش و سوپای عيراق ئه‌وه‌نده به‌هێزن که‌س ناتوانێت وه‌کو جاران ميليشيای برژێنێته سه‌ر جاده‌کان و به‌راست و چه‌پ خه‌ڵکی بکوژن. هه‌ر ئه‌و ميليشيانه خزاونه‌ته ناو دامووده‌گاکانی ئه‌منی و سوپای عيراق، هه‌ر هه‌مووشيان خه‌ريکی خزمه‌تگوزاری و پاراستنی ره‌وشی ئه‌منين له عيراق. ئه‌مرۆ پاش زياتر له ساڵێک له دامه‌زراندنی حکومه‌تی عيراقی کۆر و سيمناری جۆراوجۆر له لايه‌ن هێزه سياسێکانی عه‌ره‌بيه‌وه به‌رێوه ده‌چیت بۆ وشيارکردنه‌وه‌و تێگه‌يشتن له ماده‌ی 148 و ئه‌و هه‌موو زوڵمانه‌ی به‌سه‌ر کورد هاتوون.
شاری که‌رکوک که وێرانه، ببوورن که ئاوه‌دانکراوه‌ته‌وه خه‌ڵکه‌که‌ی خۆيان زۆر به شه‌رمه‌زار ده‌زانن به‌رامبه‌ر هه‌موو ئه‌و خزمه‌تگوزاري و پرۆژانه‌ی رۆژانه له‌لايه‌ن حکومه‌تی به‌غداو ده‌سه‌ڵاتدارانی کورده‌وه ئه‌نجامده‌درێت. ناکرێت شارێکی وه‌ک که‌رکوک هه‌موو ئه‌و پرۆژانه‌ی تيا ئه‌نجامبدرێت له کاتێکدا شاره‌کانی تری کوردستان له‌و هه‌موو خزمه‌تیگوزاری و ئاوه‌دانييه بێبه‌شبکرێن. که‌رکوک که پیش هه‌موو شتێک کوردستانيه ئه‌وجا عيراقی له‌به‌ر ده‌وڵه‌مه‌ندی و ئه‌و نه‌وته زۆره‌ی پێويسته ئاورێک له شاره‌کانی تری کوردستان بداته‌وه‌و هه‌ندێ له‌و پاره‌وپووله‌ی ئه‌و نه‌وته بۆ ناوچه‌کانی تری وڵاته‌که‌مان خه‌رج بکرێت.
به‌هۆی لێهاتووی و پسپۆری لێپرسراوانی دامووده‌زگاکانی ئاسايش له که‌رکوک هيچ کام له پاشماوه‌کانی به‌عس و گرووپه تيروريسته‌کان ناویرن وه‌کو جاران هه‌ررۆژی ئۆتۆمبيلێکی مينرێژکراو بته‌قێننه‌وه يان خه‌ڵکانێکی بێگوناه که زۆربه‌يان کوردن تير‌ۆربکه‌ن. دامووده‌زگا ئه‌منێکانی که‌رکوک به جۆرێک توانا‌و هێزيان په‌يداکردوه که پياو به‌بێ هيچ ترسێک ده‌توانێت تاکو به‌يانی شه‌و له‌ده‌ره‌وه‌ی ماڵ بباته سه‌ر. ئه‌مرۆ به هۆی لێهاتووی و هه‌موو ئه‌و پسپۆری و شاره‌زايه‌ی دامووده‌زگاکانی ئاسايش هه‌يانه له که‌رکوک خه‌ڵکی به‌بێ هيچ ترسێک ژن و منداڵی خۆيان ره‌وانه‌ی بازاره‌کان بکه‌ن. ئه‌و هه‌موو کاره تيرورستيانه‌ی رۆژانه له‌م شاره ئه‌نجام ده‌درا، بنبر کراوه‌و هيچ لايه‌نێکی تر ناتوانێت هه‌ره‌شه بۆ خه‌ڵکی درووست بکات.
