پیرۆزبێت یادی 109 ساڵه‌ی ڕۆژنامه‌گه‌ری کوردی.
ماڵپه‌ڕی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان .
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش که کۆسپێکی زۆر هه‌بووه له سه‌ر ڕۆژنامه گه‌ری کوردی، به‌ڵام ماندونه‌ناسانه و به‌رده‌وام ڕۆژنامه‌و گۆڤاره کوردییه‌کان بڵاوکراونه‌ته‌وه،هه‌ر له‌م چه‌ند ساڵه‌ی ئاخردا به ده‌یان ڕۆژنامه‌وانانی کورد له لایان ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه ڕاپێچی به‌ندیخانه‌کان کراون،
پیرۆزبێت یادی 109 ساڵه‌ی ڕۆژنامه‌گه‌ری کوردی.
رۆژی 2ی گوڵانی 2598 ی کوردی به‌رامبه‌ر به 22ی ئاپریلی ساڵی 1898 ، ڕۆشنبیر و ڕۆژنامه‌وانی ناودار و مێژوی کورد به‌رێز میقداد مه‌دحه‌ت به‌درخان یه‌که‌مین ژماره‌ی رۆژنامه‌ی کوردستانی به زمانی کوردی له شاری قاهیره‌ی پایته‌ختی وڵاتی میسردا بڵاوکرده‌وه.
هه‌ڵبژاردنی ناوی کوردستان بۆ ئه‌و ڕۆژنامه‌یه له 109 ساڵ پێشدا خه‌باتێکی مه‌زنی نه‌ته‌وه‌یی بووه که هه‌رگیز مێژوو ناتوانێ له یادی بکات، هه‌ر ده‌م به لاپه‌ڕه‌ی زێڕینه‌وه یادی ده‌کاته‌وه،له ساڵه‌کانی سه‌ده‌ی هه‌ژده‌یه‌م دا که زۆر به ده‌گمه‌ن باسی گه‌لی کورد و کوردستان ده‌کرا، بڵاوکردنه‌وه‌ی ڕۆژنامه‌یه‌کی به‌م شێوه شاکارێکی مێژوویه‌کی پڕ له شانازییه بۆ ڕۆژنامه‌گه‌ری کوردی، سه‌ره‌ڕای نه‌بوونی ئیمکاناتی پێویست ودوری له خاکی کوردستان، به‌ڵام توانای ولێهاتوی وشاکاری ئه‌وتێکۆشه‌ره به بڵاوکردنه‌وه‌ی ڕۆژنامه‌ی کوردستان توانی پێشانی جیهانی بدات که گه‌لی کوردیش ڕۆژنامه‌وانی و ڕۆژنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی خاوه‌نی ڕۆژنامه‌ی خۆیه‌تی به ناوی کوردستان،
به مه‌به‌ستی ڕێزگرتن له‌و شاکاره مێژوویه‌ی به‌درخانه‌کاندا، هه‌موو ساڵێک له ڕۆژی 22 ی ئا‌پریل که بووه‌ته ڕۆژێکی مێژووی بۆ ڕۆژنامه گه‌ری کوردی له هه‌موو کوردستاندا یادی ده‌کرێته‌وه،
به خۆشیه‌وه ڕه‌وتی ڕۆژنامه‌گه‌ری کوردی که له‌م سه‌رده‌مه‌دا که یادی 109 ساڵه‌ی ڕۆژنامه‌ی کوردستان ده‌که‌ینه‌وه‌له ئاستێکی زۆر به‌رزو پێشکه‌وتوودایه، ڕۆژانه به سه‌دان ڕۆژنامه‌و گۆڤار ماڵپه‌ڕی کوردی بڵاو ده‌کرێنه‌وه،
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش که کۆسپێکی زۆر هه‌بووه له سه‌ر ڕۆژنامه گه‌ری کوردی، به‌ڵام ماندونه‌ناسانه و به‌رده‌وام ڕۆژنامه‌و گۆڤاره کوردییه‌کان بڵاوکراونه‌ته‌وه،هه‌ر له‌م چه‌ند ساڵه‌ی ئاخردا به ده‌یان ڕۆژنامه‌وانانی کورد له لایان ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه ڕاپێچی به‌ندیخانه‌کان کراون، به تاوانی پشتیوانی کردن له مافه‌کانی گه‌لی کورد سزای ماوه‌یه‌کی زۆری به‌ندیخانه‌یان بۆ بڕاونه‌ته‌وه،یان له سێداره دراون،ئه‌و ڕه‌فتاره دیکتاتۆرانه‌ی داگیرکه‌رانی کوردستان هه‌رگیز ڕۆژنامه‌وانانی کوردی نه‌ترساندووه و خه‌باتی ڕۆشنبیر و ڕۆژنامه‌گه‌ری کوردی ڕۆژ له دوای ڕۆژ به‌ره‌و گه‌شه سه‌ندنێکی زۆر باشتر ده‌روات.
به ناوی ماڵپه‌ڕی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستانه‌وه، پیرۆزبایی ئه‌م ڕۆژه مێژوویه له سه‌رجه‌م ڕۆژنامه‌وانانی کورد ده‌که‌ین،هیوادارین که ڕۆژنامه‌وانانی کوردستان هه‌رده‌م به‌ره‌و سه‌رکه‌وتنی
باشتر بڕۆن،
هه‌ر پیرۆز بێت خه‌باتی ڕۆژنامه‌گه‌ری نه‌ته‌وه‌یی کوردستانی، بۆ کوردستانێکی مۆدێڕن و سه‌ربه‌خۆ و دیمۆکرات.
ماڵپه‌ڕی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان . www.psk2006.0rg
2ی گوڵانی 2707 ی کوردی
2007-04-21 19:36:21
17 ساڵ و 16 کاتژمێر و 48 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : چالاکییه‌کان