لێپرسراوانی هێزه کوردستانێکانی که‌رکوک که داوای حيزبايه‌تی، ببورن کوردايه‌تی له خه‌ڵکی ئه‌م شاره ده‌که‌ن وه هه‌موو کاره‌کانيان له پێناو به‌رژه‌وه‌نديه گشتێکانی خه‌ڵکی کورده نه‌ک تاکايه‌تی هه‌ر له رۆژی رووخانی به‌عسه‌وه تاکو ئێستا بێ هيچ جياوازێک له بۆچوون و لايه‌نگيری حيزبايه‌تی خه‌ريکی خزمه‌تگوزاريين بۆ خه‌ڵکی ئه‌م شاره، رۆژانه سه‌ده‌ها له‌و ئاوارانه‌يان له دامووده‌زگاکانی شاری که‌رکوک دامه‌زراندوه. کۆمپانيای نه‌وتی که‌رکوک، که ژماره‌ی کارمه‌ندو کرێکاره‌کانی 5000 که‌سی عه‌ره‌بی هاورده بوو، ئه‌مرۆ زۆربه‌ی زۆری کوردن و لايه‌نه سياسێکانی هاوپه‌يمانی کۆنی کورد به پێچه‌وانه‌ی به‌عسێکان کارمه‌ندو کرێکاری عه‌ره‌ب ره‌وانه‌ی دامووده‌زگاکانی ئه‌م شاره ناکه‌ن. په‌رله‌مانتارانی کورد له به‌غدا له رێگای پۆست و کاره‌کانيانه‌وه به‌هيچ جۆرێک رێگايان به‌و لايه‌ن و که‌سانه ناده‌ن که کار بۆ به‌رده‌وامی پرۆسه‌ی ته‌عريب ده‌که‌ن. رۆژ نيه له ميدياکانی کوردی و عيراقيه‌وه گوێمان له نوێنه‌رانی کورد نه‌بێت له په‌غدا که داوای پرۆژه‌ی ئاوه‌دانی و خزمه‌تگوزاری نه‌که‌ن بۆ خه‌ڵکی که‌رکوک.
باس له ساڵی 2007 ده‌که‌ين نه‌ک ئێستا چوونکه باری ناوخۆی عيراق زۆر ئارامه‌و هه‌موو ئه‌و به‌ره‌ڵايه ئابووری و ئه‌منيه‌ی ئه‌م وڵاته‌ی گرتبوه‌وه چاره‌سه‌رکراوه. گه‌نده‌ڵی که ببوه کارێکی رۆژانه‌ی دامووده‌زگاکانی عيراق و هه‌رچی پاره‌وپوولی ئه‌م وڵاته هه‌يه ده‌خزايه گيرفانه نادياره‌کان بنبرکراوه. ، ته‌باێکی زۆر له نێوان پێکهاته‌کانی خه‌ڵکی ناو عيراق په‌يدابووه‌و خه‌ڵکی سوێند به‌يه‌کتر ده‌خۆن. ته‌بای و هاوکارێکی زۆر له نێوان هێزه سياسێکانی ناو عيراق هه‌يه‌و وه‌کو پار هه‌ره‌شه‌و گوومان له‌يه‌ک ناکه‌ن و گورگ و مه‌ڕيش پێکه‌وه ئاو ده‌خۆنه‌وه. هه‌موو سنووره‌کانی کوردستان پارێزراوه دژ به گرووپه تيرورسته‌کان و پاشماوه‌کانی به‌عس. رێگاش له هه‌موو ئه‌و که‌سانه گيراوه که به رۆژ خۆيان به دۆستی کورد ده‌زانی و به‌شه‌و دوژمنی بوون.
باری ئه‌منی به جۆرێک گوراوه که ئيتر که‌س ترسی ئه‌وه‌ی نه‌ماوه وه‌کو جاران روو له مه‌يتخانه‌کانی که‌رکوک بکات بۆ هێنانه‌وه‌ی ته‌رمی ئازيزه‌کانيان که زۆربه‌يان کورد بوون. ره‌وشی ئه‌منی که‌رکوک که رۆژ به‌رۆژ روو له خراپی و ترسناکی ده‌کات، ببوورن که زۆر به‌ره‌و باشی ده‌روات، ئه‌مرۆ هيچ کام له ئاواره گه‌راوه‌کانی کورد وه‌کو پارساڵ په‌نجه‌ی خۆيان ناگازن و په‌شيمان نيين له گه‌راونه‌وه‌يان بۆ ئه‌م شاره. ئه‌مرۆ ئه‌و ئاوارانه وه‌کو جاران له ئۆردگا جۆراوجۆره‌کانی که‌رکوک ناژێن که که‌سێک نه‌بوو ده‌ستێکی يارمه‌تيان بۆ درێژ بکات يان ئاورێکيان لێبداته‌وه. هه‌موو ئه‌و په‌لاماردانانه‌ی که رۆژانه له لايه‌ن پاشماوه‌کانی به‌عس، گرووپه به‌ناو ئيسلامێکان، ميليشيا جۆراوجۆره‌کانی نه‌ناسراوی لايه‌نی سياسی، غه‌يره سياسێکان وه هه‌موو وڵاتانی دراوسی عيراق که به هيچ جۆرێک ئاماده‌نيين، ببورن ئاماده نه‌بوون پرۆسه ئه‌مريکێکه له ناوچه‌که سه‌ربگرێت بنبرکراوه.
هه‌موو هێزه سياسیکانی به‌ناو ئيسلام و ناسيوناليستی تووندره‌و پاشان هه‌موو وڵاتانی دراوسێ دوژمنی مێژووی کورد، ببوورن دۆستی کورد بۆچوون و ئه‌قڵيه‌تيان گۆراوه‌و دان به کوردستانيه‌تی که‌رکوک ده‌نێن و هه‌موو سياسه‌ته‌کانی به‌عس به ناره‌واو و زۆڵم ناو ده‌به‌ن کله دژ به خه‌ڵکی کورد ده‌کرا. ئه‌مرۆ که‌رکوک به جۆرێک گۆراوه که ئـێمه‌ی کورد پێش ئه‌وه‌ی کارێک بۆ خه‌ڵکی خۆمان ئه‌نجام بده‌ين بير له پێويستی و خزمه‌تگوزاری پێکهاته‌کانی تری ئه‌م شاره ده‌که‌ين نه‌وه‌ک لايه‌نه‌کانی تر له پاشه‌رۆژ دژ به ئێمه به‌کاريان بهێنن. ئێمه‌ی کورد که پێکهێنانی کۆمه‌ڵگاێکی مه‌ده‌نیمان کردۆته خاڵێکی گرنگی خه‌باتمان بيير له مافی پێکهاته‌کانی تری که‌رکوک ده‌که‌ينه‌وه پیش ئاوردانه‌وه‌ێک له خه‌ڵکی خۆمان.
به‌هه‌رحاڵ قسه ئه‌وه‌نده زۆره له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و رووداو گۆرانکاريانه‌ی ساڵی رابردوو که بروا ناکه‌م حه‌زره‌تی فيليش بيتوانيايه هه‌موو ئه‌و کارانه له ماوه‌ێکی وا کورت ئه‌نجام بدات و ئاسه‌واری هه‌موو ئه‌و سياسه‌ته بۆگه‌نانه‌ی 80 ساڵی رابردوو سراوه‌ته‌وه. که‌رکوک ئه‌مرۆ زۆر جياوازه له‌گه‌ل پار و هه‌موو ئه‌و کێشانه‌ی سی پێنج ساڵی به‌عسمان له ماوه‌ی يه‌ک ساڵ چاره‌سه‌رکرد. به‌ڵام ده‌بێت پياو پێش هه‌موو سوپاسگوزارێک بۆ په‌يوه‌ندیداران شوکری خوا بکات که ئه‌و ژماره‌ی بۆ ئاسایکردنه‌وه‌ی ره‌وشی که‌رکوک هه‌ڵبژێردرا 148 بوو نه‌ک ژماره‌ێکی تر، ئه‌گينا ئێستاش پرۆسه‌ی ته‌عريب هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بوو و کێشه‌کانيش وه‌ک خۆی ئه‌مايه‌وه. له خوا به‌زيادبێت که سيمای کوردستانی بۆ شاری که‌رکوک گه‌راوه‌ته‌وه‌و هه‌موو ئاسه‌واری پرۆسه‌ی ته‌عريبی به‌عسێکان و ناسيوناليسته تونده‌ره‌وه‌کانی به‌ناو ئيسلامی که خواستياری به‌رده‌وامی ئه‌و پرۆسه بۆگه‌نه بوون نه‌ماوه‌و که‌رکوکيش وه‌ک شاره‌کانی تری کوردستان گه‌راوه‌ته‌وه باوه‌شی نيشتمان.